بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سیاسی

سەرۆكی پەرلەمان: پێویستە گۆڕان زیاتر لە ئۆپۆزسیۆن هەنگاو بنێت

سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاند، زیاتر لە 2 مانگە نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئامادەكردووەو بەپێویستی دەزانێت گۆڕان زیاتر لە ئۆپۆزسیۆن بوون هەنگاو بنێت‌.

عوسمانی حاجی مەحمود داوای كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت‌ دەكات

عوسمانی حاجی مەحمود كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت‌ بە پێویست‌وئیجابی وەسف دەكات، داوا لە جڤاتی نیشتیمانی دەكات بڕیاری سڕكردنی ڕێككەوتنی گۆڕان‌و یەكێتی بدات.

مەسرور بارزانی: بەغدا خۆی لە دانوستان دەدزێتەوەو بژاردەی رێكاری سەربازیی بەلاوە نەناوە

مەسرور بارزانی دەڵێت، بەغدا خۆی لە دانوستان لەگەڵ هەرێم دەدزێتەوە، نێچیرڤان بارزانیش داوا لە ئەڵمانیا دەكات ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا.

یوسف محەمەد: مافیاكانی گەندەڵی حوكمی هەرێم دەكەن

سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاند، گەندەڵی گەیشتووەتە ترۆپكی تێكدانی ژیان‌و بەڕادەیەكە ئێستا "مافیاكانی گەندەڵی حوكمی هەرێم دەكەن"، دەشڵێت، كاتی هەنگاوی كرداریی خێرایە.

قوباد تاڵەبانی: جورئەت نەبووە ڕوبەڕوی فیرعەونەكان بوەستینەوە

جێگری سەرۆكی حكومەت دانبەوەدا دەنێت لە هەرێم لێپرسینەوە لەوكەسانە ناكرێت كە دەسەڵاتدارن‌و گەندەڵیی دەكەن، دەڵێت، فیرعەون هەن، بەڵام ئەو جورئەتە نەبووە ڕوبەڕویان بوەستینەوە.

هاكان فیدان شكستیهێنا لە ئازادكردنی دوو میتەكەی لای پەكەكە

لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو بەرپرسەی میتی توركیا كە لەلایەن پەكەكەوە لە سنوری سلێمانی دەستگیركران بەردەوامە، سەرجەم هەوڵەكانی هاكان فیدان بۆ ئازادكردنیان شكستیهێناوە.

یوسف محەمەد پشتیوانیی بۆ عەبادی ڕاگەیاند لە شەڕی دژی گەندەڵی لە عێراق‌و هەرێم

یوسف محەمەد ڕایگەیاند، بە تەواوی پشتیوانی لە هەوڵەكانی عەبادی دەكەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی‌و داوا دەكەن جەنگی دژی گەندەڵی، كەسی لێ هەڵاوێرد نەكرێت لە عێراق‌و هەرێم.