بنەمای پەرەگراف متمانەیە

جارێک لە جاران شتێک هەبوو بەناوی کورد!

جارێک لە جاران شتێک هەبوو بەناوی کورد!

نووسینی: نورجان بەیسال

وەرگێڕانی: ڕێنوار نەجم

هەفتەی ڕابردوو کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ، بینالی یالدرم، سەردانی شاری دیاربەکر-ی زێدی منی کرد. یالدرم باسی لەوە کرد کە ئەو کاتەی بۆ یەکەمجار پەرلەمانی تورکیا دامەزراوە، "نوێنەری کوردستان" لەنێو ئەو کەسانەدابووە کە لە لایەن دامەزرێنەری دەوڵەت [ی تورکیا] مستەفا کەمال ئەتاتورک، بانگهێشتکراوە. بەڵام بۆ چەندین ساڵ، خەڵکانێکی زۆر، لەنێویاندا خۆم، بەهۆی بەکارهێنانی وشەی کوردستان لێکۆڵینەوەمان لەگەڵدا کراوە.

کوردستان، کە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و بەشێک لە عێراق، سوریا و ئێرانیش دەگرێتەوە، شوێنێکە لەو وڵاتانە بوونی هەیە بەڵام لە تورکیا بوونی نییە، ئەوەش دەکەوێتە سەر سیاسەتە لەپێشینەکانی حکومەتی تورکیا.

کاتێک سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەفەرمی لە سەرەتای ساڵی 2013 دەستی کرد بە پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ جوڵانەوەی کورددا، وشەی کوردستان بە ئازادانە لە پەرلەمان بەکاردەهێندرا. کاتێک پڕۆسەی ئاشتی لە هاوینی 2015 شکستی هێنا، وشەکە قەدەغەکرا. چیتر وشەی کوردستان لە پرۆتۆکۆڵی دانیشتنەکانتی پەرلەمان تۆمارنەدەکرا، ئەوانەشی بەکاریان دەهێنا، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرا.

مایەی وەبیرهێنانەوەیە کاتێک عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە پارتێکی پاڵپشتیکاری کوردە، لە پەرلەمان قسەی کرد و وتی "وەک نوێنەرێک لە کوردستانەوە، دەمەوێت ئەم سەقفە سەقفێکی هاوبەش بێت بۆ تورک و کورد" بە 12 هەزار لیرە سزادرا و بەشێوەیەکی کاتییش لە پەرلەمان دوورخرایەوە.

ئەردۆغان لەو سیاسەتمەدارانەی تورکە کە زۆرترین جار ئەو وشەیە بەکاردەهێنێت، ئەوەش بەپێی دۆخەکە. دوای قبووڵکردنی "بوونی کوردستان" لەمیانی پڕۆسەی ئاشتییدا، کاتێک پڕۆسەکە کۆتایی هات، ئەردۆغان دوودڵ نەبوو لەوەی بەو کوردانەی ڕەخنەی لێ دەگرن بڵێت "بگەڕێنەوە بۆ کوردستان." بەم دواییانەش، لە وتارێکیدا لەڕۆژی 17ی ئادار، ئەردۆغان ڕووی دەمی لە هاوسەرۆکی هەدەپە، سەزای تەمەللی، کرد و وتی " لێرە هیچ کوردستانێک بوونی نییە. ئەگەر زۆر حەزت لێیەتی، یەکێک لە باکووری عێراق هەیە، بەسەر شاخەکاندا هەڵگەڕێ و بڕۆ بۆ ئەوێ".

لەو کاتەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یالدرم گوڵی بەسەر کوردەکانی شاری دیاربەکر دەبەخشییەوە، حکومەتە خۆجێییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئاکەپە لە بەتلیس و تاتڤان سەرقاڵی هێنانەخوارەوەی هێما کوردییەکان بوون. یەکەمجار، هێمای تورکی-کوردی لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانیی بەتلیستدا هێنرایە خوارەوە و لەبری ئەوە هێمایەکی بەتەنها تورکی دانرا.

دواتر، هەمان شت لە تاتڤانیش ئەنجامدرا. شتەکە تەنها لەوێشدا نەوەستا، بۆ ڕۆژی دواتر شارەوانیی تاتڤان هێما کوردییەکانی لە گۆڕستانەکانیش هێنایە خوارەوە. پێشتریش زۆرینەی ناوە کوردییەکانی شەقام و پارکەکان گۆڕابوون بۆ ناوی تورکی لەلایەن بەڕێوەبەرانی دیارییکراو لەلایەن حکومەتەوە کە لەساڵی 2016ەوە زۆرینەی شارە کوردییەکان بەڕێوەدەبەن.

