بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بۆ وا لە دەوری ئاڵاون؟
كورد؛ سەرچۆپیكێشی ئاهەنگی ڕاسپاردنی كازمی

بۆ وا لە دەوری ئاڵاون؟

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

بەرهەم ساڵح بە وەسف‌و پیاهەڵدانێكی زۆرەوە نامەی ڕاسپاردن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی ڕادەستی مستەفا كازمی كرد، زۆری نەبرد سەركردەكانی پارتی‌و یەكێتی وەك دوو حیزبی باڵای هەرێم، دەستیان دایە تەلەفۆن‌و یەك لە دوای یەك پەیوەندییان بە كازمییەوە كردو پشتیوانییان بۆ دەربڕی.

كورد خۆشحاڵییەكی پیشاندا كە ڕەنگە شیعە پشتیوانەكانیشی هەرئەوەندەیان بۆ كازمی كردبێت، پاڵپشتییەكە پێشینەی هەیەو هەرلەسەرەتای دەستلەكار كێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، بەرهەم ساڵح هەوڵی بۆ كازمی داوەو دوو مانگ زیاتریشە مەسعود بارزانی چووتە سەر هەمان ڕاوبۆچوون‌و لە هەوڵدایەو ناوی كازمی خستووەتەسەر مێزی لایەنەكان بۆئەوەی ببێتە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی وڵات.

دیمەنەكانی ئەمرۆ وێنەی ساڵانی ڕابردوو بیری تاكی كورد دەخاتەوە، كاتێك هاوشێوەی ئێستا كورد بە پشتیوانییەكی ڕەهاوە پێداگریی لەسەر كەسانێك دەكرد حكومەت لە عێراق پێكبهێنن‌و هەولێر ناوەندی یەكلاییكردنەوەی ململانێكە بوو، بەڵام دواتر كاتێك بەرژەوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بەریەك دەكەوتن‌و كێشەكان تۆخ دەبوونەوە بەتایبەت لە پرسی بودجەو نەوتدا، كورد بە ڕەخنەی تووند‌و هێرشی ڕاگەیاندن تا ئاستی قسەپێگوتن بە هەمان ئەوكەسەدا دەهاتنەخوارەوە كە پێشتر بە باڵایدا هەڵیاندەدا؛ لە نمونەی نوری مالیكی‌و حەیدەر عەبادی.

"بەڕێز كازمی كەسایەتییەكی تێكۆشەرو ڕۆشنبیرەو بە پاكی و دادپەرورەو سوربوون لەسەر مافی گشتی بۆ هاووڵاتیان ناسراوە" ئەمە بەشێك بوو لە گوتەكانی ئەمڕۆی بەرهەم ساڵح لە میانی پێشكەشكردنی نامەی ڕاسپاردن بۆ پێكهێنانی حكومەت بە مستەفا كازمی.

سەرۆك كۆماری عێراق نوێنەری باڵای كوردە لە بەغداد، بە ئامادەبوونی سەركردە باڵاكانی شیعەو سوننە هەموو پشتیوانییەكی بۆ سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو دەربڕی.

دوابەدوای ڕاسپاردنەكەی، هەریەكە لە مەسعود بارزانی، مەسروری كوڕی‌و لاهور شێخ جەنگی وەك كەسانی یەكەمی پارتی‌و یەكێتی‌و حكومەتی هەرێم، پەیوەندی تەلەفۆنییان لەگەڵ كازمیی ئەنجامداو پەیامی پیرۆزبایی، پشتیوانیی‌و هیوای سەركەوتنیان پێگەیاند.

لەو سەروبەندەدا سیاسییەكی ناوداری عێراق هەوڵەكانی خۆی‌و مەسعود بارزانی ئاشكرا كرد بۆ دیاریكردنی مستەفا كازمی كە بۆ زیاتر لە دوو مانگ بەرلە ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە.

