بنەمای پەرەگراف متمانەیە

تیرەكانی مەسرور بارزانی ڕوویان لە نێچیرڤانی ئامۆزایەتی

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

كۆتا گوتاری مەسرور بارزانی شتێكی نوێی تێدا نەبوو جگە لە داننان بە قەرزارییەكی زۆرو نەبوونی پارەو لێدانێكی تووندتر لە كابینەكانی پێشووی حكومەت‌و ئەو سیاسەتە "چەوتانەی" لە ڕابردوودا جێبەجێ كراون، لەوەشدا تیرەكانی مەسرور بارزانی ڕوویان لە نێچیرڤان بارزانی ئامۆزایەتی كە زۆرترین ماوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بووە لەو كاتەوەی حكومەتی كوردیی دامەزراوە.

لە دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمەوە هەركاتێك مەسرور بارزانی قسەی كردبێت، یاخود حكومەتەكەی ڕاپۆرتی بڵاوكردبێتەوە ئاماژەی بە هەڵەو كەموكورتیی ڕابردوو كردووەو كێشەكانی ئێستای بە كەڵەكەبوونی خراپەكاریی ڕابردووەوە گرێداوە، بەڵام هیچكات وەك گوتارەكەی شەوی ڕابردوو ڕاشكاو و خەست نەبووە لە هێرشكردنەسەر كابینەكانی پێشووی حكومەت، مەسرور بارزانی كۆی كێشەو قەیرانەكانی خستە سەرشانی نێچیرڤان‌و تیمەكەی، بەڵام بە ناو ناوی نەهێنا.

هێرش‌و ڕەخنەكانی مەسرور بارزانی بۆسەر كابینەكانی پێشووی هەرێم، هاوكات بۆ خۆدەربازكردنە لەو فشارو قەیرانانەی ئێستا ڕوبەڕوی كابینەكەی بووەتەوە، بەڵام بەدەر نییە لە ململانێ كەسیی‌و ناوخۆییەكانی حیزبەكەی كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی ئاڕاستەیەك‌و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی ئاڕاستەیەكی دیكە دەكات‌و لە زۆر پرسدا دژ و پێچەوانەی یەكترن‌و لەگەڵ دەستبەكاربوونی مەسرور بارزانی لە شوێنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی حكومەت ململانێكان زیاتر دەركەوتن.

"لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا مەسرور بارزانی بەردەوام ڕەخنە لە كابینەكانی پێشوو دەگرێت‌و ناڕاستەوخۆ لە نێچیرڤان بارزانی دەدات" ئەمە وتەی بەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێمە بۆ پەرەگراف كە بەشداریی دەكات لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران.

ئەو بەرپرسە باڵایەی حكومەت ئاماژەی بەوەش كرد، ململانێكانی نێوان مەسرور بارزانی‌و نێچیرڤان بارزانی "تەواو ڕوونە"، وتیشی "چەندین پڕۆژەو گرێبەست كە كابینەی پێشوو كردوونی ڕاگیراون‌و لیژنەیان لەسەر پێكهێندراوە بەمەبەستی پێداچوونەوەو گومانی گەندەڵییان خراوەتەسەر لەلایەن كابینەی نوێ وە".

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتییەو بە درێژایی تەمەنی حكومەت زۆرترین ماوە سەرۆك وەزیران بووە، لە كۆی 25 ساڵ لە تەمەنی حكومەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی 3 ساڵ جێگری سەرۆكی حكومەت‌و 16 ساڵ سەرۆكی حكومەت بووە‌و ئێستاش سەرۆكی هەرێمە.

بە خوێندنەوەی دۆخی ئێستاو سیاسەتی ڕابردوو، دەردەكەوێت گوتەو ڕەخنەكانی مەسرور بارزانی ڕاستییان تێدایەو كابینە یەك لە دوای یەكەكانی حكومەتی هەرێم سیاسەتێكی شكستخواردوویان پەیڕەو كردووە بەتایبەت لە دۆسیەی نەوت‌و ئابوری سەربەخۆ كە نێچیرڤان بارزانی ئەندازیاری بوو و شانازیی پێوە دەكرد، ئەو سیاسەتە سەری لەوەوە دەرچوو، هەرێمی كوردستان بكاتە خاوەن قەرزێكی زەبەلاحی 27 ملیار دۆلاریی كە دانەوەی هەروا ئاسان نییەو ڕەنگە بەشێكی بكەوێتەسەر شانی نەوەكانی داهاتووی هەرێم كە هێشتا لە دایك نەبوون.

