بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سیاسی

یەكێتی پەیامی خۆی بۆ چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان دەگەیەنێتە گۆڕان‌و كۆمەڵ

یەكێتی بڕیاریدا پەرلەمان لەسەر هەندێك بنچینەی یاسایی‌و ئابوری‌و سیاسی پێویستە بەزووترین كات كارا بكرێتەوە، پەیامی یەكێتی بۆ چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان، لەماوەی دوو ڕۆژدا دەگەیەندرێتە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی...

بارزانی: هیچ پاساوێك نییە بۆ دەنگ نەدان‌و 25-9 ڕاگەیاندنی سەربەخۆییە

بارزانی ڕایگەیاند، لەپرسی ڕیفراندۆم نابێت كەس بێلایەن بێت‌و دەبێت لایەنگری بەڵێ بكەن‌و هیچ پاساوێك نییە بۆ دەنگ نەدان، دەشڵێت، 25-9 ڕاگەیاندنی سەربەخۆییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەنجامدانی ڕیفراندۆم‌ مەترسییەكی زۆر گەورەیە بۆ برایانی كورد

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی دەدات لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم‌و بە "مەترسییەكی زۆر گەورە بۆ برایانی كورد" ناوی دەبات.

گۆڕان و کۆمەڵ: ڕیفراندۆم دوابخرێ و هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت

گۆڕان و کۆمەڵ جارێکی دیکە داوادەکەن ڕیفراندۆم دوابخرێت لە پەرلەمانەوە یاسای بۆدەربکرێت، هەروەها هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێن.

 

توركیا: ڕیفراندۆم دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی كێشەی چاوەڕوان نەكراو

توركیا تەئكید دەكاتەوە ڕیفراندۆمی كوردستان ناسەقامگیری دروستدەكات‌و دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی كێشە لە ناوچەكە كە "هیچ چاوەڕوانكراو نین".

كۆسرەت ڕەسوڵ: كورد لەبەردەم دوو ڕیانێكدایەو لە ڕیفراندۆم بە بەڵێ دەنگ بدەن

كۆسرەت ڕەسوڵ داوا لە خەڵك دەكات بەشداربن لە ڕیفراندۆم‌و بە بەڵێ دەنگ بدەن، ئەوەشدەخاتەڕوو، ئەگەر بە بەشداریی نەتەوەیەكگرتووەكان كاتێكی دیكە دیاری بكرێت ئامادەن ئەو پڕۆسەیە دوابخەن.

بارزانی: هیوادارم بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی 25ی ئەیلول بكەنە جەژنێكی گەورەی نیشتیمانی

بارزانی لە پەیامی جەژنە پیرۆزەیدا داوادەكات خەڵكی كوردستان بەشداربن لە پڕۆسەی ڕیفراندۆم‌و بە دەنگدانی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی ئەو ڕۆژە بكەنە جەژنێكی گەورەی نیشتیمانی.

هەرێم گومانی هەیە لە گواستنەوەی چەكدارانی داعش لە سوریا بۆ سنوری عێراق

سەرۆكایەتی هەرێم گومانی خۆی ڕاگەیاند لە گواستنەوەی چەكدارانی داعش لەسەر سنوری سوریا-لوبنان بۆ سنوری سوریا-عێراق، ئەوەش دوای ڕێككەوتنی سوریاو حزبوڵای لوبنان لەگەڵ داعش.

توركیاو بەغدا هەڵوێستی خۆیان ئاشكراكرد دەربارەی بڕیارەكەی كەركوك بۆ ڕیفراندۆم

وەزارەتی دەرەوەی توركیا، بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ بەشداری پارێزگاكە لە ڕیفراندۆم بە پێشێلكارییەكی مەترسیداری دەستور ناودەبات، بەغداش دژی دەوەستێتەوە.