بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بارزانی دەیگێڕێتەوە؛ گفتوگۆی دەوڵەتی كوردی لە كۆشكی سپی‌و لەگەڵ جۆ بایدن

دیدارێكی بارزانی‌و جۆ بایدن لە هەولێر، 2011. وێنە؛ سەفین حەمید، ئەی ئێف پی لە گێتی ئیمەیجەوە.

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

"من‌و تۆ هەردووكمان لە تەمەنی خۆماندا سەربەخۆیی كوردستان بە چاوی خۆمان دەبینین" ئەمە وتەی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێستای ئەمەریكا بووە بۆ مەسعود بارزانی كاتێك ساڵی 2015 بە سەرۆكایەتی شاندێكی كوردیی لە واشنتۆن بووە، بەپێی گێڕانەوەی بارزانی لە نوێترین كتێبیدا.

بارزانی ئێستا "لە كانگای دڵەوە" خۆشحاڵە بە سەركەوتنی بایدن بەسەر دۆناڵد ترەمپداو بوونی بە 46هەمین سەرۆكی ئەمەریكا، بە هاوڕێ‌و دۆستی خۆی ناوی دەبات‌و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت، لەو تویتەی بۆ پیرۆزبایی لە بایدن ئاڕاستەی كرد.

هەڵبژاردنەكەی ئەمەریكاو ململانێی تووندی نێوان بایدن‌و ترەمپ، لە هەرێمی كوردستانیش وەك زۆر ناوچەی دیكەی دونیا بە گەرمییەوە چاودێریی دەكرا، سەركردە كوردەكان هەرزوو خۆشحاڵییان پیشاندا بە سەركەوتنی بایدن، لەسەر ئاستی سەرۆكایەتی هەرێم‌و حكومەت‌و سەركردەی حیزبەكان لە تویتەرەوە پیرۆزباییان لێكرد.

جیاواز لە ترەمپ، بایدن ئاشنایەتی باشی لەگەڵ دۆزی كوردو سەركردەكانی هەیە، چەندینجار هاتووەتە هەرێمی كوردستان بەرلە ڕووخانی ڕژێمی بەعس(2003)و لە ساڵانی دواتریش، لە واشنتۆنیش لەگەڵ سەركردە كوردەكان كۆبووەتەوەو گفتوگۆی دورودرێژیان هەبووە، ئەو لە سەردەمی باراك ئۆباما بۆ ماوەی 8 ساڵ جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بووە، لەو ماوەیەدا دۆسیەی كوردو عێراق لەلای بایدن بووە.

گفتوگۆی دەوڵەتی كوردی لە كۆشكی سپی

مەسعود بارزانی لە نوێترین كتێبیدا بە ناونیشانی (بۆ مێژوو) كە مانگی ڕابردوو بڵاوی كردەوە، شیكردنەوەیەكی سیاسی مێژوویی بۆ كێشەكانی كورد لە عێراق دەكات لە 100 ساڵی ڕابردووداو تیشك دەخاتەسەر پێشێلكردنی مافەكانی كورد، لە بەشێكیدا سەردانێكی بۆ كۆشكی سپی دەگێڕێتەوە كە تێیدا دۆسیەی ڕیفراندۆم‌و دەوڵەتی سەربەخۆی لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا‌و جێگرەكەی خستووەتەبەرباس.

ڕۆژی سێ شەممە 5-5-2015 باراك ئۆباما سەرۆكی ئەوكاتی ئەمەریكا پێشوازیی لە مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان كردووە كە بە سەرۆكایەتی شاندێك چووەتە كۆشكی سپی.

سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان باسلەوە دەكات، لەو دیدارەدا زۆر بە ڕاشكاوی موعاناتی سەد ساڵەی گەلی كوردستانی بۆ ئۆباما باس كردووەو پێی گوتووە، هەموو ڕێگایەكیان لەگەڵ بەغداد تاقی كردووەتەوەو لەو دۆخە ماندووبوون‌و گەلی كوردستان مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.

