بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سلێمانی شەڕی "سامان و دەسەڵات" دەكات

سلێمانی شەڕی "سامان و دەسەڵات" دەكات

پەرەگراف- هەڤاڵ زەنگەنە

لەڕێی پڕۆژەیەكەوە، بە پشتگیری دوو لایەنی ناو حكومەت و چوار یەكەی ئیداریی سەربەخۆ، سلێمانی دەیەوێت بچێتە شەڕی وەرگرتنی دەسەڵاتی دارایی و كارگێڕی لە ئەنجومەنی وەزیران.

ئەو كێبڕكێیە كە سلێمانی سەرمەشقیەتی و هەریەك لە هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕینیش بەشێكن لێی، لە گۆڕەپانی پەرلەمانی كوردستاندا یەكلادەبێتەوە كێ براوەیەتی؛ داواكارانی لامەركەزی(ناسەنتەر‌) یاخود مانەوەی زۆرترین دەسەڵات لای یەك حكومەت.

"ئەم پڕۆژەیە مەرج نیە تەنها بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بێت، بەڵكو دەكرێت وەك پڕۆژەیەكی گشتگیر لە هەموو كوردستان كاری پێبكرێـت" ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وای وت.

ئەو بۆ پەرەگراف ڕونیكردەوە كە پڕۆژەی لامەركەزی هەموو كارەكانی ڕەشنوسەكەی ئامادەكراوە و دەبرێتەوە لای حیزبەكان و ڕای حیزبەكانی لەسەر وەردەگیرێت.

لە 26ی نیسانی ئەمساڵدا، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی كاتیی لە حەوت فراكسیۆنەكەی ناو ئەنجومەن پێكهێنا بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیەكی لامەركەزی ئیداریی و دارایی، پاڵپشت بە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان.

لەو یاسایەدا باس لە پتەوكردنی پرنسیپی لامەركەزیی‌و دابەشكردنی دەسەڵاتەكان كراوەو دەسەڵاتی داوەتە ئەنجومەنی پارێزگا بۆ بڕیار و ڕێكخستنی كاروباری كارگێڕی و دارایی.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی "ئێمە لەم سنورە و لە گەرمیان سامانێكی سروشتی زۆرمان هەیە، هەروەها ژمارەیەك دەروازی سنوری و بەنداومان هەیە؛ هەموو ئەمانە دەتوانرێت بكرێت بە سەرچاوەی داهات و دواتر ئەم داهاتانە لە بودجەی تەشغیلی و پڕۆژەكاندا خەرجبكرێت".

سیستمی لامەركەزی بریتییە لە دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لەنێوان حكومەتی مەركەزی و حكومەتە خۆجێییەكان، بەوپێیەی حكومەتە خۆجێییەكان لەژێر چاودێری ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان و حكومەتی مەركەزیدا كارەكانی خۆیان دەكەن.

ئازاد محەمەد ئەمین ڕەتیكردەوە ئەو پڕۆژەیە بەمانای دوو ئیدارەیی و هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم بێت، "بەڵكو لە چوارچێوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە".

بەپێی ڕەشنوسی ئەو پڕۆژەیە، داواكراوە دەسەڵاتی كارگێڕی و دارایی بدرێت بە یەكە ئیدارییەكان بۆ ئەوەی ڕۆتین كەمبكرێـتەوە و ناوچەكانیش سود لە سامانی سنوری خۆیان وەربگرن.

میدیا شێخ ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لە فراكسیۆنی كۆمەڵ و ئەندامی لیژنەی ئامادەكردنی ڕەشنوسی پڕۆژەكە بۆ پەرەگراف وتی "وەك كۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ لامەركەزیەتین، وەك لیژنەكەش كارەكانمان تەواو كردوە و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام لیژنەكە سەردانی هەموو لایەنەكان دەكەین‌و دواتر پڕۆژەكە دەدەینە سەرۆكایەتی ئەنجومەن".

پڕۆژەكە دوای ئامادەكردنی دەدرێتە ئەنجومەنی وەزیران تا لەڕوی یاساییەوە لە پەرلەمانەوە یەكلابكرێتەوە.

"دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگا دەنگ لەسەر پڕۆژەكە دەدرێت، بەرزدەكرێتەوە بۆ حكومەت، پڕۆژەكەش بۆ لامەركەزیەتە لە بواری كارگێری و دارایی و هونەریدا" بەوتەی میدیا شێخ ئەحمەد.