لەگەڵ ئەو ڕاستییانەدا مەسرور بارزانی بەدەر لەم 9 مانگەی سەرۆك وەزیرانە‌و بەرپرسیارێتی سیاسەتی حكومەتی لەسەرشانە، لە ساڵانی پێشووتردا بەدەر نەبووە لە بەرپرسیارێتی باڵا لە كەرتی ئەمنییدا كە یەكێكە لەو كەرتانەی زۆرترین ڕێژەی گەندەڵیی تێدایە، ئەو بەرلەوەی ببێتە سەرۆكی حكومەت، 14 ساڵ بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی پارتی بووە(پاراستن)، 6 ساڵیش ڕۆڵی فراوانتر بووەو ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بووە‌و قسەی یەكلاییكەرەوەی هەبووە لە پرسە ئەمنییەكاندا بەتایبەت لە هەولێرو دهۆك.

مەسرور بارزانی‌و تیرەكانی

بەشێكی گوتارەكەی مەسرور بارزانی بیر هێنانەوەی بێ پلانی‌و كەموكورتییەكانی كابینەكانی ڕابردووی هەرێم بوو كە ئەو دەرئەنجامەی لێكەوتووەتەوەو لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتدا قەیرانی دارایی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەوە لەكاتێكدایە كابینەكەی مەسرور بارزانی پێشبینی ئەوەی نەدەكرد دەستكاریی مووچە بكات‌و نەتوانێت لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش بكات.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە كرد، كاردەكەن بۆ ئەوەی ئابووری هەرێم لە هەڕەشە و مەترسییەكانی پشت بەستن بە تاك سەرچاوەیی داهات ڕزگار بكەن كە داهاتی نەوتە، وتی"بەشێكی زۆری ئەم دۆخە سەختە ئابوورییەش، ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی تەنیا پشت بەستن بە داهاتی ناجێگیری نەوتە"، لەگەڵ تەئكید كردنەوە لە ئەنجامدانی چاكسازیی، وتیشی "ڕاستكردنەوەی ئەم هەموو چەوتییە و دامەزراندنی بنەمای ئابوورییەكی سەقامگیرتر، كاتی زیاتر و هاوكاریی هەموولایەكی پێویستە".

سەرۆكی حكومەت ئەوەی ئاشكرا كرد كە هەرێم بڕی 27 ملیار دۆلار قەرزارە، كاتێك داهاتی مانگانەی فرۆشتنی نەوت 700 ملیۆن دۆلار بووە، زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلاری بۆ تێچووی دەرهێنانی نەوت و گواستنەوەی و دانەوەی قەرزەكان خەرجكراوە و ئەوەی بۆ خەزێنەی حكومەت گەڕاوەتەوە، تەنیا 300 ملیۆن دۆلار بووە. ئێستاش كە نرخی نەوت زۆر دابەزیوە، لە مانگی رابردوودا كۆی داهاتی فرۆشتنی نەوت كە بۆ خەزێنەی حكومەت گەڕاوەتەوە، تەنیا 30 ملیۆن دۆلار بووە، داهاتی ناوخۆش نزیكەی 60 ملیۆن دۆلار بووە.

بەشێكی دیكەی گوتارەكەی مەسرور بارزانی باسكردن بوو لە نادادپەروەریی‌و بێ پلانیی كابینەكانی پێشووی حكومەت، بۆ ئەوەش نمونەی ئەوەی هێنایەوە كە 80%ی داهاتی هەرێم بۆ مووچەخۆران تەرخانكراوە، مووچەخۆرانیش 20%ی دانیشتووانی هەرێمن، لە بودجەی هەرێم 15% بۆ خەرجییەكانی بەڕێوەبردن و خزمەتگوزاری تەرخان كراوە و تەنیا كەمتر لە 5% بودجە بۆ پەرەپێدانی وڵات دەمێنێتەوە.