بارزانی دەڵێت "پێم گوت كە ئێمە بەرەو ڕیفراندۆم دەڕۆین، بەڵام ئێستا ئەولەویەتی سەرەكی ئێمە شەڕی داعشە. بەغدا شەراكەتی پێ قبووڵ ناكرێ ‌و ئێمەش ناتوانین پاشكۆبوون قبووڵ بكەین".

بارزانی ئەوەش دەخاتەڕوو، ئۆباما زۆر بەباشی گوێی بۆ قسەكانی گرتووە، "گوتی لەبارەی كوردم خوێندووەتەوە و ئاگاداری مێژووی كورد ‌و خەبات ‌و نەهامەتییەكانی گەای كوردستانم، لە نیازو تەمەننای گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی تێدەگەم".

لەو دانیشتنەدا ئۆباما بە بارزانی گوتووە، دۆسیەی كورد‌و عێراق لە دەستی جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمەریكادایەو پێكەوە دابنیشن‌و قسەی لەبارەوە بكەن.

بۆ ڕۆژی دواتر، بارزانی‌و شاندی یاوەری بۆ نانی بەیانی میوانی جۆ بایدن جێگری ئەوكاتی سەرۆك‌و سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێستای ئەمەریكا دەبن.

بارزانی لە كتێبەكەیدا لەبارەی دیدارەكەیان لەگەڵ بایدن دەڵێت "دانیشتنێكی درێژمان هەبوو كە چەند سەعاتێكی خایاند. زۆر بە وردی گفتوگۆمان لەبارەی مێژووی هاوبەشی سەدساڵەمان لەگەڵ عێراق ‌و بابەتی سەربەخۆیی كوردستان كرد. ئەو تێڕوانینی وڵاتەكەی لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان‌و كێشەو ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وردی خستەڕوو و لە كۆتایی قسەكانیشیدا پێی گوتم، من‌و تۆ هەردووكمان لە تەمەنی خۆماندا سەربەخۆیی كوردستان بە چاوی خۆمان دەبینین".

هیواهەڵچنین بە بایدندا بە ماڵێكی پەرتەوازەوە

ئەو ئاشنایەتی‌و پەیوەندییە مێژووییە لەگەڵ بایدن، وای لە هەندێك سەركردەی كوردو چاودێران كردووە بە ئومێدەوە لە بەرەوپێشچوونی دۆزی كورد بڕوانن لە سەردەمی ئەمەریكای بایدن‌و ئیدارەی نوێی كۆشكی سپیدا.

بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای عێراق‌و سوریاو گرژیی پەیوەندییەكانی ئەمەریكاو توركیا، پێدەچێت كورد دەرفەتی نزیكبوونەوەی زیاتری لەگەڵ ئەمەریكا لەبەردەمدابێت.

بەوپێیەی؛ لە عێراق شیعەكان باڵادەستن‌و نزیكن لە ئێران‌و عەرەبی سووننە لەوپەڕی لاوازیدان، كورد نزیكترینە لە ئەمەریكاو بەرژەوەندییەكانی لەسەر زەویی، لە سوریاش بەهەمانشێوە ئەمەریكا تەنها كوردی بە دەستەوەیەو خراپیی پەیوەندییەكانی واشنتۆن‌و ئەنقەرە دەرفەتی زیاتری بە كورد بەخشیوە، ئەمەریكا لە عێراق‌و سوریا پێویستی بە هێزی ناوخۆیی ئەو وڵاتانە هەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی.

بەڵام نزیكایەتیی‌و خۆبینینەوەی كورد لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكاو سوود لێ بینینی، مەرجدارە بە؛ یەكگرتوویی‌و بەهێزیی ناوخۆیی‌و دەستگرتن بە بنەما دیموكراسییەكان‌و پەیڕەوكردنیان، بەتایبەت ئێستا كە هەرێمی كوردستان لە ژێر ڕەخنەی تووندی ناوخۆیی‌و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندایە بۆ پرسی ئازادیی‌و مافی مرۆڤ‌و ژینگەی كاری ڕۆژنامەوانیی، هاوكات پەرتەوازەیی ناوخۆیی‌و یەك نەبوونی حیزبەكان بەتایبەت پارتی‌و یەكێتی وەك دوو حیزبی چەكدار، مەترسین لەسەر دەرفەتەكان، سەروەرنەبوونی یاساو گەندەڵییش حكومەتیان لاواز كردووە.