پڕۆژەی لامەركەزی، كە هەڵمەتێكی میدیایی لە یەكێتی و پشتگیری گۆڕان-یشی هەبوو، بووە جێی ناڕەزایی پارتی و پێیوایە هەوڵێكە بۆ لامەركەزی سیاسی نەك كارگێڕی.

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لەبارەی داواكاری لامەركەزی لە سلێمانییەوە بە ڕۆژنامەنوسانی وت "هەر شتێك لە هەر پارێزگایەك ئامادەبكرێت دەبێت بچێتەوە حكومەت‌و ئەگەر پێویستی بە یاسا بێت دەچێتە پەرلەمان، ئێمەش چاوەڕوانی ئەوە دەكەین، ئەگەرنا ئەو لامەركەزییەتەی لە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە ئێمە لە 2009وە كاری بۆ دەكەین".

دوای وروژاندنی لامەركەزیی لە سلێمانی، پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك هەمان خواست‌و داواكارییان لە ڕاگەیاندنەكانەوە خستە ڕوو، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە كرد، لەبەرئەوەی وەزارەتەكانی حكومەت لە هەولێرن، ئەوان زیاتر پێویستیان بە لامەركەزیی هەیە.

پڕۆژەی لامەركەزیەت تائێستا هیچ خوێندنەوەیەكی بۆ نەكراوە، ڕای زیاتر لە 70 كەسایەتی و شارەزا و ڕێكخراوەكانی بۆ وەرگیراوە، دوای وەرگرتنی ڕای لایەنەكان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

جەلال محەمەد ئەمین، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان(گۆڕان) بۆ پەرەگرف وتی "لامەركەزیەت ئەگەر بە پڕۆژەیەك بێتە پەرلەمان دەبێت بۆ هەموو پارێزگاكانی هەرێم بێت، چونكە بەشێكە لە بەرنامەی حكومەت".

هەروەها ڕونیكردەوە ئەو پڕۆژەیەی سلێمانی دەتوانن بە دەنگی 11 پەرلەمانتار بخرێتە بەرنامەی كار یان حكومەت پێشكەشی پەرلەمانی بكات، تا خوێندنەوەی بۆ بكرێت و پەسەند بكرێت.

جەلال محەمەد وتی "هەر پڕۆژەیەك ئەگەر بە مەبەستی خزمەتكردن بێت، دوو ئیدارەیی و دوو زۆنی تۆختر نەكاتەوە، ئەوا ئێمە وەك گۆڕان لەگەڵیدا دەبین".

یەكێتی ‌و گۆڕان، كە هاوپەیمانی سیاسی و پێكهێنەری حكومەتە خۆجێییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕینن، پێكەوە پشتیوانییان بۆ هەوڵەكانی سیستمی لامەركەزی ڕاگەیاندووە، بەوشێوەیەی "لە ڕێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتدا" هاتووە.

داواكاری لامەركەزی، لەكاتی وروژاندنی گۆمی مەنگی سەردەمی كۆرۆناو قەدەغەی هاتووچۆی شڵەقاند، چونكە لەكاتێكدابوو، هەم لایەنەكان بە تایبەت پارتی و یەكێتی لەگەڵ یەكدا كۆكنەبون، هەمیش حكومەت نەیدەتوانی موچەی مانگێكی فەرمانبەرەكانی دابینبكات.

مەسرور بارزانی لە وتاری دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی(11-7-2020) لەبارەی شۆڕكردنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگاكان ڕای خۆی‌و كابینەكەی خستە ڕوو

دلۆڤان؛ جوانەمەرگێكی دیكەی بۆردومانی توركیا لە بامەڕنێ

ئەوكاتەی مامی گەیشت، هێشتا ئۆتۆمبێلەكەی دلۆڤان و هاوڕێیەكەی دەسوتا، تەرمەكانیان لە یەكتری جیانەدەكرانەوە..

یەكێتی بەدوای دەرچەیەكدا دەگەڕێت؛ بڕیارەكەی سەركردایەتی "ئیحراجیی" بۆ دروست دەكات

فشارەكەی یەكێتی بۆسەر پارتی بە هەڵپەساردنی بەشداریی لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان جێی خۆی نەگرت

هەڵپەساردنەكەی یەكێتی دانیشتنەكانی پەرلەمان پەكدەخات؟

بڕیارەكەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ هەڵپەساردنی پەرلەمان، پێناچێت جیی خۆی بگرێت و كارەكانی پەرلەمان پەكبخات

سلێمانی شەڕی "سامان و دەسەڵات" دەكات

2020-07-12 19:39:07