بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سیاسی

بە ڤیدیۆ؛ هێزە عێراقییەكان بۆمبی فسفۆڕی سپی-یان بەكارهێناوە بۆ لێدانی داعش لە موسڵ؟

لە چوارچێوەی شەڕ دژی ڕێكخراوی داعش، هێزە عێراقییەكان لەناو شاری موسڵ بۆمبی فسفۆڕی سپی-یان بەكارهێناوە، ئەوەش بەپێی ڤیدیۆیەكی داعش، بەڵام هێزە عێراقییەكان ڕەتیدەكەنەوە.

كۆمسیۆن ئامادەكاریی دەكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و سەرۆكایەتی هەرێم

 كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و سەرۆكایەتی هەرێم دەستپێدەكات‌و ڕاو سەرنجی حزبەكان لەبارەی سیستم‌و ڕێكارەكانی تایبەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن وەردەگرێت.

شادبوونەوەی ژنێكی ئێزدی بە كچەزاكەی
سێ‌ ساڵە 35 ئەندامی خانەوادەكەی بێسەروشوێنن

ئەوەی بە بیری دایە شەمی-یدا نەدەهات، كچەزاكەی لە دەستی داعش ڕزگاربكرێت‌و جارێكیتر لە باوەشی بگرێتەوە، چونكە سێ‌ ساڵە چارەنووسی 35 ئەندامی خانەوادەكەی بە نادیاری ماوەتەوە.

نەوشیروان مستەفا كۆچی دوایی كرد

 

نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆچی دوایی كرد.

هەڵوێستی فەرمی ئەمەریكا لەبارەی هێرشی پاسەوانەكانی ئەردۆغان بۆسەر خۆپیشاندەرە كوردەكان

 

كاردانەوەكانی هێرشی پاسەوانە تایبەتەكانی ئەردۆغان بۆسەر خۆپیشاندەرە كوردەكان لە واشنتن بەردەوامەو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، نیگەرانیـیەكانی خۆیان بە توندترین شێوە دەگەیەننە حكومەتی توركیا.

بزوتنەوەی گۆڕان: لەگەڵ یەكێتییە ڕاستەقینەكاندا مامەڵە دەكەین

 

بزوتنەوەی گۆڕان نوێترین هەڵوێستی خۆی لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم‌و چارەسەری قەیرانەكان‌و ڕێككەوتننامە سیاسییەكەیان لەگەڵ یەكێتی ڕاگەیاند.

هەزاران هاوڵاتی حەویجە لە مەترسیدان.. كیلۆیەك خوێ‌ بە 20 هەزارە‌

لە حەویجە‌و ناوچەكانی دەوروبەری، ماددە خۆراكییەكان بە تەواوی كەمبوونەتەوە‌و دەرمان دەستناكەوێت، بە جۆرێك نرخی یەك كیلۆ خوێ‌ گەیشتۆتە 20 هەزار دینار‌و شیری منداڵیش، لە بازاڕەكاندا نەماوە.

تەندروستی نەوشیروان مستەفا چۆنەو چی وتووە لەبارەی بینینی خەڵك؟

 نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان زیاتر لە 24 كاتژمێرە گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی، بەڵام جیاواز لە گەڕانەوەكانی پێشووتری تائێستا بەرپرسانی بزوتنەوەكەی نەیان بینیوە.