بارزانی لە كتێبەكەیدا ئاماژە بە یەكنەبوونی ناوخۆیی دەدات كە بەرلە ڕیفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی 2017 ترس‌و دوودڵیی دروست كردووە، ئەوە دەگێڕێتەوە كە بەرلە سەردانەكەی مانگی ئایاری 2015ی بۆ ئەمەریكا، ڕاوبۆچوونی سەرجەم حیزبە كوردستانییەكانی وەرگرتووە كە ئایا پێیان باشە بابەتی سەربەخۆیی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا تاوتوێ بكەن، لە وەڵامدا حیزبەكان پشتگیرییان كردووە.

پاشان بۆ شاهێدیدان لەبارەی چۆنیەتی باسكردنی ئەو پرسەو هەڵوێستی ئەمەریكا، بارزانی لە یەكێتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت‌و دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوە، لە بزووتنەوەی گۆڕانیش مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگەی لەگەڵ خۆیدا بردووە.

وەك خۆی دەیگێڕێتەوە، دوای گەڕانەوەش لە سەردانەكەی ئەمەریكا لە ڕۆژی 18ی ئایاری 2015 لە كۆبوونەوەی لەگەڵ حیزبەكان ئەنجامی سەردانەكەی خستووەتەڕوو، بارزانی دەڵێت، لەو كۆبوونەوەیەدا عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی سەرسامیی خۆی بە ئەنجام‌و دەستكەوتەكانی سەردانەكەیان بۆ ئەمەریكا نیشانداوە، "گوتیشی: جەنابی كاك مەسعود پێدەچێ بە دەستێكی پڕ گەڕابێتەوە بۆ كوردستان، ئەوە كارێكی زۆر گەورەیەو بەرپرسیارێتییەكی گەورەیشە. ئایا تۆ ئامادەی ئەو بەرپرسیارێتییە قبووڵ بكەی؟ لە وەڵامدا پێم گوت، بەڵێ مامۆستا بەرپرسیارێتییەكی گەورەو مێژووییەو ئامادەم هەڵی بگرم بەڵام، بە مەرجێك لەناوخۆدا تێكی نەدەن".

دوو ساڵ دواتر بارزانی ئاڵاهەڵگری سەرەكیی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوو، سەرباری دەرئەنجامەكانی پڕۆسەكە، بارزانی ساڵانە بە شانازییەوە یادی ئەو ڕۆژە دەكاتەوە كە تێیدا خەڵكی كوردستان خرانە بەردەم پرسیاری (ئایا دەتەوێت هەرێمی كوردستان‌و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم ببێتە دەوڵەتێكی سەربەخۆ؟) بژاردەكانیش تەنها بەڵێ و نەخێر بوون، دواجار زیاتر لەسەدا 92ی خەڵكی كوردستان بەڵێ-یان هەڵبژارد.

ڕیفراندۆم؛ وەك چۆن سەرەتا بڕیاری ئەنجامدانی پڕۆسەكە حیزب‌و كۆمەڵگای كوردیی دابەشی دوو بەرە كرد، دەرئەنجامەكانیشی بەهەمان شێوە ئەو دابەشكارییەی دروست كردو تائێستاش بەردەوامە، نەیارانی پڕۆسەكە دەڵێن، شكستیهێناوەو زیانی بە كوردستان گەیاندووە، بەڵام لایەنگرانی بەتایبەتی حیزبەكەی بارزانی، دەڵێن، دەستكەوتێكی گرنگ‌و مێژوییەو كاركردن بە دەرئەنجامەكەی هەڵگیراوە. لەگەڵ ئەوانەدا حكومەتی هەرێم بە فەرمی سڕكردنی ئەنجامەكەی ڕاگەیاندووە.

