بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بەرهەم ساڵح ئاڕاستە جیاوازەكانی یەكێتی كۆدەكاتەوە؛ ئایا داوای كردووە بكرێتە هاوسەرۆك؟

بەرهەم ساڵح. وێنە؛ پەیجی خۆی لە فەیسبوك.

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

كەشی فێنكی باخەكەی بەرهەم ساڵح لە مێرگەپان دەبێتە شوێنی كۆبوونەوەیەكی گەرمی ئاڕاستە ناكۆك‌و جیاوازەكانی ناو یەكێتی، بە ئامادەبوونی هاوسەرۆكان‌و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرپرسانی دیكە، دۆخی ئەو حیزبە بە چەندین ڕەخنەو پێشنیارو داواكارییەوە شەن‌وكەو كراوە.

كۆسرەت ڕەسوڵ داوای "گۆڕانكاریی لە سەركردایەتی"و هاوسەرۆكان داوای پشتیوانییان كردووە، لەبارەی داواو پێشنیاری بەرهەم ساڵح زانیاریی جیاواز هەن؛ هەندێك دەڵێن، پێشنیاری بۆ هاوسەرۆكان كردووە "كورسییەكی دیكەی هاوسەرۆك زیاد بكرێت‌و بۆ ئەو بێت"، هەندێكی دیكەش بە پێچەوانەوە دەڵێن، داوای پشتیوانیی بۆ هاوسەرۆكانی ئێستا كردووەو خۆی دوور دەگرێت لە چوونەناو هاوكێشەكەو كاری حیزبیی.

"كۆبوونەوەكە ماوەیەك لەمەوبەر بووەو كاك بەهەرم بۆ نانخواردن بانگهێشتی كردوون، بافڵ تاڵەبانی‌و لاهو شێخ جەنگی‌و كاك كۆسرەت‌و مەلا بەختیارو چەند بەرپرسێكی دیكەی یەكێتی ئامادەبوون" سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەكە بۆ پەرەگراف وای وت، سەرچاوەیەكی دیكەش هەمان زانیاریی پشتڕاست كردەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا "مەلا بەختیار تووندبووەو باسی لەوە كردووە دۆخەكە خراپەو كێشەكان بە موجامەلات‌و یەكتر ئاشتكردنەوە چارەسەر نابن، داوای دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی كردووە بەجۆرێك ئەندامانی ئەنجومەنەكە پێی ڕازی بن".

ئەو ئەنجومەنە كۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆكایەتی دەكات، مەلا بەختیارو چەند ئەندامێكی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەندامن تێیداو هێشتا دەسەڵاتەكانیان دیاری نەكراوە، ئەوەش بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنەكەی نیگەران كردووە.

سەرچاوەكەی پەرەگراف هەڵوێستی سەركردەكانی یەكێتی لە كۆبوونەوەكەی مێرگەپان خستەڕوو، وتی "كاك كۆسرەت پێشنیاری كردووە گۆڕانكاریی لە سەركردایەتی نوێی یەكێتی بكرێت‌و ئەنجامی كۆنگرە هەڵپەسێردرێت، هاوسەرۆكانی یەكێتی ئەوەیان ڕەتكردووەتەوەو داوایان كردووە پشتیوانییان بكرێت تا سەركەون لە كارەكانیاندا".

بەرهەم ساڵح‌و یەكێتی؛ هەڵوێستی چی بووە لە كۆبوونەوەكەدا؟

بەرهەم ساڵح لە دوای كۆنگرەی یەكێتی‌و دانانی بە ئەندامی سەركردایەتی، بە پاساوی پۆستی سەرۆك كۆمارو دەستوەرنەدان لە كارەكانی تیمی نوێی سەركردایەتی یەكێتی بەشداریی لە كۆبوونەوە حیزبییەكاندا ناكات، ئەوەش ناوبراوی ڕوبەڕوی ڕەخنەو گلەیی یەكێتییەكان كردووەتەوە.

"لە دیدارەكەی مێرگەپان بەرهەم ساڵح كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵیی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگی كردووە لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەكێتی، كاك بەرهەم داوایكردووە ژمارەی هاوسەرۆكان زیاد بكرێت‌و ئەویش بكرێت بە هاوسەرۆك تا بتوانێت ڕۆڵی هەبێت‌و بەشداریی كۆبوونەوەكان بكات" ئەمە وتەی سەرچاوەیەكی باڵایە بۆ پەرەگراف كە ئاگاداری وردەكارییەكانە.

وتیشی "بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگی ڕاستەوخۆ لەوێدا وەڵامیان نەداوەتەوەو وتویانە تاوتوێی دەكەین، ڕۆژانی دواتر لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد باسیان كردووەو ئەو بەتووندی دژی وەستاوەتەوە، بەوهۆیەوە پێشنیارەكەی د.بەرهەم ڕەتكراوەتەوە".

