بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سیاسی

یەكێتی: هیچ بەهانەیەك نامێنێت بۆ بەشداری نەكردنی گۆڕان‌و كۆمەڵ لە كۆبوونەوەی پەرلەمان

گۆڕان وەفدێكی باڵا دەنێرێتە هەولێر بۆ كۆبوونەوەی یەكلایی كەرەوە لەسەر پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتیش دەڵێت، ئەگەرێكی زۆر كەمە گۆڕان‌و كۆمەڵ بەشدارنەبن لە كۆبوونەوەی پەرلەمان.

حزبەکانی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕۆژی کاراکردنەوەی پەرلەمانیان دیاریکرد

حزب و لایەنەكانی بەشدار لە ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕێككەوتن كە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پارلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوەو دانیشتنی ئاسایی خۆی دەست پێ بكاتەوە.

یەكێتی بەبێ گۆڕان‌و كۆمەڵ بەشدار دەبێت لە كاراكردنەوەی پەرلەمان؟

یەكێتی پێشنیاری نوێی هەیە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و دەيگەیەنێتە گۆڕان‌و كۆمەڵ، سەركردایەتییەكی یەكێتی دەڵێت، بەبێ گۆڕان‌و كۆمەڵ بەشداردەبن لە كاراكردنەوەی پەرلەمان.

یەكێتی پەیامی خۆی بۆ چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان دەگەیەنێتە گۆڕان‌و كۆمەڵ

یەكێتی بڕیاریدا پەرلەمان لەسەر هەندێك بنچینەی یاسایی‌و ئابوری‌و سیاسی پێویستە بەزووترین كات كارا بكرێتەوە، پەیامی یەكێتی بۆ چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان، لەماوەی دوو ڕۆژدا دەگەیەندرێتە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی...

بارزانی: هیچ پاساوێك نییە بۆ دەنگ نەدان‌و 25-9 ڕاگەیاندنی سەربەخۆییە

بارزانی ڕایگەیاند، لەپرسی ڕیفراندۆم نابێت كەس بێلایەن بێت‌و دەبێت لایەنگری بەڵێ بكەن‌و هیچ پاساوێك نییە بۆ دەنگ نەدان، دەشڵێت، 25-9 ڕاگەیاندنی سەربەخۆییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەنجامدانی ڕیفراندۆم‌ مەترسییەكی زۆر گەورەیە بۆ برایانی كورد

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی دەدات لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم‌و بە "مەترسییەكی زۆر گەورە بۆ برایانی كورد" ناوی دەبات.

گۆڕان و کۆمەڵ: ڕیفراندۆم دوابخرێ و هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت

گۆڕان و کۆمەڵ جارێکی دیکە داوادەکەن ڕیفراندۆم دوابخرێت لە پەرلەمانەوە یاسای بۆدەربکرێت، هەروەها هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێن.

 

توركیا: ڕیفراندۆم دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی كێشەی چاوەڕوان نەكراو

توركیا تەئكید دەكاتەوە ڕیفراندۆمی كوردستان ناسەقامگیری دروستدەكات‌و دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی كێشە لە ناوچەكە كە "هیچ چاوەڕوانكراو نین".