ئەیاد عەلاوی سیاسەتمەداری عێراق‌و سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە تویتێكدا دەڵێت: پێش زیاتر لە دوو مانگ ڕێككەوتین لەگەڵ برام مەسعود بارزانی كە ناوی مستەفا كازمی پێشكەش بە لایەنە سیاسییەكان بكەین بۆ بەرپرسیارێتی پێكهێنانی حكومەتی كاتیی.

عەلاوی دەشڵێت، ئەمڕۆ دوای لە دەستچوونی ئەو هەموو كاتە، داوا لە برای ڕاسپێردراو(كازمی) دەكات بەشداریی بە یەكێتی‌و سەندیكا‌و خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكان بكات لە كابینەكەیدا، هەروەها پێویستە لەسەر لایەنە سیاسییەكان كارئاسانیی بۆ بكەن.

پەرەگراف لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە زانیویەتی، بەرلەوەی عەلاوی، بارزانی ڕازی بكات لەبارەی كازمییەوە، بەرهەم ساڵح هەمان هەوڵ‌و خواستی هەبووە، "سەرەتا پارتی‌و بارزانی دژی كازمی بوون‌و بە نزیك لە بەرهەم ساڵحیان زانیوە، بەڵام دواتر كۆدەنگیی لەسەر دروست بووە".

تویتەكەی عەلاوی

مستەفا كازمی كەسایەتییەكی شیعەیەو خەڵكی بەغدادە، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراقەو سەركردەكانی كورد بە دۆستی خۆیانی دەزانن، كەسایەتییەكی نزیكە لە بەرهەم ساڵح‌و ماوەیەك لە سلێمانی ژیاوەو سەرنوسەری گۆڤارێك بووە بەناوی(ئسبوعیە) كە بە عەرەبی دەرچووەو دەزگای خەندانی بەرهەم ساڵح دەریكردووە.

بەهۆی پێگە ئەمنی‌و هەواڵگرییەكەیەوە، پەیوەندیی باشی لەگەڵ مەسرور بارزانی‌و لاهور شێخ جەنگی هەیە كە ئەوانیش دوو كەسی باڵای ئەمنی‌و هەواڵگرین لە هەرێمی كوردستان‌و بەرپرسی یەكەمی ئاژانسی پاراستنی پارتی‌و دەزگای زانیاریی یەكێتی بوون.

هەرچەندە لەسەر ئاستی كەسیی پەیوەندیی بەرپرسانی كورد‌و كازمی باش بێت، بەڵام پشتیوانییە پڕاوپڕو گشتگیرەكەی كورد، لە كاتێكدایە هێشتا ڕاوبۆچوون‌و هەڵوێستی ڕوونی كازمیی ئاشكرا نییە وەك سەرۆكوەزیری وڵات لەبارەی پرسی كوردو كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدادو ناوچە كێشە لەسەرەكان، قسەیەكش كە ئێستا كازمی دەیكات جیاواز دەبێت لە كردارو هەنگاوێك كە وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق دەینێت.

كەمال ڕەئوف ڕۆژنامەنووس‌و چاودێری دۆخەكە، گەرموگوڕییەكەی كورد بە هەنگاوێكی پێشوەخت‌و زوو ناودەبات بەبێ ئەوەی بەرنامەی كازمی ببینن، بۆ پەرەگراف وتی "ئەمە جۆرێكە لە خۆشباوەڕیی پێشوەختەی كورد كە بەردەوام زیانی لە دۆزی كورد داوە".

ئەو چاودێرە باسلەوەدەكات، كێشەكانی كورد پەیوەندیی بە كەسەكانەوە نییە لە عێراق، "كێشەی نێوان دوو بەرژەوەندیی جیاوازی نێوان دوو حكومەت‌و دەسەڵاتە، بەرژەوەندییەكان جیاوازن، بۆ نمونە؛ ئەگەر كازمی بخەیتە نێوان بەرژەوەندیی كورد لەلایەك‌و شیعەكان لەلایەكی دیكە ئەو ناتوانێت ئەوەی شیعە هەڵنەبژێرێت".

