بنەمای پەرەگراف متمانەیە

30 ڕۆژ لە بەردەم لاهوردا؛ لەناو یەكێتی چی دەگوزەرێت؟

كۆبوونەوەی دوێنێی سەركردایەتی یەكێتی بە بەشداریی لاهور شێخ جەنگی. وێنە؛ پیوكەی میدیا.

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

سەركردایەتی یەكێتی لە بڕیارێكی نوێدا بە خواستی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی ئەو حیزبە کارتی زەردی بە ڕووی پارتیدا بەرزكردەوەو كارەكانی فراكسیۆنە پەرلەمانییەكەی‌و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی هەڵپەسارد، ئەوە هەنگاوی یەكەمی كردارییە بۆ فشار خستنەسەر پارتی دیموكرات، لاهور شێخ جەنگی 30 تا 40 ڕۆژی دیاریی كردووە بۆ هەنگاوی دووەم كە بەرزكردنەوەی كارتی سوورو كشانەوەیە لە حكومەت.

بڕیارەكەی دوێنێی یەكێتی كۆدەنگیی لەسەر نییە لەناو ئەو حیزبەداو ناڕەزایی دروست كردووە، هەربۆیە بە فەرمیی ڕانەگەیەندرا، ئەمڕۆش سەرۆكی پەرلەمان چووەوە نووسینگەكەی لە پەرلەمانی كوردستان‌و دەوامی فەرمیی دەستپێكردەوە، بەڵام دیارنییە لە ئەگەری كۆبوونەوەی پەرلەماندا بەشداریی دەكات یاخود نا.

ئاڕاستەی ماڵی مام جەلال(بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی‌و قوباد تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی‌و جێگری سەرۆكی حكومەت) ‌و ئەنجومەنی باڵای سیاسی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت ڕەسوڵ ‌و ئەندامانی پێشووی مەكتەبی سیاسی پێشووی یەكێتی، دژی هەڵوێستەكانی سەركردایەتی حیزبەكەیانن كە زۆرینەیان لە ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگین‌و بە خواستی ئەو دەنگ بە بڕیارەكان دەدەن.

سەرچاوەیەكی باڵا كە ئاگاداری وردەكاریی كۆبوونەوەو گفتوگۆكانی ناو یەكێتییە بۆ پەرەگراف وتی "بڕیارەكەی دوێنێی سەركردایەتی یەكێتی بۆ هەڵپەساردنی كارەكانی سەرۆكی پەرلەمان‌و فراكسیۆنەكەی، لەسەر پێشنیاری لاهور شێخ جەنگی‌و بە دەنگی زۆرینەی ئامادەبووان بووە".

"لە ئەگەری پابەند نەبوونی سەرۆكی پەرلەمان بەو بڕیارە، ئەوا بڕیاری گۆڕینی ڕێواز فایەق دەدرێت‌و كەسێكی دیكە لە شوێنی دادەنرێت"، سەرچاوەكە وای وت.

لەبارەی هۆكاری ئەو بڕیارەی سەركردایەتی یەكێتی؟ سەرچاوەكە وتی "بەهۆی كێشەكانە لەگەڵ پارتی، پاساوی یەكێتی بۆ بڕیارەكە ئەوەیە پارتی بەبێ گەڕانەوە بۆ كۆدەنگیی لایەنەكان‌و بەتایبەت یەكێتی، چۆنی بوێت بەو جۆرە كار دەكات بە زۆرینەی پەرلەمانیی نەك تەوافوق‌و سازان، بۆ ئەوەش دۆسیەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی سەر سۆران عومەر بە نمونە هێنراوەتەوە كە سەرباری بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام پارتی سوورە لەسەر جێبەجێ كردنی كە پێچەوانەی خواستی سەرجەم فراكسیۆنەكانەو تەنها پێكهاتەكانی لەگەڵدایە".

