بنەمای پەرەگراف متمانەیە

فەرید ئەسەسەرد: لە هەموو حاڵەتێكدا وەكو سەرۆكی هەرێم مامەڵە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەكەین

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف- سەنگەر سالار

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، هێشتا لەناو یەكێتی قسەیان لەسەر ئەوە نەكردووە بەشداریی لە سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانیی بكەن یاخود نا، بەڵام دەڵێت "لە هەموو حاڵەتێكدا وەكو سەرۆكی هەرێم مامەڵە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەكەین".

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ پەرەگراف باس لەوەش دەكات، هیچ كێشەیەك لەبەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا نییە، بەڵام ئەوان پێیان باشە كێشەی پارێزگاری كەركووك و وەزیری دادی عێراق پێش دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەت چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی بێ‌ كێشە بچنە ناو كابینەكە.

ئەسەسەرد تەئكید لەوەشدەكاتەوە، لەناو یەكێتی نیگەرانیی دروست بووە لەو پیرۆزباییەی قوباد تاڵەبانی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی كردووە بەهۆی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی هەرێم، "بەڵام ئێمە بەو جۆرە سەیرمان كردووە كە ئەوان جگە لەوەی كە دوو بەرپرسی باڵای هەرێم بوون لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، هاوڕێش بوون، بۆیە ئەو بابەتەمان خستووەتە قاڵبی شەخسییەوە، ئەمە پیرۆزبایی هەڤاڵێكە لە هەڤاڵێكی خۆی".

دەربارەی پۆستی پارێزگاری كەركوك، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەدەخاتە ڕوو، فەرەیدوون عەبدولقادر كێشەی "یاسایی" هەیە بۆ ئەو پۆستەو ئەوان سێ ناوی دیكەیان ئاڕاستەی پارتی كردووەو ڕەچاوی ئەوەیان كردووە كە ڕەنگە پارتی پێی خۆش نەبێت ئەندامانی سەركردایەتیی یەكێتی ببن بە پارێزگاری كەركووك، لەبەر ئەوە ئەو سێ‌ كاندیدە هیچ كامیان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یان سەركردایەتی نین.

دەقی چاوپێكەوتنەكەی پەرەگراف لەگەڵ فەرید ئەسەسەرد

پەرەگراف: ماوەیەكی زۆرە یەكلاییكردنەوەی پارێزگاری كەركووك بە مەسعوود بازانی و كۆسرەت ڕەسووڵ سپێردراوە، لەو ماوەیەدا چی كراوە؟

فەرید ئەسەسەرد: كاك كۆسرەت بە حوكمی ئەو نەخۆشییەی ناتوانێت بەدواداچوون بۆ هەموو مەسەلەكان بكات. كاك مەسعوودیش شێوەی كاركردنی جیاوازە لەوانی دیكە، ئەو سەرۆكی حیزبە، زۆربەی كات سەركردایەتییەكەی كارەكانی بەڕێوە دەبەن، بۆیە درەنگ یەكتر دەبینن و بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بە خێرایی نەكراوە. كە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم هاتە ئاراوە، دیسان پرسی پارێزگاری كەركووك قوت بووەوە، كە ئێمە ڕێككەوتبووین ئەم بابەتە لەگەڵ پێكهێنانی حكومەت بە هاوتەریبی بەرەو پێشەوە بچێت، بەڵام بەو شێوەیە نەڕۆیشت. ئەمە دووەم جارە ئەم بابەتە دوادەخرێت. جاری پێشوو بڕیار درا لەگەڵ دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان بە ئامادەبوونی فراكسیۆنی یەكێتی، دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش بكرێت، بەڵام بەداخەوە ئەوكاتیش ئەم پرسە دواكەوت.

