بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سیاسی

هەرێم بەدواداچوون بۆ پرسی ئەشكەنجەدانی دەستگیركراوان دەكات

 

حكومەتی هەرێم ڕەخنەی توند لە زمانی نوسینی ئەو ڕاپۆرتەی هیومان ڕایتس ۆوچ دەگرێت كە هەرێمی تۆمەتبار كردبوو بە ئەشكەنجەدانی توندی ئەو منداڵانەی بە گومانی تێوەگلانیان لەگەڵ داعش دەستگیركراون.

هەرێم تۆمەتبار دەكرێت بە ئەشكەنجەدانی توندی ئەو منداڵانەی بە گومانی تێوەگلانیان لەگەڵ داعش دەستگیركراون

 

هیومان ڕایتس ۆوچ حكومەتی هەرێم تۆمەتبار دەكات بە ئەشكەنجەدانی توندی چەندین منداڵ كە بە گومانی تێوەگلانیان لەگەڵ ڕێكخراوی داعش دەستگیركراون.

گۆڕان پشتیوانیی بۆ ئاڕاستەیەكی ناو یەكێتی ڕادەگەیەنێت
"دژی دواخستنی هەڵبژاردنین‌.. دەنگمان زیاد دەكات"

 

بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو ئاڕاستەیەی ناو یەكێتی نیشتمانی ڕادەگەیەنێت كە لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنە سیاسییەكەی نێوان یەكێتی‌و گۆڕانە.

کانتۆنی جزیرە: بەهۆی گەمارۆی هەرێمەوە بە قاچاخ شتمان بۆدێت
دوای دوو ساڵ هێشتا کۆبانی لەژێر گەمارۆدایە

 دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئازادکردنی تەواوەتی شاری کۆبانی‌ لەڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام بەرپرسانی ئەو ناوچەیە دەڵێن هێشتا لەژێر گەمارۆدان‌.

 

نامەكەی هەڵسوڕاوان لە بەرنامەدا نییە
جڤاتی گشتی‌و نیشتمانی گۆڕان لەبارەی هەڵبژاردنەوە كۆدەبنەوە

 

جڤاتی گشتی‌و نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبنەوەو تاوتوێی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان دەكەن.

دوو كەس وەك جێگری سەرۆك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەوام دەكەن
پێچەوانەی یاسایە

 

لەبینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوو كەس وەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەن دەوام دەكەن، ئەوەش پێچەوانەی یاسای پارێزگاكانی هەرێمە كە بەڕوونی ئەوەی دیاریكردووە سەرۆكی ئەنجومەن دەبێت یەك جێگری هەبێت.

پنتاگۆن: یەپەگە کاریگەرترینن
مەسرور بارزانی فشار لە ئەمەریکا دەکات پێشمەرگەی ڕۆژئاڤا پڕچەک بکرێت

مەسرور بارزانی فشاری خستوەتەسەر بەرپرسانی ئەمەریکا بۆئەوەی ئەو پێشمەرگانەی ڕۆژئاڤا پڕچەک بکەن کە لەئێستادا لەهەرێمی کوردستانن‌و نزیکن لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.

گەزۆی سلێمانی بە خورمای جەزائیر
فوئاد مەعسوم‌و بوتەفلیقە شیرینی بۆیەك دەنێرن

 

لەبەرامبەر ئەو خورمایەی سەرۆكی جەزائیر بۆ سەرۆك كۆماری عێراق  ناردویەتی، فوئاد مەعسوم گەزۆی سلێمانی بۆ عەبدولعەزیز بوتەفلیقە دەنێرێتەوە.