بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سیاسی

بەرپرسێكی باڵای گۆڕان: هەڵوێستەكەمان پەیامە بۆ یەكێتی‌و قۆناغێكی نوێیە بۆ گۆڕان

گۆڕان ڕەتیكردەوە لەگەڵ وەفدی هاوبەشی پارتی‌و یەكێتی كۆببێتەوە لەسەر پرسی ڕیفراندۆ، بەرپرسێكی باڵای ئەو بزووتنەوەیەش دەڵێت، ڕەتكردنەوەكەیان پەیامێكە بۆ یەكێتی‌و سەرەتای قۆناغێكی نوێ دەبێت بۆ گۆڕان.

 

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داواكاریی بۆ ڕاپرسیی لە پارێزگاكە پەسەندكرد

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بڕیاری پەرلەمانی عێراقی ڕەتكردەوە لە بارەی داگرتنی ئاڵای هەرێمی كوردستان لەسەر فەرمانگەكانی كەركوك، هەروەها داواكاریی بۆ ڕاپرسی لە پارێزگاكە پەسەندكرد.

پەرەگراف هەڵوێستی گۆڕان لەبارەی پێشوازیكردن لە وەفدی پارتی‌و یەكێتی ئاشكرادەكات

 ڕای زۆرینە لەناو بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕاندا ئەوەیە كە پێشوازی لەو وەفدە هاوبەشەی پارتی‌و یەكێتی نەكەن كە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرسی ڕیفراندۆم‌و سەربەخۆیی كوردستان سەردانی حزبەكان دەكات.

پارتی‌و یەكێتی پێكەوە سەردانی لایەنەكان دەكەن بۆ پرسی ڕیفراندۆم

 

پارتی‌و یەكێتی پێكەوە سەردانی لایەنەكان بەمەبەستی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەپێناو دیاریكردنی كات‌و میكانیزمی چۆنییەتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەسەر پرسی سەربەخۆیی كوردستان.

ئیدارەی كەركوك پابەندی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق نابێت لەسەر ئاڵای كوردستان

ئیدارەی پارێزگای كەركوك ڕەتیدەكاتەوە پابەندی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بێت بۆ هێنانە خوارەوەی ئاڵای كوردستان لەو پارێزگایە، تەئكیدیش لەسەر بە بەرزی مانەوەی ئاڵاكە دەكاتەوە.

دیبلۆماتكارێكی باڵای ئەمەریكی: ساڵی 1991 دەرفەتی دەوڵەتمان بۆ كورد ڕەخساند، بەڵام سەركەوتوو نەبوون

 

دیبلۆماتكارێكی باڵای ئەمەریكی دەڵێت، ساڵی 1991 وڵاتەكەی دەرفەتی ئەوەی بۆ كوردەكانی عێراق ڕەخساندووە تاوەكو دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان دروست بكەن، بەڵام ئەوان سەركەوتوو نەبوون‌و یەكگرتوو نین‌و نەیانتوانیوە ئەو ئەركە...

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەڵكردنی ئاڵای هەرێمی لە فەرمانگەكانی پارێزگاكە پەسەندكرد

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئەمڕۆ هەڵكردنی ئاڵای هەرێمی لە فەرمانگەكانی شارەكە پەسەندكرد، ئەوەش لە كۆبوونەوەیەكدا كە هەردوو پێكهاتەی عەرەب‌و توركمان بایكۆتیانكرد.