پەرەگراف: لە كۆبوونەوەكەی دوێنێ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیدا كۆسرەت ڕەسووڵ سەبارەت بە كاندیدكردنی فەرەیدوون عەبدولقادر چیی وت؟

فەرید ئەسەسەرد: كاك كۆسرەت وتی ئەو بابەتە باس كراوە. دوو كەسیان ناردووە ئەم پێشنیارەیان كردووە، بەڵام ئەو كاتە ئێمە ئەم بابەتەمان یەكلا نەكردەوە، دوای ئەوەش دانیشتنی دیكە نەهاتە ئاراوە بۆ باسكردنی.

پەرەگراف: پێشتر بابەتی كاندیدكردنی فەرەیدوون عەبددولقادر بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك لە ئەنجوومەنی سەركردایەتیدا گفتوگۆی لەسەر كراوە؟

فەرید ئەسەسەرد: پێشتر لە مەكتەبی سیاسی قسەی لەسەر كراوە، ئەم جارە لە كۆبوونەوەكەی 29ی مانگی ئەنجوومەنی سەركردایەتی قسەی لەسەر كرا.

پەرەرگراف: بۆچوونی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی سەبارەت بە كاندیدكردنی فەرەیدوون عەبدولقادر چی بوو؟

فەرید ئەسەسەرد: ئەندامێكی سەركردایەتیی كەركووك لە كۆبوونەوەكەدا وتی ئێمە كێشەمان لەگەڵ فەرەیدوون عەبدولقادر نییە، نامانەوێت هەڵی بسەنگێنین، چونكە لە هەڵسەنگاندندا دەردەچێت و توانای هەیە. ئەو كێشەی یاسایی هەیە، ئەو ناتوانێت ببێت بە پارێزگاری كەركووك، تەنانەت ناتوانێت ببێت بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاكەش، چونكە خەڵكی كەركووك نییە.

پەرەگراف: پارتی زۆر باس لە كاندیدی سەربەخۆ بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك دەكات، بۆچوونی ئێوە لەوبارەیەوە چییە؟

فەرید ئەسەسەرد: پارتی تەنیا بە مەبەستی بێبەشكردنی یەكێتی لە پۆستی پارێزگاری كەركووك وا دەڵێت. ئەگەر وا بێت، ئێمەش دەڵێین با كاندیدێكی سەربەخۆ ببێت بە سەرۆكی حكومەتی هەرێم. ئێمە باس لە زۆرینە دەكەین. ئەگەر حیزبێك هەبێت لە كەركووك لە ئێمە زیاتر دەنگی هێنا بێت، دەڵێین با پارێزگار لەو بێت. ئێمە بۆیە داوای ئەو پۆستە دەكەین، چونكە لە كۆی 12 كورسی شەش كورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقمان لە كەركووك بەدەست هێناوە، هەر بە هەمان هۆكاریش داوای پۆستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم ناكەین، چونكە حیزبێك هەیە لە ئێمە زیاتری هێناوە و ئەو شایستەی وەرگرتنی ئەو پۆستەیە.

پەرەگراف: لەوبارەیەوە قسە لەگەڵ فەرەیدوون عەبدولقادر كراوە؟

فەرید ئەسەسەرد: قسە لەگەڵ كاك فەرەیدوون كراوە، بەڵام نە ڕەتیكردەوە و نە قبووڵی كرد، نە ئێمەش بابەتەكەمان یەكلا كردەوە. ئەو پرسە بە هەڵپەسێردراوی مایەوە. بەپێی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان، فەرەیدوون عەبدولقادر ناتوانێت ببێت بە پارێزگاری كەركووك، چونكە دەبێت كاندیدی ئەو پۆستە دانیشتووی كەركووك بێت. ئەو كەسێك نییە كە یاسا ڕێگەی پێ‌ بدات و كەسێك نییە كە ئێمە كاندیدی بكەین. ئێمە كەسێك كاندید دەكەین كە شیاویی یاسایی هەبێت. ئەمە پەیوەندیی بەوەوە نییە كە ئەو كەسێكی بەتوانایە یان بەتوانا نییە. ئەگەر باشترین و بەتواناترین كەسیش بێت، كە خەڵكی هەولێر یان پارێزگاكانی دیكەی هەرێم بێت، ناسنامەكەی هی پارێزگایەكی دیكەی جگە لە كەركووك بێت، ناتوانێت ببێت بە پارێزگاری كەركووك.

