بنەمای پەرەگراف متمانەیە

کۆمەڵگا

هەڕەشەی شێرپەنجە دەگاتە ماڵان
بەرهەمی ‌خانووە پلاستیكیيەكان بەهۆی دەرمانەوە مەترسیدارن

بەرهەمی خانووە پلاستیكیيەكان لە هەرێمی كوردستان، بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانی جیاوازەوە دوور لە چاودێری ورد و ستانداردی جیهانی، بووەتە هەڕەشەیەكی بێدەنگ.

قوربانییانی دەرەوەی زیندان؛ چیرۆكی ئەو ژنانەی هاوسەرەكانیان حوكمدراون

بوشرا 12 ساڵە دوور لە هاوسەرەكەی دەژی، بە ئومێدی ئەوەوەیە ئەو ڕۆژە بێت و منداڵەكانی باوكیان ببینن، خۆیشی لە قسەوقسەڵۆكی خەڵك ڕزگاری بێت.

دووكەڵە ڕەشەكە؛ دوژمنێك لە بەرهەمهێنانی گازەوە بووەتە هەڕەشە بۆ خەڵكی چەمچەماڵ

دووكەڵێكی چڕی ڕەش، لە ڕوبەرێكی بچوكی گوندی توڕكەوە بەرزدەبێتەوەو لەگەڵ شنەبایەكی كەمدا دەگاتە ئاسمانی چەمچەماڵ.

ژیان لەژێر چەپۆكی زۆرداریدا؛ چیرۆكی ئەو كچانەی بەزۆر دەدرێن بەشوو

پەروین هێشتا لەتەمەنی مێردمنداڵی تێر نەبوو، لەژێر چەپۆكی زۆرداریی باوكیدا، بارێكی قورسی خستە سەرشانی و بە ناچاری هاوسەرگیری كرد.

دەرۆزەكردن؛ پیشەی تەمەن
بۆچی ئەوانەی دەستدەدەنە ئەو كارە ناتوانن وازی لێبێنن؟

هەر كە نوێژی عەسر تەواو بوو، محەمەد هەستایە سەرپێ و بە دەنگی بەرز، بەشێوەزاری كرمانجی تێكەڵ بەسۆرانی و وشەی عەرەبی هاواری لە نوێژخوێنان دەكرد..

ئەو ڕۆژەی تەنیا مەرگ هەبوو

خەڵكی گۆپتەپەو عەسكەر لە یەككاتدا دوو جۆر تاوانی بەعسیان بینی

لە ئاگردا دەرچون و لە كۆمەڵگادا دەسوتێن
بەسەرهاتی ئەو كچانەی بەهۆی سوتانەوە خۆیان زیندانی كردووە

وەك زیندانییەك خۆی دێتە بەرچاو، زۆرترین كاتەكانی لە ماڵەوەیەو بەدەگمەن دەچێتە دەرەوە، ترسی هەیە خەڵك بە بینینی تانەی لێبدەن و ئازارەكانی زیاتر بكەن.

خۆشەویستی لە قوفڵێكدا؛ گەنجان بە ئاواتی گەیشتن بە مەعشوقەكانیان دەچنە زاخۆ

لە بەشی خوارەوەی پردی دەلال، دلۆڤان سەرقاڵی بەستنی قوفڵێكی ئاسن بوو كە ناوی خۆیی و خۆشەویستەكەی لەسەر هەڵكۆڵرابوو..

لە باوەشی حكومەتەوە بۆ سەر شەقام؛ گەنجانی بێسەرپەرشت بەدوای پەناگەدا دەگەڕێن

كوڕان و كچانی بێسەرپەرشت، لە دەستپێكی تەمەنی گەنجێتییەوە ماڵی حكومەت جێدەهێڵن و بەدوای پەناگەیەكی تردا دەگەڕێن.