بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سیاسی

كونسوڵخانەی ئەمەریكا ستایشی ئازایەتیی ئەو ڕۆژنامەنوسە دەكات كە لەهەولێر دەستگیركرا

 كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە شاری هەولێر ستایشی ئازایەتیی ئەو ڕۆژنامەنوسە دەكات كە درەنگانی شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە دەستگیركرا.

 

مەلا مستەفا خۆی بە سەربازی عەبدولكەریم قاسم دادەنا، چی نێوانیانی تێكدا؟

 پەیوەندی نێوان مەلا مستەفاو عەبدولكەریم قاسم بەجۆرێك بووە كە بارزانی ڕازی نەبووە لە سەربازی قاسم زیاتری پێبگوترێت‌، بەڵام كێشەیەكی عەشائیری‌، سەرەتای تێكچوونی ئەو پەیوەندییە بووە.

سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی، دەستی لەكار كێشایەوە

سەردار قادر كە لەبری پارێزگاری سلێمانی دەستبەكار بوو، دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند، پێشتریش بۆ پەرەگراف ئەوەی خستبووەڕوو كە داوای لە گۆڕان كردووە  بكشێنەوە.

بارزانی‌و حكومەتی هەرێم هەڵوێستیان ڕانەگەیاندووە لەبارەی بۆردومانەكانی توركیا

مەسعود بارزانی‌و حكومەتی هەرێم هیچ هەڵوێستێكیان ڕانەگەیاندووە لەبارەی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگە لەچیای شەنگال كە بەهۆیەوە 6 پێشمەرگە شەهیدبوون‌.

بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر شەنگال كێشەكانی نێوان پارتی‌و پەكەكە گەرم دەكاتەوە

هێرشی توركیا بۆسەر شەنگال جارێكی دیكە كێشەكانی نێوان پارتی‌و پەكەكەی لەو ناوچەیە گەرمكردەوە، پارتی هێرشی توند دەكاتەسەر پەكەكە، پەكەكەش وەڵامی دەداتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە: بۆردومانی پێشمەرگە لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە قابیلی قبوڵ نییە

 وەزارەتی پێشمەرگە هەڵوێستی فەرمیی خۆی ڕاگەیاند لەبارەی هێرشی فڕۆكەكانی توركیا بۆسەر چیای شەنگال و شەهیدو برینداركردنی ژمارەیەك پێشمەرگەو دەڵێت:  قابیلی قبوڵ نییە.

پارتی‌و یەكێتی: تەئكید لە پێكهێنانی لیژنەی تایبەت بە ڕیفراندۆم‌و كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكەین

 مەكتەبی سیاسی پارتی‌و یەكێتی تەئكیدلەسەر پێكهێنانی لیژنەی تایبەت بە پڕۆسەی ڕیفراندۆم‌و دەستنیشانكردنی وادەی ئە‌و پڕۆسەیە‌و كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكەن.

سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی‌و گۆڕان: ریفراندۆم لەپەرلەمانی كوردستان یەكلایی دەكرێتەوە

 سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی‌و بزوتنەوەی گۆڕان دواین هەڵوێستی هەردوو حزبی لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕاگەیاندو دەڵێت، ئەنجامدانی ریفراندۆم لەپەرلەمانی كوردستان یەكلایی دەكرێتەوە.