دەیان ڕێکخراو و دامەزراوە کە کاریان لەسەر زمان و کەلتووری کوردی دەکرد داخراون، سیمبولە کوردییەکان لە شارە کوردییەکان سڕاونەتەوە، هەروەها پەیکەرە کوردییەکانیش هێنراونەتە خوارەوە. پێدەچێتە حکومەتە خۆجێییە تازە هەڵبژێردراوەکانی ئاپەکە باشتر نەبن لەوانە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە دەسەڵاتدابوون.

لە پەرلەمانیش دۆخەکە جیاواز نییە. ماوەیەکی کەم دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی ئاشتی، کاتێک پەرلەمانتاری تازە هەڵبژێردراو لەیلا زانا لە میانی مەڕاسیمی سوێندخواردنیدا لە پەرلەمان لە مانگی تشرینی دووەمی 2015 بە کوردیی قسەی کرد، قسەکانی لە تۆماری فەرمیدا دەستکاریی کرا. لەو کاتەوە، هیچ شتێک بە زمانی کوردی لە تۆمارەکانی پەرلەماندا دەرنەکەوتووە. زمانی دایکی لانی کەم 15 ملیۆن هاوڵاتی ئێستا زمانێکە کە هێڵێکی ڕاست و چەپی بەسەردا کێشراوە لەلایەن ئەو پەرلەمانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکات نوێنەرایەتی ئەو خەڵکانە دەکات.

لە مانگی ڕابردوو لە وتەیەکیدا ئەردۆغان وتی "پێش ئەوەی بێینە سەر دەسەڵات، تاکە یەک هێمای کوردییشت لە باشووری ڕۆژهەڵات نەدەبینی. دوای ئەوەی ئێمە هاتینە سەر دەسەڵات، هێما کوردییەکان دەرکەوتن. پێشتر باوکان نەیاندەتوانی لە زیندانەکاندا بە کوردی قسەبکەن، بەڵام ئێستا دەتوانن بە کوردی قسە بکەن".

تۆ هەڵەیت جەنابی سەرۆک! هەموو دەستپێشخەرییە دیموکراتییەکان کە ئاکەپە ئەنجامی دا، بەتەواوی پێچەوانە بوونەوە. ئەو بەڕێوەبەرانەی تۆ لە هەرێمەکەدا داتنان، جەنگی دژی زمان و کەلتووری کوردییان ڕاگەیاند، شارەوانییەکانی ئەمڕۆی ئاکەپەش جیاوازتر نین. دەوڵەت مایەی وێرانەیەکی گەورەییە بۆ خەڵکی کورد.

ئێمە لە موسا عەنتەری نووسەرەوە کە لە ساڵی 1940 بەهۆی وتنی گۆرانییەکانی کوردی لێی درا، بەردەوامین تا ئەمڕۆ کە خوێندکارانی زانکۆی دیجلەی دیاربەکرد بەهۆی وتنەوەی گۆرانیی کوردییەوە دەستگیردەکرێن. لە گۆرانیبێژی ناودار ئەحمەد کایا-وە کە لە مەنفا سەری نایەوە دوای ئەوەی نیازی خۆی بۆ وتنی گۆرانییەک بە زمانی کوردیی دەربڕی، بۆ ئەو گۆرانیبێژانەی ئاهەنگی هاوسەرگیریی کە بەهۆی وتنی گۆرانی بە زمانی کوردی دەستگیردەکرێن. ئێمە گەیشتووینەتە خاڵێک کە خەڵک بەهۆی بەکارهێنانی وشەی کوردستان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دەستگیردەکرێن.

دوای هەموو ئەو ساڵانە، هەموو ئەو مردن و نکۆڵی لێ کردنانە، دەرەنجامەکە چییە؟ ئایا خەڵی کورد شوناسی خۆیان بیرچوویەوە؟ زمانی کوردی لەناوچوو؟ کوردستان لەبوون سڕایەوە؟ نکۆڵیکردن لەبوونی خەڵکی کورد، زمانی کورد و کوردستان تورکیا و خەڵکەکەی گەیاندە خۆشبەختی و ئارامی؟

ئەگەر سەیری 100 ساڵی ڕابردوو بکەین، بەڕوونی ئەمە دەبینین؛ هەرچەندە سیاسەتی دەوڵەت دژی نوێنەرانی کورد لە لوتکەدا بووبێت، خەڵکی کورد زیاتر توندیی و بەرەنگاریی پیشانداوە. دەستپێشخەرییە دیموکراتییەکان، کۆمەڵکوژییەکان، هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن هیچ جیاوازییەکیان دروست نەکردووە. بۆ ماوەی 100 ساڵ، خەڵکی کورد بەردەوامییان بە بەرەنگاریی داوە، شوناسی خۆیان ناساندووە و ڕەتیان کردووەتەوە دەستبەرداری زمان و کەلتووری خۆیان ببن.