بەشدارنەبوونی چەند بەرپرسێكی یەكێتی لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی سەركردایەتی لەوانە؛ بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، شاڵاو و دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ‌و ڕەفعەت عەبدوڵا، جێی سەرنجە، لەو بارەیەوە سەرچاوەكە وتی "ئەوانەی بەشدار نەبوون زۆرن، هەندێكیان بەهۆكاری تایبەت‌و هەندێكیشیان ناڕازی‌و نیگەرانن".

كۆبوونەوەكەی سەركردایەتی یەكێتی مشتومڕی زۆر بەخۆیەوە بینیوە، هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان‌و فراكسیۆنی یەكێتی كراوە، ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان ڕوبەڕوی ڕەخنە بووەتەوە لەلایەن بەشێك لە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە.

"ڕەخنەكان بەو ئاڕاستەیە بووە كە سەرۆكی پەرلەمان ئەدایەكی لاوازی هەیە بەرامبەر بە پارتی لە پەرلەمان، وەڵامی سەرۆكی پەرلەمانیش ئەوەبووە كە پارتی زۆرینەیە لە پەرلەمان‌و جێگری سەرۆك‌و سكرتێری پەرلەمانیشی هەیەو دەتوانن بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرۆك چییان بوێت تێی پەڕێنن"، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەكە وادەڵێت.

هەنگاوی داهاتووی لاهور شێخ جەنگی؛ ئایا سەركەوتوو دەبێت؟

پەرەگراف لە سەرچاوەی باڵاوە زانیاریی ئەوەی دەستكەوتووە، ئەو بڕیارەی دوێنێی سەركردایەتی یەكێتی هەنگاوی یەكەم‌و پیشاندانی كارتی زەردە بەرامبەر پارتی لەلایەن ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگی، "لە هەنگاوی دووەمدا یەكێتی لە حكومەت دەكشێتەوە بۆ ئەوەش لاهور شێخ جەنگی ماوەی 30 تا 40 ڕۆژی دیاریی كردووە‌و ئەگەر لەگەڵ پارتی كۆنەبنەوەو بە ئاڕاستەی ڕێككەوتنێكی نوێی گشتگیر هەنگاو نەنێن، پڕۆژەی كشانەوە لە حكومەت دەبرێتە سەركردایەتی یەكێتی‌و داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكرێت".

هەرچەندە یەكێتی لە دوای بەستنی دواین كۆنگرەی(كۆتایی ساڵی ڕابردوو)، پڕوپاگەندەی ئەوەی دەكرد كێشە ناوخۆییەكانی چارەسەر كردووەو یەكڕیزن، بەڵام ماوەی مانگێكە ناكۆكییەكانیان بە ئاشكرا دەردەكەون‌و بەرەو تووند بوونەوە دەچن، هەربۆیە هێشتا ڕوون نییە لاهور شێخ جەنگی دەتوانێت سەرجەم ئەو هەنگاوانە بنێت كە پلانی بۆ داناون یاخود نا.

"ڕاستە لە سەركردایەتی بڕیار دەدرێت‌و زۆرینە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگیدان، بەڵام دەنگی زۆرینە بە تەنها بەس نییە بۆ پرسە گرنگەكان، ئەوانەی لەگەڵ كاك لاهوردان زۆرینەیەكی لاوازن لە بەرامبەر كەمینەیەكی بەهێزو خاوەن هەژموون‌و دەسەڵات كە توانای یەكلاكردنەوەی پرسە گرنگەكانیان هەیە"، ئەمە وتەی سەرچاوەیەكی نزیكە لە بەرپرسانی باڵای یەكێتی.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كرد، "بۆنمونە ئەندامانی پێشووی مەكتەبی سیاسی كە ئێستا بەشێكیان لە ئەنجومەنی باڵای سیاسین بە سەرۆكایەتی كۆسرەت ڕەسوڵ، ئەوان پشتیوانی ماڵی مام جەلالن، چونكە پێیانوایە لاهور شێخ جەنگی ڕۆڵی هەبووە لە پەراوێزخستنی ئەوان‌و دیزاینی ئەم یەكێتییە نوێیەی كردووە لە كۆنگرەدا".

مانگی ڕابردوو لاهور شێخ جەنگیی هەژموون‌و دەسەڵاتی خۆی لەناو یەكێتی پیشاندا، ئەوەش كاتێك بەیاننامەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە میدیاكانی ئەو حیزبە لابراو تویتێكی لاهور شێخ جەنگی جێگای گرتەوە كە پێچەوانەی بەیاننامەكە بوو.

ئەوكات مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە دژی بڕیاری حكومەت بۆ لێبڕینی مووچەی مانگێكی مووچەخۆران كۆبووەوە، بە پێچەوانەی چاوەڕوانیی‌و هەڵوێستەكانی پێشوویان، بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەكە دژایەتیی‌و ڕەتكردنەوەی بڕیارەكەی حكومەت نەبوو، بەڵكو پشتیوانیی بۆ تیمی یەكێتی لە حكومەت ڕاگەیاند بۆ بەشدارییان لە بڕیارەكەی حكومەت‌و تێیدا ئەوە خرابووە ڕوو كە حكومەت "لە ناچاریدا" ئەو هەنگاوەی ناوە.

ئەو بەیاننامەیە كە "بە ڕەزامەندیی بافڵ تاڵەبانی بڵاوكرابووەوە"، چەند كاتژمێرێك لە میدیاكانی یەكێتیدا مایەوەو دواتر لابرا، تویتێكی لاهور شێخ جەنگی شوێنی گرتەوە كە تەواو پێچەوانەی ناوەڕۆكی ئەو بەیاننامەیە بوو.

لاهور شێخ جەنگی لە تویتەكەیدا وتی، ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆدەبێتەوەو ئەگەر حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا نەگاتە ڕێككەوتن، شەفافییەتی نەبێت لە خەرجی و داهات، یەكێتی ناچێتە ژێر باری مووچە بڕین، "هەڵپەساردنی بەشداری لە پەرلەمان و حكومەت و، هەڵبژاردنی پێشوەخت یەكێك دەبێ لە بژاردەكانمان".

هەرچەندە دوای ئەو تویت‌و هەڵوێستە، سەركردایەتی یەكێتی كۆبووەوە، بەڵام هیچ بڕیارێكی نەدا بە ئاڕاستەی ناوەڕۆكی تویتەكەی لاهور شێخ جەنگی. 

بەهۆی كێشەو ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی‌و پارتی‌و بەتایبەت نێوانی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی‌و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت، هەر لەسەرەتای ئەم كابینەیەوە ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگی لەناو یەكێتی وەك ئۆپۆزسیۆنی حكومەت دەردەكەون‌و قسە دەكەن، پرسی كەمكردنەوەی مووچەش كە ڕەخنەیەكی زۆری ڕوبەڕوی حكومەت كردووەتەوە، دەرفەتێكی دیكەو هاوسۆزییە لەگەڵ خەڵك‌و مووچەخۆران لەلایەن ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگی بۆ لێدان لە حكومەت.

ناكۆكییەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتی لە دوای كۆنگرەی یەكێتی كە كۆتایی ساڵی ڕابردوو بەسترا زیاتر تەشەنەیان سەند، بەهۆی ئەوەی لاهور شێخ جەنگی بووە هاوسەرۆك‌و چووە لوتكەی دەسەڵاتی حیزب‌و پارتی تا ئێستاش ئامادە نییە دانی پێدا بنێت‌و ئەو دۆخە نوێیەی ناو یەكێتی قبووڵ بكات.

ئێستا بەشێك لە بەرپرسانی یەكێتی پێیانوایە، ناكۆكییەكانی نێوان حیزبەكەیان‌و پارتی پەیوەندیی بە "كێشەی شەخسیی" نێوان لاهور شێخ جەنگی‌و مەسرور بارزانی هەیە كە بۆ چەند ساڵێك لەمەوبەر دەگەڕێتەوەو "ناكرێت ببێتە كێشەی نێوان دوو حیزب".

سەرچاوەیەك كە ئاگاداری ئەو بۆچوونەی هەندێك بەرپرسی یەكێتییە دەڵێت "ئەوان پێیانوایە بەهۆی لێكەوتەكانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان‌و گەڕانەوەی عێراق بۆ كەركوك، كێشەكان بوو بە كێشەی پارتی لەگەڵ بەشێكی یەكێتی وەك حیزب ئەوەش ئەو ئاڕاستەیەیە كە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكایەتی دەكات، هەربۆیە ئەو بەرپرسانەی یەكێتی دەڵێن نابێت وەكو كێشەی نێوان دوو حیزب تەماشا بكرێت‌و كاریگەریی خراپ بۆسەر قەوارەی هەرێم‌و حوكمڕانییەكەی دروست بكات".

دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ هێشتا لێكەوتەكانی ڕیفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی 2017 لەسەر كوردستان ماون، وەك چۆن سەرەتا بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم حیزب‌و كۆمەڵگای كوردیی دابەشی دوو بەرە كرد، دەرئەنجامەكانیشی بەهەمان شێوە ئەو دابەشكارییەی دروست كردو تائێستا بەردەوامە.

پارتی‌و لایەنگرانی دیكەی ڕیفراندۆم، لە ناویاندا بەشێكی یەكێتی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، پێیانوایە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پیادەكردنی مافێكی گرنگ‌و دەستكەوتێكی مێژووییەو گروپێكی ناو یەكێتی "خیانەت"یان لە دەرئەنجامەكانی كردووە.

لەوەشدا مەبەستیان ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ئەو ساڵەو ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگییە لەناو یەكێتی كە تۆمەتباریان دەكەن بە دەست تێكەڵكردن لەگەڵ ئێرانییەكان‌و ڕادەستكردنی كەركوك بە عێراق، بەڵام ئەو ئاڕاستەیە هەمیشە ئەو تۆمەتەیان ڕەتكردووەتەوەو پێیانوابووە خودی پڕۆسەی ڕیفراندۆم بۆخۆی "خیانەت" بووە.

ئاڕاستەكردنی تۆمەتی قورسی "خیانەت" بۆیەكتر لەلایەن حیزبە كوردییەكانەوە شتێكی نوێ نییە، بەتایبەت لە نیو سەدەی ڕابردوودا زۆربەی ئەو ڕوداوانەی بەسەر كورددا هاتوون‌و زیانی گەورەیان هەبووە، بەردەوام لایەنێك لایەنەكەی دیكەی بە "خیانەت" تۆمەتبار كردووەو ئەو لایەنەش بەرگریی لە خۆی كردووەو هەمان تۆمەتی ئاڕاستەی بەرامبەرەكەی كردووەتەوە.

بەرهەم ساڵح ئاڕاستە جیاوازەكانی یەكێتی كۆدەكاتەوە؛ ئایا داوای كردووە بكرێتە هاوسەرۆك؟

كەشی فێنكی باخەكەی بەرهەم ساڵح لە مێرگەپان دەبێتە شوێنی كۆبوونەوەیەكی گەرمی ئاڕاستە ناكۆك‌و جیاوازەكانی ناو یەكێتی

بابەكر دڕەیی بۆ مەلا بەختیار: شمشێر گرتن بۆ كەسی مردوو دووڕووییەو دوورە لە مۆڕاڵی سیاسی

"پەلاماردانی نەوشیروان مستەفا قابیلی قبوڵ نییەو ئەوەی مەلا بەختیار دەیكات دووڕووییەو دوورە لە مۆڕاڵی سیاسی"

گۆڕان ڕەخنەی تووند لە ڕووداو و ڕەنج سەنگاوی‌و نێچیرڤان بارزانی دەگرێت

ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان دەڵێت "هەڵەكانی مەلا بەختیار لە چاوی نێچیرڤان بارزانی دەبینين"

30 ڕۆژ لە بەردەم لاهوردا؛ لەناو یەكێتی چی دەگوزەرێت؟

2020-07-20 16:47:05