بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سیاسی

دوو منداڵ لە 16ی ئۆكتۆبەردا لە كەركوك بە گولـلە كوژراون

سیروان شامل پۆلیسە لە نەخۆشخانەی گشتی كەركوك، لەكاتی بارگرژییەكانی 16ی ئۆكتۆبەر پێشوازی لە بریندارەكان دەكرد، لەپڕو لەنێو نەخۆشخانە هاوسەرەكەی بەرچاوكەوت كە بەكوڵ دەگریا..

نێچیرڤان بارزانی داوای هاوكاریی بەپەلە دەكات بۆ ئاوارەكانی كەركوك‌و خورماتوو

نێچیرڤان بارزانی داوای هاوكاریی بەپەلەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات بۆ ئاوارەكانی كەركوك‌و خورماتو و لێكۆڵینەوە لە پێشێلكاریی هێزە عێراقییەكان.

خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان بەهۆی كێشەی ناوخۆییەوە كۆنابێتەوە

خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان بەهۆی كێشەی ناوخۆییەوە زیاتر لە مانگێكە كۆبوونەوەی نەكردووەو بۆ پرسە گرنگەكان‌و بڕیاردان لەبارەیانەوە ئەندامانی خانەكە یەكترنابینن‌.

نیوەی ڕفێنراوانی ئێزدی ڕزگاركراون
47 گۆڕ دۆزراونەتەوە‌و 100 هەزار كەس كۆچیان كردووە

 

نیوەی هاوڵاتیانی ئێزدی ڕفێنراوی لای داعش ڕزگاركراون‌و زیاتر لە 100 هەزار كەس، وڵاتیان بەجێهێشتووە‌و تەنیا لە قەزای شەنگالیش، 43 گۆڕی بە كۆمەڵ دزراونەتەوە.

بارزانی: باشترین چارەسەر بۆ دۆخی سیاسیی ئێستا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە

بارزانی ڕایگەیاند، باشترین چارەسەر بۆ دۆخی ئێستا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە، دەشڵێت، گەلی كوردستان ئیرادەی ناشكێت‌و ئاڵای سپی بۆ زۆرداری‌و زوڵم‌و خیانەت هەڵناكات‌.

نێچیرڤان بارزانی قۆناغی دوای ڕیفراندۆمی ڕاگەیاند

نێچیرڤان بارزانی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا قۆناغی دوای ڕیفراندۆمی ڕاگەیاندو دەڵێت، دەیانەوێت لەعێراقێكی یەكگرتوودا كێشەكان چارەسەربكەن.

بارزانی ستایشی بەشداریی توركمانەكان دەكات لە ڕیفراندۆم‌و دەڵێت: ناسنامەی كەركوك كوردستانییە

مەسعود بارزانی ستایشی هەڵوێست‌و بەشداریی توركمانەكان دەكات لە پڕۆسەی ڕیفراندۆم‌و دەڵێت، ناسنامەی كەركوك كوردستانییە، بەڵام موڵكی هیچ پێكهاتەیەك نییە بە تەنیا.

قادری حاجی عەلی ڕەخنەی تووند لە بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان دەگرێت

قادری حاجی عەلی نامەیەك ئاڕاستەی بەرپرسانی بزووتنەوەكەی دەكات‌و تێیدا ڕەخنەی تووندیان لێدەگرێت بەهۆی كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتی لەژێرناوی سەركردایەتی هاوبەش‌.