ڕیفراندۆم و نامەكەی ئەمەریكا

بەرەبەیانی 25-9-2017 دەرگای دەنگدان بەڕووی خەڵكی كوردستاندا كرایەوە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارێك كە فشارو هەڕەشەیەكی زۆری ناوخۆیی‌و دەرەكیی هەبوو هەتا كورد ئەو ڕۆژە وەڵامی ئەو پرسیارە نەداتەوە.

ڕۆژانی بەرلە ڕیفراندۆم كوردستان لە دۆخێكی سەخت‌و پڕ كێشمەكێشدا بوو، فشاری ناوخۆیی، ناوچەیی‌و نێودەوڵەتی لەسەر سەركردایەتی كورد‌و بەتایبەت مەسعود بارزانی بوو بۆ ئەوەی ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرێت‌و دوابخرێت، یەكێك لە لایەنەكانی فشار، ئەمەریكا بوو كە دژی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە بوو.

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە ڕۆژی ڕیفراندۆم گوشارە هەرێمیی‌و نێودەوڵەتییەكان زیادیان دەكرد، لە 14ی ئەیلول بارزانی لە بارەگای فەرماندەیی شەڕی داعش لە سحێلا لەگەڵ شاندێكی هاوپەیمانان‌و نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبووەوەو ڕەشنووسی نامەیەكی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای خرایە بەردەم.

بارزانی لە كتێبەكەیدا باسی ئەو كۆبوونەوەیە دەكات‌و دەڵێت، شاندەكە گوتویانە تێگەیشتیان بۆ خواستی گەلی كوردستان هەیە، بەڵام پێیان باشە بچنەوەسەر ڕێگەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد، ئەگەر نەگەیشتنە ئەنجام نامەیەك لە ڕیكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاوە دەهێنن كە تێیدا تێگەشتنی خۆی بۆ پێویستیی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم ڕابگەیەنێت، مەبەست لەو پێشنیارە دواخستنی ڕیفراندۆم بوو.

بارزانی لە كتێبەكەیدا تیشكدەخاتەسەر ڕەشنووسی نامەكەی تیلەرسن كە تێیدا كۆمەڵێك بیرۆكەو پێشنیازی تێدابووە لە بەرامبەر ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم، نامەكە فەرمیی نەبووەو دیبلۆماتە ئەمریكاییەكان وایان داناوە كە ئەگەر بڕیار لە دواخستن یان هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم بدرێت ئەوكات وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا واژۆی بكات.

بارزانی دەڵێت "بەلای ئێمەوە نامەكە لە ڕووی داڕشتن‌و ناوەڕۆكەوە باش بوو، بەڵام گەرەنتی پێویستی تێدا نەبوو بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین پشتی پێ ببەستین یان متمانەی پێ بكەین".

بەدیلی پێشنیازكراوی ناو نامەكەی تیلەرسن لەسەر بنەمای دانوستان لەگەڵ عێراق بووە، بارزانی باسلەوە دەكات ئەزموونێكی دوورودرێژی دانوستان‌و ڕێككەوتنیان لەگەڵ بەغداد هەیە كە دواتر بە ئاسانی پشتگوێ خراون.

"نامەكەی تیلەرسن دەكرا ببێتە بنەمایەك بۆ ئەوەی گەرەنتییەكی وای هەبێ كە خەڵكی كوردستان ڕازی بن دەستبەرداری ڕیفراندۆم ببن، بۆیە لەو شوێنەی كە باسی ئەوە دەكرا، ڕیفراندۆم دوو ساڵ دوا بخرێ و ئەگەر هاتوو دانوستاندنەكان لەگەڵ عێراقدا سەری نەگرت، ئەوكات هەرێم با ڕیفراندۆمی خۆی بكات‌و ئەمەریكاش ڕێز لە ئەنجامەكانی دەگرێت. داوام لە حكومەتی ئەمەریكا كرد كە لە بری وشەی ڕێزگرتن لە نامەكەدا، وشەی پاڵپشتی دابنرێت؛ بەڵام ئەمەریكاییەكان خۆیان لەوە بوارد ‌و گوتیان ناتوانن وشەی پاڵپشتی بەكار بهێنن، منیش پێمگوتن ئەگەر ئێوە نەتوانن یەك وشە بگۆڕن، ئەی چۆن چاوەڕوانی ئەوە دەكەن ئێمە بتوانین قەناعەت بە خەڵكی كوردستان بهێنین ڕیفراندۆم نەكەن؟" بارزانی وادەڵێت.

