بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سیاسی

پارتی‌و یەكێتی بڕیارياندا لەگەڵ حزبەكانی دیكە لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ سەرپەرشتیكردنی ڕیفراندۆم

 

پارتی‌و یەكێتی ئەمڕۆ لە ئاستی باڵادا كۆبوونەوەو بڕیاریاندا لەگەڵ لایەنەكانی دیكەلیژنەیەكی تایبەت پێكبهێنن بۆ سەرپرشتیكردن‌و زەمینەسازیی پڕۆسەی ڕیفراندۆم.

لەگەڵ هەڵمژینی هەوای ئازادی موشەكێك كۆتایی بە خەون‌و ئاواتەكانی شوكر هێنا

 تەنها دوو كاتژمێر بوو شوكر‌و خێزانەكەی لە دەست دڕندەیی داعش ڕزگار كران‌و دەستیانكرد بوو بە هەڵمژینی هەوای ئازادی، بەڵام لە پڕ موشەكێك هات‌و خەون‌و ئاواتەكانی شوكری نایەگۆڕ.

دایكێك 30 كیلۆمەتر كوڕە 17 ساڵەكەی لەكۆڵدەكات بۆ ئەوەی نەكەوێتە دەست داعش

حوسەینییە گوێی بە ئازارەكانی پشتی نەدا، كوڕە 17 ساڵەكەی كردە كۆڵیی‌و نزیكەی 30 كیلۆمەتری بڕی تا گەیاندییە ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانی كەركوك‌و بە توندی ماچێكی كرد.

بەرپرسێكی باڵای گۆڕان: هەڵوێستەكەمان پەیامە بۆ یەكێتی‌و قۆناغێكی نوێیە بۆ گۆڕان

گۆڕان ڕەتیكردەوە لەگەڵ وەفدی هاوبەشی پارتی‌و یەكێتی كۆببێتەوە لەسەر پرسی ڕیفراندۆ، بەرپرسێكی باڵای ئەو بزووتنەوەیەش دەڵێت، ڕەتكردنەوەكەیان پەیامێكە بۆ یەكێتی‌و سەرەتای قۆناغێكی نوێ دەبێت بۆ گۆڕان.

 

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داواكاریی بۆ ڕاپرسیی لە پارێزگاكە پەسەندكرد

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بڕیاری پەرلەمانی عێراقی ڕەتكردەوە لە بارەی داگرتنی ئاڵای هەرێمی كوردستان لەسەر فەرمانگەكانی كەركوك، هەروەها داواكاریی بۆ ڕاپرسی لە پارێزگاكە پەسەندكرد.

پەرەگراف هەڵوێستی گۆڕان لەبارەی پێشوازیكردن لە وەفدی پارتی‌و یەكێتی ئاشكرادەكات

 ڕای زۆرینە لەناو بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕاندا ئەوەیە كە پێشوازی لەو وەفدە هاوبەشەی پارتی‌و یەكێتی نەكەن كە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرسی ڕیفراندۆم‌و سەربەخۆیی كوردستان سەردانی حزبەكان دەكات.

پارتی‌و یەكێتی پێكەوە سەردانی لایەنەكان دەكەن بۆ پرسی ڕیفراندۆم

 

پارتی‌و یەكێتی پێكەوە سەردانی لایەنەكان بەمەبەستی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەپێناو دیاریكردنی كات‌و میكانیزمی چۆنییەتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەسەر پرسی سەربەخۆیی كوردستان.