پەرەگراف: ئایا مەسعوود بارزانی كە پێشنیاری كاندیدكردنی فەرەیدوون عەبدولقادری كردووە، بیری لەو لایەنە یاساییەی نەكردووەتەوە؟

فەرید ئەسەسەرد: لەوە دەچێت وا بێت. من پێم وایە ئەوان بۆیە فەرەیدوون عەبدولقادریان پێشنیار كردووە كە لە ڕابردوودا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی بووە. ئەو تا 1991 ئەندامی مەكتەبی سیاسی بووە، دواتر وازی هێنا و پاش دوو ساڵ گەڕایەوە، بەڵام دواتر جارێكی دیكە وازی لە یەكێتی هێنا و خەریكی كاسپیی خۆی بووە. جگە لەوەش فەرەیدوون عەبدولقادر پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەیە. لە لایەكی دیكەشەوە هەڤاڵی خودی كاك مەسعوودە و لە ساڵانی شەستەكانەوە یەكتری دەناسن.

پەرەگراف: لەناو ئەنجوومەنی سەركردایەتیدا هیچ نیگەرانییەك سەبارەت بە پیرۆزباییەكەی قوباد تاڵەبانی لە نێچیرڤان بارزانی بەهۆی بوون بە سەرۆكی هەرێمی دروست بووە؟

فەرید ئەسەسەرد: بە دڵنیاییەوە لەناو یەكێتیی نیشتمانیدا نیگەرانی لەوبارەیەوە هەبووە، بەڵام ئێمە بەو جۆرە سەیرمان كردووە كە ئەوان جگە لەوەی كە دوو بەرپرسی باڵای هەرێم بوون لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، هاوڕێش بوون، بۆیە ئەو بابەتەمان خستووەتە قاڵبی شەخسییەوە، ئەمە پیرۆزبایی هەڤاڵێكە لە هەڤاڵێكی خۆی.

پەرەگراف: فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری لە پڕۆسەی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێم دەكات؟

فەرید ئەسەسەرد: هێشتا قسەمان لەسەر ئەوە نەكردووە. ئەوە دەكەوێتە سەر ڕەوتی ڕووداوەكان. لە هەموو حاڵەتێكدا ئێمە وەكو سەرۆكی هەرێم مامەڵە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەكەین، چونكە ئەگەر بە دەنگی ئێمەش نەبووبێت، لە دامەزراوەیەكی شەرعییەوە هەڵبژێردراوە. ئەو مەراسیمە كە لە پەرلەمانی كوردستان بێت، بە دڵنیاییەوە دەبێت پەرلەمانتارەكان ئامادە بن وەكو هەر دانیشتنێكی پەرلەمان. پێم وا نییە بۆ ئەم بابەتە بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمان بكەین، چونكە ئەمە دەنگدان نییە لەسەر پرسەكە، دەنگدان تێپەڕیوە و نەبوونمان هیچ لە بابەبەتەكە ناگۆڕێت.

پەرەگراف: یەكێتی ناوی چەند كاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك پێشەكەشی بارزانی كردووە؟

فەرید ئەسەسەرد: ناوی سێ‌ كاندیدمان داوەتە پارتیی دیموكراتی كوردستان. ئەوەشمان لەبەرچاو گرتووە كە ڕەنگە پارتی پێی خۆش نەبێت ئەندامانی سەركردایەتیی یەكێتی ببن بە پارێزگاری كەركووك، لەبەر ئەوە ئەو سێ‌ كاندیدە هیچ كامیان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یان سەركردایەتی نین، بەڵكو لە كادیرە پێشكەوتووەكانی یەكێتین لە كەركووك.

