مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانیو بە سەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسوڵو بەشداریی ئەندامانی هەردوو باڵەكەی ئەو حزبە كۆدەبێتەوە.
محەمەد تۆفیق ڕەحیم، ڕێكخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایدەگەیەنێت بەلای بزووتنەوەكەیەوە زۆر ئاساییە پارتیو یەكێتی بەبێ ئەوان حكومەتو پەرلەمانی نوێ پێكبهێنن.
محەمەد تۆفیق ڕەحیم، ڕێكخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، لەناوخۆیاندا پرسی كشانەوەیان لە حكومەتی هەرێم تاوتوێ كردووەو زۆرینەی زۆریان لەگەڵ كشانەوەدان.
محەمەد تۆفیق ڕەحیم، ڕێكخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، پێشبینییان نەدەكرد دوای تێپەڕینی زیاتر لە 8 مانگ ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان جێبەجێ نەكرێت.
حكومەتی هەرێم ڕەخنەی توند لە زمانی نوسینی ئەو ڕاپۆرتەی هیومان ڕایتس ۆوچ دەگرێت كە هەرێمی تۆمەتبار كردبوو بە ئەشكەنجەدانی توندی ئەو منداڵانەی بە گومانی تێوەگلانیان لەگەڵ داعش دەستگیركراون.
هیومان ڕایتس ۆوچ حكومەتی هەرێم تۆمەتبار دەكات بە ئەشكەنجەدانی توندی چەندین منداڵ كە بە گومانی تێوەگلانیان لەگەڵ ڕێكخراوی داعش دەستگیركراون.
بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو ئاڕاستەیەی ناو یەكێتی نیشتمانی ڕادەگەیەنێت كە لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنە سیاسییەكەی نێوان یەكێتیو گۆڕانە.
دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئازادکردنی تەواوەتی شاری کۆبانی لەڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام بەرپرسانی ئەو ناوچەیە دەڵێن هێشتا لەژێر گەمارۆدان.
جڤاتی گشتیو نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبنەوەو تاوتوێی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان دەكەن.