پەرەگراف دوێنێ ئەوەی ئاشكرا كرد كازمی هاوشێوەی عەدنان زورفی بەڵێنی بە پارتی‌و یەكێتی داوە وەزیرەكانی پكشی كورد لە كابینەكەی بە خواستی ئەوان دابنرێن‌و بمێننەوە، هەربۆیە لە كاتێكدا عەدنان زورفی هێشتا بێهیوا نەبوو لە پێكهێنانی كابینەیەكی نوێ‌و لە هەوڵەكانی بەردەوام بوو، دوێنێ نێچیرڤان بارزانی پشتی تێكردو لە پشتیوانییەكی پێشوەخت دا بە وەرگرتنی ڕای حیزبە كوردییەكان‌و لەسەر خواستی بەرهەم ساڵح، پاڵپشتیی كوردی بۆ مستەفا كازمیی ڕاگەیاند. زورفی ئەمڕۆ بە خەمبارییەوە لە پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەت كشایەوەو وەك پەرلەمانتار بەردەوام دەبێت.

"ساڵانی پێشوو كاتێك كورد پشتیوانیی هەر كاندیدێكی كردووەو دواتر پۆستەكەی وەرگرتووە، دانانی ئەو كەسە وەك مەرج‌و داواكاریی كورد لەقەڵەم دراوە هەربۆیە نەتوانراوە داواكاریی دیكەو خواست‌و مافەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت‌و گوتراوە خواستی ئێوە بە دانانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ كراوە، ڕەنگە ئێستاش بۆ مستەفا كازمیی هەمان هەڵەو هەمان مێژوو دووبارە ببێتەوە" ئەمە وتەی سەرچاوەیەكی باڵای كوردە لە بەغداد بۆ پەرەگراف.

دۆخەكە بۆ كازمی ئاسان نییەو عێراق گیرۆدەی چەندین كێشەو قەیران بووە، سەرەكیترینیان كە هاوبەشە لە نێوان بەغدادو هەولێر قەیرانی داراییە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت‌و ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەگەر نرخی نەوت بەزویی هەڵنەكشێت، عێراق ئەو پارەیە لە گیرفانیدا نابێت كە كورد چاوەڕوانە بۆی بنێرێت، ئەگەرچی كازمی خۆیشی ئەو خواست‌و نیەتەی هەبێت.

ئێستا پرسیارەكە ئەوەیە كازمی دەتوانێت لە سەرۆكوەزیرانەكانی پێشوو جیاواز بێت لەبارەی پرسی كوردو كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغداد؟ ئایا سبەی ڕۆژ كورد تووشی هەمان كێشەو ناكۆكییەكانی ڕابردوو و شەڕی ڕاگەیاندن نابێت لەگەڵ كازمی وەك ئەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانەكانی پێشوو ڕوویداوە؟ داهاتوو وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدەنەوە.

یەكێتی نوێ؛ پاڵ بە مەلا بەختیارەوە دەنێت بڕوات

بڕیارەكەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ سڕكردنی مەلا بەختیار؛ دوای مشتومڕێكی تووند دەركراوە كە ئاڕاستەی بەهێز تیایدا دەركردنی ئەو بەرپرسە باڵایە بووە لە حیزبەكە

بارزانی دەیگێڕێتەوە؛ گفتوگۆی دەوڵەتی كوردی لە كۆشكی سپی‌و لەگەڵ جۆ بایدن

"من‌و تۆ هەردووكمان لە تەمەنی خۆماندا سەربەخۆیی كوردستان بە چاوی خۆمان دەبینین" ئەمە وتەی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێستای ئەمەریكا بووە بۆ مەسعود بارزانی..

یاسای نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق؛ كێ‌ براوە دەبێت خەڵك یان حزبەكان؟

یاسای نوێی هەڵبژاردن لە عێراق، دەستوپەنجەی خۆپیشاندەران و خەڵكی بەسەرەوە دیارە، هەموان چاویان لەوەیە بزانن كێ‌ براوەی یارییەكە دەبێت.

بۆ وا لە دەوری ئاڵاون؟

2020-04-09 20:27:35