بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سیاسی

نەوشیروان مستەفا كۆچی دوایی كرد

 

نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆچی دوایی كرد.

هەڵوێستی فەرمی ئەمەریكا لەبارەی هێرشی پاسەوانەكانی ئەردۆغان بۆسەر خۆپیشاندەرە كوردەكان

 

كاردانەوەكانی هێرشی پاسەوانە تایبەتەكانی ئەردۆغان بۆسەر خۆپیشاندەرە كوردەكان لە واشنتن بەردەوامەو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، نیگەرانیـیەكانی خۆیان بە توندترین شێوە دەگەیەننە حكومەتی توركیا.

بزوتنەوەی گۆڕان: لەگەڵ یەكێتییە ڕاستەقینەكاندا مامەڵە دەكەین

 

بزوتنەوەی گۆڕان نوێترین هەڵوێستی خۆی لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم‌و چارەسەری قەیرانەكان‌و ڕێككەوتننامە سیاسییەكەیان لەگەڵ یەكێتی ڕاگەیاند.

هەزاران هاوڵاتی حەویجە لە مەترسیدان.. كیلۆیەك خوێ‌ بە 20 هەزارە‌

لە حەویجە‌و ناوچەكانی دەوروبەری، ماددە خۆراكییەكان بە تەواوی كەمبوونەتەوە‌و دەرمان دەستناكەوێت، بە جۆرێك نرخی یەك كیلۆ خوێ‌ گەیشتۆتە 20 هەزار دینار‌و شیری منداڵیش، لە بازاڕەكاندا نەماوە.

تەندروستی نەوشیروان مستەفا چۆنەو چی وتووە لەبارەی بینینی خەڵك؟

 نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان زیاتر لە 24 كاتژمێرە گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی، بەڵام جیاواز لە گەڕانەوەكانی پێشووتری تائێستا بەرپرسانی بزوتنەوەكەی نەیان بینیوە.

مەینەتییەكانی خەڵكی موسڵ.. داعش بە لەحیم دەرگای ماڵەكانیان لەسەر دادەخات

لە نوێترین هەوڵیاندا بۆ ڕێگری لە هەڵاتنی خەڵك لە موسڵ، داعش دەرگای ماڵەكان بە لەحیم دادەخات، لەكاتێكدا برسێتی‌و ئاگری شەڕ هەزاران كەسی لە مەرگ نزیككردۆتەوە.

 

وەزارەتی پێشمەرگە داوادەكات توركیا پێشئەوەی هێرش بكاتەسەر پەكەكە هەماهەنگیی باشتر بكات

وەزارەتی پێشمەرگە داوادەكات ئەگەر توركیا لە داهاتوودا دەیەوێت هێرش بكاتەسەر پەكەكە لە شەنگال، دەبێت پێشتر هەماهەنگیی باشتری لەگەڵ ئەوان هەبێت بۆئەوەی هێرشەكان پێشمەرگە نەگرنەوە.

سەرچاوەیەك: كۆبوونەوەكەی سەركردایەتی هاوبەش نیگەرانییەكانی گۆڕانی زیاتر كرد

كۆبوونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان بیئەنجام بووەو گۆڕان پێشنیارێكی یەكێتی ڕەتكردوەتەوە بۆ گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمان، ئەوەش بەوتەی سەرچاوەیەك.

هیومان ڕایتس ۆوچ ڕەخنە لەمامەڵەی ئاسایشی كەركوك دەگرێت بەرامبەر ئاوارە توركمانەكان

هیومان ڕایتس ۆوچ، ڕەخنەی توند ئاڕاستەی ئاسایشی هەرێم دەكات‌و چەندین تۆمەتی ڕوبەڕو دەكاتەوە بەهۆی مامەڵەیان لەگەڵ ئەو توركمانانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە  ئاوارەی كەركوك بوون.