چەند بڕیارو ڕاسپاردەیەک لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە

09-07-2020 08:13

پەرەگراف

جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ژمارەیەک بڕیارو ڕاسپاردەی دەرکرد، پشتیوانیی لە تیمی بزووتنەوەکە لە حکومەت دەکاتو داوا دەکات لێبڕینی مووچە تەنھا بۆئەم مانگە بێت و حکومەت پابەندبێت بەو بەڵێنەی لەوبارەیەوە داویەتی.

راگەیەندراوی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

ئەمڕۆ پێنجشەمە، ٩ی ٧ی ٢٠٢٠، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بە بەشداری تیمی گۆڕان لە حکومەتیهەرێم ئەنجامدا. کۆبونەوەکە، تایبەت بو بە رەوشی سیاسی، ئابوری و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

لەدەستپێکی کۆبونەوەکەدا، سەرجەم ئەندامان سوپاس و پێزانینیان ئاراستەی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی، پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ،هەروەها حکومەتی خۆجێی لە پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان و هاونیشتیمانیان کرا، کە لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا خۆنەویستانەئەرکەکانیان جێبەجێ کردوە و پابەندبون بە خۆپارێزی.

تێیدا ئەم راسپاردە و بڕیارانە پەسەند کران:

یەکەم: جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە وردی هەڵسەنگاندنی بۆ بەشداری لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم کرد. قەیرانی قوڵیسیاسی و ئابوریی و دارایی هەرێمی کوردستان ئەنجامی حوکمڕانی خراپ و نادادپەروەری و گەندەڵی رابردووە. هەروەها، جەختی کردەوەلە سەر ئەنجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەیی، وە بەشداری بزوتنەوەی گۆڕانیش لە کابینەی نۆ تەنیا بەم ئامانجەیە و، لەمچوارچێوەیەشدا پشتیوانی تەواوی تیمی خۆی دەکات لە حکومەتدا.

دوەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە پابەند بێت بە راگەیندراوی کۆتایی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٢١ی ٦ی ٢٠٢٠ کە تەنهابۆ یەک مانگ موچەی فەرمانبەران کەم ئەکرێتەوە و ئەو رێکارە کاتییە. بزوتنەوەی گۆڕان جەخت ئەکاتەوە کە حکومەت هەرێم  پابەندبێت بەوبەڵێنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە:

١. چاکسای ریشەیی لە کەرتی نەوت و گاز، داهاتی ناوخۆ، خاڵە سنورییەکان، باج ئەنجامبدرێت.

٢. رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە پێویست ئەزانێت، لەم پێناوەشدا پێویستە هەردولا پابەندی ماف و ئەرکەکانیان بن.

٣. پێویستە دەستەبەجێ تەواوی داهات بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و کۆتایی بە قۆرخکاری و دەستێوەردانی کۆمپانیای حیزبیبهێندرێت. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیادکردنی داهات و پێدانی موچەی هاونیشتیمانیان لە کاتی خۆیدا.

سێیەم: چاکسازی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ بکرێت بە نەهێشتنی دەستی حیزب لەناویاندا و کردنیان بەدامەزراوەی نیشتیمانی

چوارەم: مانەوە و گەشەکردنی هەرێمی کوردستان بەندە بە بنیاتنانی پایەکانی حکومڕانی باش، بەدەستهێنانەوەی متمانەیهاونیشتیمانیان، جێبەجێکردنی ستراتیژی هاوسەنگی لە پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان.

پێنجەم: سەبارەت بە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان پێویستە کۆتایی بهێندرێت بە دروستکردنی گرژی و ئاڵۆزی دەستکرد و لاوەکی، کەلە روانگەی ئێمەوە بیانوە بۆ دواخستن و خۆدزینەوە لە ئەنجامدانی چاکسازی ریشەیی.

شەشەم: بزوتنەوەی گۆڕان ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاری لە حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ئەنجامئەدات.

دڵنیاین ئەتوانین قەیرانی نەخوازراوی سیاسی و دارایی بە بەشداری چاکسازیخوازان و هاونیشتیمانیان تێئەپەڕێنین. بزوتنەوەی گۆڕان بەباوەڕێکی نەپساوە پابەندە بە ئەرکی نیشتیمانی و ئەخلاقی خۆی کە هەمیشە وەک داکۆکیکاری مافی هاونیشتیمانیان ئەمێنێتەوە. لەمپێناوەدا هەمو هەنگاوێکی پێویست ئەگرێتەبەر.

 

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان