بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سامی ڕێكانی، مامۆستای زانكۆی دهۆك: ڕێككەوتنێكی هەواڵگری دژ بە كورد هەیە

سامی ڕێكانی، شرۆڤەكاری ساسی و مامۆستای زانكۆی دهۆك

پەرەگراف- مەسعود هادی

سامی ڕێكانی، شرۆڤەكاری ساسی و مامۆستای زانكۆی دهۆك پێیوایە ڕێككەوتنێكی هەواڵگری هەیە بە بەشداری توركیا و ئێران دژ بە كورد، ئەوەش لەڕێی بەغداوە، تا بە سیاسەتی برسیكردن هەوڵی داگیركردنی باشوری كوردستان بدەن.

لەم چاوپێكەوتنەدا، ڕێكانی هۆكاری ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا بۆ باشوری كوردستان ڕووندەكاتەوە و دەڵێت، تاكە ڕێگەی بەردەم داگیركاری ئەو وڵاتە، ڕێككەوتنی لایەنە كوردییەكانە بە پەكەكەشەوە، بە پشتگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی.

پەرەگراف: خوێندنەوەت بۆ هێرش و ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا بۆ باشووری كوردستان چییە؟
سامی ڕێكانی: هەموو وڵاتانی زلهێزیش دەزانن توركیا دژی هەر تاكێكی كوردە، لە هەر شوێنێك بێت، بەتایبەتی ئەكەپە دژایەتیەكی زۆری میللەتی كورد دەكات و مەترسی گەورەیە، بەڵام ئەكەپە چەند نیازێكی دیكەی هەیە لەم ئۆپەراسیۆندا، ئەویش پەیوەندی هەیە بە تێكچونی ناوخۆی توركیاوە، بە تایبەتی لەناو خودی حیزبی ئەردۆغان كە چەندین كەسی لێ جیابۆتەوە، بۆیە پێموایە هەركاتێك دژایەتی كورد و چەند لایەنێكی كوردی بكات ئەو متمانەیە بەدەستدەهێنێتەوە، هەوڵی بەدەستهێنانەوەی كاریزمەیی نەتەوایەتی و ئاینی دەدات كە لە دەستیداوە لەناوخۆی وڵاتەكەیدا.

پەرەگراف: بۆچی هێرشەكانی توركیا لەم كاتەدا چڕتر بونەتەوە؟
سامی ڕێكانی: دوای شكستی توركیا لەڕێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا و بەدەستنەهێنانی متمانەی ئەمریكا دژ بە ڕۆژئاوای كوردستان، هەروەها هەڵاتنی توركیا بۆ لای ڕوسیا و چین، تەنانەت ئێران، كە ڕێككەوتنی لەگەڵیدا هەیە دژ بە كورد، هەمووی بۆ ئەوەیە ئەمریكا و ئەوروپا ڕازی بكات بۆ لەناوبردنی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان و باشوور، بەڵام ئەو هەوڵانە سەركەوتوو نەبون و ئێستا لە ترسی بەهێزبونی كورد ئۆپەراسیۆنەكانی چڕتر كردۆتەوە.

پەرەگراف: بەڵام بۆچی ئێرانیش هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی توركیادا سنورەكانی باشووری كوردستان بۆردومان دەكات؟
سامی ڕێكانی: بەهێزبونی كورد مەترسییە بۆ سەر ئێران و توركیا، چونكە بەرژەوەندی هەردوو وڵات هاوبەشە، بۆیە تارانیش هەوڵی لاوازكردنی كورد دەدات بە تایبەت لەم قۆناغەدا كە ئەگەری دروستبونی هەرێمێك لە ڕۆژئاوای كوردستان هەیە و ئەوە بە مەترسی بۆ سەر ئایندەی وڵاتەكانیان دەزانن. ئەوان وایدەبین پلانی كورد سەردەكەوێت، بۆیە هەموو هەوڵێك دەدەن لەڕێی بەغداوە تا بە پاساوی پەكەكە پێگەی كورد لاواز بكەن لە باشوور، دەیانەوێت كێشەو ئاژاوە لەنێوان لایەنەكوردییەكاندا دروستبكەن.

پەرەگراف: بۆچی عێراق و هەرێم لە بەرانبەر هێرشەكاندا بێدەنگن؟
سامی ڕێكانی: هاتنی توركیا و ئێران ئاماژەیەكی ڕوونە كە ڕێككەوتنێكی هەواڵگری كراوە دژی كورد، ئێران لە بەغداوە وایكردووە هەردوو حكومەت بێدەنگبن و هەڵوێستی جددیان نەبێت بەرانبەر بە توركیا، ئێران‌و توركیا ڕێكەوتون دژی كورد و لەڕێی بەغداوە بە ڕێكاری بازرگانی و برسیكردنی باشور هەوڵ بۆ خنكاندنی كورد دەدەن، توركیاش لەگەڵ هەوڵەكانی ئێران لە بەغداوە كار لەسەر ناكۆكی ناو حیزبە كوردییەكان دەكات بە ئامانجی داگیركردنی باشوری كوردستان.

پەرەگراف: چۆن ڕێگری لەو پیلانەی توركیا و ئێران دەكرێت؟
سامی ڕێكانی: تاكە ڕێگە ئەوەیە ڕێكەوتنێكی یەكگرتووی هەموو لایەنە كوردییەكان بكرێت بە پەكەكەوە، بەڵام ڕێكەوتنێك كە پشتیوانی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی هەبێت دژی داگیركەرانی كوردستان. ئێستا ئەركی سەرەكی هەموو لایەنێكی كوردییە هۆشیارانەتر هەڵسوكەوت بكەن لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا، تاوەكو ڕێگەنەدرێت توركیا ئەو شوێنانەی مەبەستییەتی داگیری بكات، لە ئێستادا هەوڵی ڕێككەوتنێكی نوێ دەدرێت لەنێوان وڵاتانی زلهێزی جیهاندا، بۆیە كورد پێویستی بە یەكگرتوویی هەیە تا لەو هەوڵە نێودەوڵەتییە بەئاگا بێت.

بەرهەم ساڵح ئاڕاستە جیاوازەكانی یەكێتی كۆدەكاتەوە؛ ئایا داوای كردووە بكرێتە هاوسەرۆك؟

كەشی فێنكی باخەكەی بەرهەم ساڵح لە مێرگەپان دەبێتە شوێنی كۆبوونەوەیەكی گەرمی ئاڕاستە ناكۆك‌و جیاوازەكانی ناو یەكێتی

بابەكر دڕەیی بۆ مەلا بەختیار: شمشێر گرتن بۆ كەسی مردوو دووڕووییەو دوورە لە مۆڕاڵی سیاسی

"پەلاماردانی نەوشیروان مستەفا قابیلی قبوڵ نییەو ئەوەی مەلا بەختیار دەیكات دووڕووییەو دوورە لە مۆڕاڵی سیاسی"

گۆڕان ڕەخنەی تووند لە ڕووداو و ڕەنج سەنگاوی‌و نێچیرڤان بارزانی دەگرێت

ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان دەڵێت "هەڵەكانی مەلا بەختیار لە چاوی نێچیرڤان بارزانی دەبینين"

هەفتەی ڕەشبگیری؛ لە بادینان چەك حاكمە و چالاكوانان فیرارن

هەفتەیەكە پڕ لە مەترسییە بۆ چالاكوانانی بادینان، كەم شەو هەیە گەنجێك لە كونجی ماڵەكەی خۆیەوە بەرەو زیندان نەڕفێنرێت

سامی ڕێكانی، مامۆستای زانكۆی دهۆك: ڕێككەوتنێكی هەواڵگری دژ بە كورد هەیە

2020-08-31 18:13:20