"لەم دابەشكارییە ناتەواوەی بودجەی هەرێمدا، هیچ لێكدانەوەیەك بۆ ئایندە و نەوەكانی داهاتوو نەكراوە. بێگومان ئەم وڵاتە تەنیا بە مووچەدان پێشناكەوێت، بەڵكو پێویستیمان بە ژێرخانێكی پتەوتر هەیە. ناكرێ هاووڵاتی مووچەی هەبێت، بەڵام ئاو و كارەبای نەبێت، قوتابخانەی باشی نەبێت، نەخۆشخانەی نەبێت، ڕێگەوبانێكی باشتری نەبێت، بە گشتی كێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی هەبێت" مەسرور بارزانی وای گوت.

چاكسازیی لە مەسعود بارزانییەوە بۆ مەسروری كوڕی

گوتارەكەی مەسرور بارزانی بەدەر نەبوو لە بەڵێن‌و تەئكید كردنەوە لە ئەنجامدانی چاكسازیی گشتگیر، ئەوەش شتێكی نوێ نییەو خەڵكی كوردستان لە مێژە ئاشنای ئەو جۆرە بەڵێنانەن، بەڵام بە كردار شتێكی ئەو تۆیان نەبینیوەو بەڵێنەكان هیچیان لێ سەوز نەبووە كە گۆڕانكاریی ڕیشەیی بهێنێتە ئاراوە.

سەرۆكی حكومەت باسی لەوە كرد، لە جێبەجێكردنی چاكسازیدا، بەرژەوەندیی خەڵكانێك كە "سەرپێچی و گەندەڵیان كردووە" دەكەوێتە مەترسییەوە، بۆیە هەوڵی پەكخستنی دەدەن و ئاستەنگی بۆ دروست دەكەن، وتی"بەڵام چاكسازی داواكاری زۆرینەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە و منیش لە بەرەی هاووڵاتییان دەمێنمەوە و بە پاڵپشتی هاووڵاتییانی خۆشەویست لە چاكسازی بەردەوام دەبین و هەرگیز لێی پاشگەز نابینەوە".

لە چوارچێوەی ئەنجامدانی چاكسازییدا، حكومەت بەپێی داهات و توانا داراییەكانی، پلانی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە داناوە "بودجە و خەرجیی دامودەزگاكانی هەرێم و مووچەخۆران رێكدەخەینەوە و رەچاوی یاسای چاكسازی پەیوەست بەم بوارە دەكەین" مەسرور بارزانی وای وت.

بەرنامەی كاری كابینەی نوێ كە پارتی پێكەوە لەگەڵ یەكێتی‌و گۆڕان دایان ناوە، بەشێكی تەرخانە بۆ چاكسازیی‌و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، لەناویدا هۆشداریی تێدایە بۆ بەرپرسانی حكومەت كە نابێت پۆستەكانیان بۆ بازرگانی‌و خۆدەوڵەمەندكردن بەكاربهێنن‌و كاری بازرگانی‌و وەبەرهێنانیان لێ قەدەغە دەكات، بەڵام گۆران كە پێكهێنەرێكی سەرەكیی حكومەتە لە هەنگاوەكانی چاكسازیی ڕازیی نییە.

ئەنجامدانی چاكسازی‌و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە‌و بەتایبەتتر لە سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆنەوە بە بەهێزیی لەساڵی 2009، بەردەوام دروشم‌و بنەمای زۆربەی پڕۆژەكانی حیزب‌و حكومەت بووە، بێ‌ ئەوەی شتێكی ئەوتۆی‌ لێ سەوز ببێت.

هەربۆیە هەواڵەكانی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، بۆ خەڵكی كوردستان نوێ نین، بەڵام ئەنجامی ئەو هەواڵانە دیارنین‌و پڕۆژە‌و دروشمی بەرپرسان گۆڕانكارییان لەژیان‌و گوزەرانی خەڵكدا نەكردووە، بۆیە ئێستا متمانە لە نێوان خەڵك‌و دەسەڵاتدا تەواو كاڵ بووەتەوە.