پەرەگراف: قۆناغی دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لای یەكێتی چییە؟

فەرید ئەسەسەرد: ئێمە دوو ڕێككەوتنمان هەیە لەگەڵ پارتی و بابەتی پۆستەكان یەكلایی بووەتەوە، ئێمە دەزانین چی وەردەگرین‌و هیچ كێشەیەك لەبەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا نییە. بەڵام ئێمە پێمان باشە كێشەی پارێزگاری كەركووك و وەزیری دادی عێراق پێش دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەت چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی بێ‌ كێشە بچینە ناو كابینەكە. ئەگەر بەم دوو كێشەیەوە بچینە حكوومەتەوە، بێگومان ڕەنگدانەوەی لەناو پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیرانیش دەبێت.

پەرەگراف: بەبێ‌ یەكلاییكردنەوەی ئەو دوو پۆستە دەچنە ناو حكوومەتەوە؟

فەرید ئەسەسەرد: تا ئێستا بڕیارێكی یەكلاكەرەوەمان لەوبارەیەوە نەداوە. ئێستاش نزیكەی دوو تا سێ‌ هەفتە دەرفەت هەیە بۆ ئەوەی سەبارەت بەو دوو كێشەیە بگەینە ڕێككەوتن. بگەین بە ڕێككەوتنێك باشترە لەوەی بە هەڵپەسێردراوی بمێنێتەوە. ئەم كێشە ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت، زۆر ئاڵۆز دەبێت و بە زەحمەت چارەسەر دەبێت.

پەرەگراف: بژارەی بەشداری نەكردن لە حكومەت لەبەردەم یەكێتیدا هەیە؟

فەرید ئەسەسەرد: لە هەلومەرجێكدا كە كێشە لەئارادا بێت، بە دڵنیاییەوە هەموو ئەگەرەكان وەكو ئەگەری بەهێز سەیر دەكرێن. مەرجیش نییە ئەو ئەگەرانە بێنە دی، بەڵام لە كاتی بوونی قەیراندا ڕەنگە هەندێك شتی نەخوازراویش بێنە ئاراوە و هەندێك شت ڕوو بدات كە كۆنتڕۆڵ نەكرێت. دەبێت ئەوەندەی پێمان دەكرێت هەوڵ بدەین ئەو كێشانە نەگەنە شەقام، نەگەنە لایەنگرانی هەردوولا، بۆ ئەوەی كێشەی گەورەتری لێ‌ دروست نەبێت.

كورد لە بەغداد لە ژێر چەترێكدا كۆنابێتەوە؛ فراكسیۆنەكان پابەندی ڕێككەوتنی حیزبەكانیان نابن

 نێچیرڤان بارزانی سەركردایەتی 5 حیزبی گەورەی هەرێمی ڕازیكردو تەنانەت "ڕێككەوتنیش كرا"، بەڵام پەرلەمانتاران نەچوونە ژێر باری ڕێككەوتنەكە

"سەردەمی بێدەنگیی كۆتاییهات"، یەكێتییەكانی بادینان بەدوای سەركردایەتییەوەن

كادیرانی یەكێتیی لە بادینان، لە هەوڵی ئەوەدان ببنە هێزێكی یەكگرتووی چاوەڕواننەكراو لە كۆنگرەی حیزبەكەیاندا.

ڕۆژهەڵاتی كوردستان؛ خەڵك لە شەقام و حیزبەكانی ئۆپۆزسیۆنیش لە ماڵەوە بوون

ئەوكاتەی خەڵكی ڕۆژهەڵات لە شەقامەكاندا دروشمیان دژی ئێران دەوتەوە، حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆن هیچ هەنگاوێكی كردارییان نەنا.

دواین پێشهاتەكانی كۆنگرەی یەكێتی؛ كەركوكییەكان باڵانسی كۆسرەت ڕەسوڵ بەرزدەكەنەوە

گروپی كەركوكییەكانی ناو یەكێتی ڕووەو باڵی كۆسرەت ڕەسوڵ هەنگاو دەنێن‌و لە ماڵی مام جەلال دوور دەكەونەوە.

فەرید ئەسەسەرد: لە هەموو حاڵەتێكدا وەكو سەرۆكی هەرێم مامەڵە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەكەین

2019-05-30 14:12:43