بەڵام كەسە نزیكەكانی بەرهەم ساڵح ئەو زانیارییە ڕەتدەكەنەوە كە داوای پۆستی هاوسەرۆكیی كردبێت، سەرچاوەیەكی نزیك لە بەرهەم ساڵح وتی "د.بەرهەم داوای لەوجۆرەی نەكردووەو بیشیكەن بە بەرپرسی هاوسەرۆكان نایكات‌و بە باشی نازانێت، چونكە زۆرینەی سەركردایەتی لەگەڵدا نییە".

ئەو سەرچاوە نزیكەی بەرهەم ساڵح ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا بەرهەم ساڵح باسیلەوە كردووە، ئەو پێشتر كە لە یەكێتی جیابووەتەوە لەبەر ئەو كێشانە بووە كە تائێستاش بەردەوامن‌و ئەوانەی ئەوكات ڕەخنەیان لێدەگرت ئێستا خۆیان دان بە كێشەكاندا دەنێن‌و ناڕازین، "كاك بەرهەم داوایكردووە پشتیوانیی تیمی نوێی هاوسەرۆكایەتی‌و سەركردایەتی بكرێت لەبەرئەوەی ئەنجامی كۆنگرەیە، دەرفەت‌و كاتیان پێبدرێت‌و پاشان هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانیان بكرێت، بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگی ئەو هەڵوێستەیان پێخۆش بووە".

لە سەروبەندی كۆنگرەی یەكێتی‌و ڕۆژانی دوای كۆنگرە چاوەكان لەسەر بەرهەم ساڵح بوون كە ببێتە كەسی یەكەمی ئەو حیزبە، بەڵام دوای ئەوەی سەركردایەتی یەكێتی سیستمی هاوسەرۆكیی بۆ بەڕێوەبردنی حیزبەكەی پەسەند كرد، بەرهەم ساڵح لە ململانێكە چووە دەرەوە.

مێژووی چەند ساڵی ڕابردووی بەرهەم ساڵح لەگەڵ یەكێتی بە ناكۆكیی تووندو هەورازو نشێودا تێپەڕبووە، ئەو دوای بەتەواوی بێئومێدبوون لە هەوڵەكانی ساڵانی ڕابردووی بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی كە خۆی جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی بوو، لە مانگی 10ی 2017 دامەزراندنی حیزبێكی نوێی ڕاگەیاندو لە دەرەوەی یەكێتی بەشداری لە هەڵبژاردن كرد.

هاوپەیمانی دیموكراسی‌و دادپەروەری بە سەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح، مانگی 5ی ساڵی 2018 لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 2 كورسی بەدەستهێنا، ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی ڕەتكردەوەو ڕایگەیاند"ساختەكاریی گەوری لێكراوە"، دواتر حیزبەكەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی بایكۆت كرد‌و ساڵێكی تەمەنی تێنەپەڕاند كاتێك بەرهەم ساڵح لە چوارچێوەی ڕێككەوتنێك بۆ بوون بە سەرۆك كۆماری عێراق گەڕایەوە بۆناو یەكێتی‌و كورسیی سەرۆكایەتی كۆماری وەرگرت.

یەكێتی نوێ؛ پاڵ بە مەلا بەختیارەوە دەنێت بڕوات

بڕیارەكەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ سڕكردنی مەلا بەختیار؛ دوای مشتومڕێكی تووند دەركراوە كە ئاڕاستەی بەهێز تیایدا دەركردنی ئەو بەرپرسە باڵایە بووە لە حیزبەكە

بارزانی دەیگێڕێتەوە؛ گفتوگۆی دەوڵەتی كوردی لە كۆشكی سپی‌و لەگەڵ جۆ بایدن

"من‌و تۆ هەردووكمان لە تەمەنی خۆماندا سەربەخۆیی كوردستان بە چاوی خۆمان دەبینین" ئەمە وتەی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێستای ئەمەریكا بووە بۆ مەسعود بارزانی..

یاسای نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق؛ كێ‌ براوە دەبێت خەڵك یان حزبەكان؟

یاسای نوێی هەڵبژاردن لە عێراق، دەستوپەنجەی خۆپیشاندەران و خەڵكی بەسەرەوە دیارە، هەموان چاویان لەوەیە بزانن كێ‌ براوەی یارییەكە دەبێت.

بەرهەم ساڵح ئاڕاستە جیاوازەكانی یەكێتی كۆدەكاتەوە؛ ئایا داوای كردووە بكرێتە هاوسەرۆك؟

2020-09-20 18:37:37