داواکارییەکان لە ماوەی 100 ساڵدا هەمان شت بوون. ئەوەی کە دەوڵەت هەندێک جار دانی پێدا ناوە و هەندێک جاریش ڕەتی کردوەتەوە، پرسی بوونی خەڵکی کوردستانە.

بە دڵنیاییەوە ئێمەی کورد نە ون دەبین وەک ئەردۆغان دەڵێت، نە ئاکەپەش دەبەخشین لەبەرامبەر ئەو هەموو دڕندەییە تەنها لەبەر ئەوەی یاڵدرم دەڵێت کوردستان. ئێمە درێژە بە بەرخۆدان دەدەین تا ئەو کاتەی بوونی خۆمان، شوناسی خۆمان و کەلتوورەکەمان قبوڵ دەکرێت.

بەر لەوەی کۆتایی پێ بهێنم، با یەدەگێک بخەم تا دڵنیابم لەوەی داوایەکی دیکەی یاسایی دژی من تۆمارناکرێت:

لە ساڵی 1971 لەشاری سرت، ڕۆشنبیری کورد فەقێ حسێن سانیچ بەهۆی بانگەشەکردن بۆ کوردایەتی بانگهێشتی دادگا کرا. یەکێک لە گفتوگۆکانی دانیشتنێکی دادگاکە بەم شێوەیە بوو:

داواکاری گشتی: بۆچی بانگەشە بۆ کوردایەتی دەکەیت؟

فەقێ: دەتوانم لەپێشدا پرسیارێک بکەم؟

داواکاری گشتی: دەتوانیت.

فەقێ: باوەڕت وایە کورد بوونی هەبێت؟

داواکاری گشتی: بە دڵنیاییەوە نەخێر. شتێک نییە بەناوی کورد!

فەقێ ڕووی وەرگێڕا و بەرە و دەرگاکە ڕۆیشت.

داواکاری گشتی: بۆ کوێ دەڕۆیت؟

فەقێ: بەڕێز، ئەگەر شتێک نەبێت بەناوی کورد، من چۆن دەتوانم بانگەشە بۆ کوردایەتی بکەم؟ یان بڵێ کە کورد بوونی هەیە، یاخود ئەگەر ئەڵێی بوونیان نییە، ئەوا تۆمەتبارم مەکە بۆ بانگەشە بۆ کوردایەتی.

لە گۆڕەوە بۆ گۆڕ
سەماوە تا بەغدا؛ وردەكاریی هەڵگرتنەوە و ناسینەوەی تەرمی ئەنفالكراوان

ئەوەی زۆرینەی خەڵك بینی، دیمە پڕ تراژیدیاكەی كۆمەڵكوژی ژنان و منداڵانی كورد بوو، بەڵام هەنگاوە چارەنوسسازەكە لەوە بەدواوە دەستیپێكرد.

كورد، ئەمریكا و توركیا بە مەرجی جیاوازەوە لەسەر پێكهێنانی ناوچەی ئارام كۆكن

كورد، ئەمریكا و توركیا لەسەر پێكهێنانی ناوچەی ئارام لە باكووری سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان) كۆكن، بەڵام مەرجی جیاوازیان هەیە. 

ئەمریكا و ڕووسیا گرنگترین ڕێككەوتننامەی قەدەغەكردنی مووشەكی ئەتۆمییان هەڵوەشاندەوە

ئەمریكا بە شێوەیەكی فەرمی لە ڕێككەوتننامەی قەدەغەكردنی مووشەكە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەكان كشایەوە. مۆسكۆیش كۆتایهێنان بە پەیماننامەكەی ڕاگەیاند.

چیرۆكەكانی ژێر گڵ؛ مەرگەساتی كۆمەڵكوژی ژنان و منداڵانی كورد لە بیابانەكانی سەماوە

هێشتا قژ و پرچی قوربانییەكان وەك خۆی ماوەتەوە؛ بوخچە و پریاسكەی ژنانی كورد، منداڵ بەباوەشی دایكیەوە، مەمەی منداڵ و پێڵاوە لاستیكەكانیان، هەتا گەورەكانیش هەر لەوێدا بە پشتوێنەكانی خۆیان چاو و دەستیان بەستراوەتەوە و...

جارێک لە جاران شتێک هەبوو بەناوی کورد!

2019-06-19 21:37:20