هێشتا دیارنییە مەسرور بارزانی چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆسیەكانی گەندەڵی‌و پڕۆژەكانی پێشووتر بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی دەكات بەتایبەت ئەوانەی لە سەردەمی سەرۆكایەتیی باوكیدا لیژنەیان بۆ پێكهێنراوە.

مەسعود بارزانی(2005-2017) چەندینجار بەرنامە‌و پلان‌و پڕۆژەی‌ بۆ چاكسازی ڕاگەیاند، دواترینیان هەنگاوەكانی مانگی شوباتی 2016 بوو كە چەند بڕیارێكی دەركرد بۆ پێداچونەوە بەگشت میلاكات بەهێزە ئەمنی‌‌و سەربازیەكانەوە، نەوت‌و داهات‌و خەرجییەكان، هەیكەلیەتی كارگێڕی‌ حكومەت، گشت زەویە كشتوكاڵی‌و گەشتوگوزاریەكان، موڵكەكانی‌ حكومەت، سیستمی‌ وەبەرهێنان لەگەڵ ڕێكخستنەوەی‌ تەواوی‌ ئەو سێكتەرانە.

هەر لەو بڕیارانەدا هاتبوو، ئەو كۆمپانیایانەی بەشێوەیەكی نایاسایی دەوڵەمەند بون‌و لەگەندەڵیدا تێوەگلاون ئیجرائاتیان لەگەڵدا بكرێت، بەڵام دەرئەنجامەكانی ئەو بڕیارانە بۆ خەڵك دەرنەكەوتن‌و كەسانی گەندەڵ دیارنین، لە كاتێكدا بڕیار‌و هەنگاوەكانی شوباتی ساڵی 2016ی بارزانی، زۆرینەیان هەمان ئەوانە بوون كە مانگی 3ی 2011 دەریكرد‌و چوار مانگ بۆ جێبەجێكردنیان دانرا، ئەوەش دوای 40 ڕۆژ بوو لە دەستپێكردنی خۆپیشاندانێكی بەرفراوان لە سلێمانی(17ی شوبات).

ئەوەی ساڵانی ڕابردوو كراوەو گوتراوەو سپێردراوە بە لیژنە، ئەنجامەكەی دیارنییەو بەدڵی خەڵك نییە، ماوەتەوە ڕۆژانی داهاتوو بۆ مەسرور بارزانی‌و كابینەكەی، خەڵك چاوەڕوانی بە كردار كردنی بەڵێنەكانی چاكسازیی‌و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵكارانە، تا چیتر دروشمی بێ كردار بێ متمانەیی هێندەی دیكە قووڵ نەكاتەوە‌و كوردستان لەو مەترسییانە دووربخرێتەوە كە گەندەڵی لەگەڵخۆیدا دەیهێنێت.

دلۆڤان؛ جوانەمەرگێكی دیكەی بۆردومانی توركیا لە بامەڕنێ

ئەوكاتەی مامی گەیشت، هێشتا ئۆتۆمبێلەكەی دلۆڤان و هاوڕێیەكەی دەسوتا، تەرمەكانیان لە یەكتری جیانەدەكرانەوە..

یەكێتی بەدوای دەرچەیەكدا دەگەڕێت؛ بڕیارەكەی سەركردایەتی "ئیحراجیی" بۆ دروست دەكات

فشارەكەی یەكێتی بۆسەر پارتی بە هەڵپەساردنی بەشداریی لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان جێی خۆی نەگرت

هەڵپەساردنەكەی یەكێتی دانیشتنەكانی پەرلەمان پەكدەخات؟

بڕیارەكەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ هەڵپەساردنی پەرلەمان، پێناچێت جیی خۆی بگرێت و كارەكانی پەرلەمان پەكبخات

تیرەكانی مەسرور بارزانی ڕوویان لە نێچیرڤانی ئامۆزایەتی

2020-05-23 20:15:54