بارزانی نەچووە ژێرباری فشارەكان‌و ڕیفراندۆم لە كاتی خۆیدا كرا، ئەوەش كاردانەوەی تووندی حكومەتی عێراقی لێكەوتەوەو چەندین ڕێكاری دژی كوردستان گرتەبەر، فڕۆكەخانەكانی داخست‌و ئابڵوقەی دیبلۆماسیی خستەسەر هەرێم، دوای 3 هەفتە لە ڕیفراندۆم‌و لە 16ی ئۆكتۆبەردا لەڕێی هێزی سەربازییەوە دەسەڵاتەكانی سەپاند بەسەر ناوچە جێناكۆكەكان‌و كۆنتڕۆڵی كردنەوە كە دەكاتە نیوەی خاكی كوردستان لەناویاندا شاری كەركوك.

ئەو ڕۆژانە هەرێمی كوردستان لە لێواری داڕماندابوو، خەڵكێكی زۆر لە ناوچە دابڕاوەكان ئاوارەبوون‌و پێشمەرگە دەیان شەهیدو برینداری هەبوو.

پارتی‌و لایەنگرانی دیكەی ڕیفراندۆم، لە ناویاندای بەشێكی یەكێتی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، پێیانوایە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پیادەكردنی مافێكی گرنگ‌و دەستكەوتێكی مێژووییەو گروپێكی ناو یەكێتی "خیانەت"یان لە دەرئەنجامەكانی كردووە، مەبەستیان ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017یەو ئەو گروپە تۆمەتبار دەكەن بە دەست تێكەڵكردن لەگەڵ شیعەكانی عێراق‌و ئێران.

نەیارانی پڕۆسەكە پێیانوایە ڕیفراندۆم بۆخۆی "خیانەت"بووە، بەو پێیەی دوای پڕۆسەكە نیوەی خاكی كوردستان لەدەستدراو حكومەتی ناوەندیی سزای قورسی بەسەر هەرێمدا سەپاند.

ئاڕاستەكردنی تۆمەتی قورسی "خیانەت" بۆیەكتر لەلایەن حیزبە كوردییەكانەوە شتێكی نوێ نییە، بەتایبەت لە نیو سەدەی ڕابردوودا لە بەشێك لەو ڕووداوانەی بەسەر كورددا هاتوون‌و زیانی گەورەیان هەبووە، لایەنێكی ناوخۆی كورد لایەنەكەی دیكەی بە "خیانەت" تۆمەتبار كردووەو ئەو لایەنەش بەرگریی لە خۆی كردووەو هەمان تۆمەتی ئاڕاستەی بەرامبەرەكەی كردووەتەوە.

یاسای نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق؛ كێ‌ براوە دەبێت خەڵك یان حزبەكان؟

یاسای نوێی هەڵبژاردن لە عێراق، دەستوپەنجەی خۆپیشاندەران و خەڵكی بەسەرەوە دیارە، هەموان چاویان لەوەیە بزانن كێ‌ براوەی یارییەكە دەبێت.

بەدەل بەرواری؛ مامۆستایەكی "بەهەڵوێست" لەودیو شیشەكانی زیندانەوە

دوو مانگی ڕەبەقە لەودیو شیشەكانی زیندانەوە چاوەڕێی ئازادییە؛ بەڵام نە فشاری ئەمنی و سیاسی نە خەمی منداڵەكانی لە هەڵوێستەكانی ساردی ناكەنەوە

بارزانی دەیگێڕێتەوە؛ گفتوگۆی دەوڵەتی كوردی لە كۆشكی سپی‌و لەگەڵ جۆ بایدن

2020-11-09 12:14:54