بنەمای پەرەگراف متمانەیە

مۆبایل لە ژیانی كردون؛ مەترسیی یارییە ئەلیكترۆنییەكان لە سەر منداڵ

پەرەگراف- هەڤاڵ زەنگەنە

یاد وادەگاتە سێ مانگی تەواو كە خراوەتە بەر خوێندن، بەڵام بەراورد بە هاوڕێیەكانی؛ ئەو هیچ فێر نەبووە و تەنانەت تائێستا هیچ پیتێك ناناسێتەوە.

دایك و باوكی هەوڵی زۆری لەگەڵ دەدەن، بەڵام بەپێچەوانەی ئەو حەز و توانایەی بۆ مۆبایل و یارییە ئەلیكترۆنییەكان هەیەتی، كەمترین گوێ بە وانەكانی دەدات و كاردانەوەی بۆی هەیە.

"ڕۆژانە وانەی پێ دەڵێین، بەڵام سودی نییە و هەتا فێری پیتێك دەبێت پیتێكی لەبیردەچێـتەوە"، نازەنین وای وت. دایكی یاد بۆ پەرەگراف وتیشی "بەبڕوای ئێمە هۆكاری سەرەكی زۆر بەكارهێنانی مۆبایل و یارییە ئۆنلاینەكانە كە زۆربەی كات سەرقاڵیەتی".

مۆبایل و یارییە ئۆنلاین و ئەلیكترۆنییەكان، نەك هەر یاد، ڕۆژانە زۆرێك لە تەمەنە جیاوازەكانی بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە.

"پرسی ڕاوێژكاری دەرونیمان كردووە و ئێستا مۆبایلمان لێی قەدەغە كردووە، بەڵام هێشتا وەك پێویست نییە و توانای وەرگرتنی زۆر كەمە، ماوەی دوو ساڵە ئەوەندە مۆبایل و ئایپادی بەكارهێناوە دابڕاوە لە دەوروبەر" بەوتەی دایكی یاد.

بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك و هێڵی ئینتەرنێتی ماڵان، لە 10 ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان بە زوویی گەشەی كرد، بەكارهێنانیشی دوورە لە هەر بەرنامە و سانسۆرێك.

كامەران عەبدوڵا ئەمین، مامۆستای وانەی ئینگلیزییە لە خوێندنگەیەكی بنەڕەتی، بۆ پەرگراف وتی "یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی دواكەوتنی فێربوونی منداڵ؛ یارییە ئەلیكترۆنییەكانە و قۆتابیمان هەیە تەمەنی حەوت ساڵە، بەڵام هێشتا قسەكردنی تەواو نییە".

ئەو مامۆستایە نمونەی ئەوەشی هێنایەوە خوێندكار هەیە گۆشەگیرە، دوای بەدواداچوون دەركەوتووە؛ هۆكارەكەی بەكارهێنانی مۆبایل و ئایپاد و یارییە ئۆنلاینەكانە.

یارییە ئەلیكترۆنیی و ئۆنلاینەكان، لە جیهاندا زۆر بەربڵاون و لە چەندین وڵاتیش قەدەغەكراون، بەهۆی ئالودەبونی خەڵك، لە نێویاندا یاری پەبجی، كە پێكهاتووە لە دروستكردنی گروپ بەشێوەی ئۆنلاین و دواتر چونە جەنگەوە لە ناوچەیەكدا تا یەكێك دەمێنێتەوە و دەبێتە براوە.

مامۆستا كامەران داوایكرد دایك و باوكان هاوكاریان بن، ئەوەش لەڕێی هەڵگرتنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە وەرزی خوێندن و "ئەو وانانە بە منداڵەكانیان بڵێنەوە كە لە قوتابخانە دەیخوێنن، چونكە قۆناغی سەرەتایی بناغەی فێربوونە و نابێت لەم قۆناغەدا مێشكی منداڵ بە شتی لاوەكیەوە سەرقاڵ بكرێت".

سەرقاڵیی زۆری منداڵ بە مۆبایل و یارییەوە، شێوازی نوستنیشی تێكداون، زۆرێك لەوانەی چەند كاتژمێرێك پێوەی سەرقاڵ دەبن تا درەنگانی شەو، بەیانیان درەنگتر خەبەریان دەبێتەوە و تێرخەو نابن.

"قوتابیەكمان ڕۆژانە درەنگ دەهاتە مەكتەب و زۆر خەواڵو و تەمبەڵ بوو، دوای ئەوەی بانگی دایكیمان كرد وتی شەوانە تا كاتژمێر سێ خەریكی یاری پەبجیە و بەیانی درەنگ خەبەری دەبێتەوە، دەركەوت باوكیشی خۆی یارمەتیدەرە بۆ یاریكردنی و مانەوەی تا درەنگانی شەو لەسەر هێڵی ئینتەرنێت" مامۆستا كامەران وای وت.

پسپۆڕانی جەستەیی، بەكارهێنانی یارییە ئەلیكترۆنییەكان بە هۆكاری تێكچوونی هۆرمۆنات دەزانن و ئامۆژگاری دایكان و باوكان دەكەن؛ چاودێربن و بە بەرنامە و كاتێكی دیاریكراو ڕێگای یاریكردن بە منداڵەكانیان بدەن.

شێرزاد حەسەن ڕەزا، پسپۆری مایكرۆبایلۆجی بۆ پەرەگراف وتی "بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی لەسەر بایۆلۆژیای لەشی منداڵ كراوە، بەوپێیەی جەستە و مێشكی منداڵ بەردەوام لەگەشەدایە، ئەو یارییانە لەو قۆناغەی تەمەندا گەشەی دوادەخات".

"بەهۆی بەكارهێنانی ئەو یارییانەوە مێشكی منداڵ زیاتر ئاڵۆزدەبێت، هیچ جوڵەیەكی جەستەیی نامێنێت و تەنها مێشك ئاڵۆز دەكات، بەڵام یارییە جەستەییەكان وەك (تۆپتۆپێن) هاوسەنگ لەگەڵ مێشك جەستە هیلاك دەبێت و ماسولكەكان گەشە دەكەن".

سەرقاڵی بە مۆبایل و یارییە ئەلیكترۆنییەكانەوە، جیاواز لە ساڵانی بەر لە پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا لە هەرێمی كوردستان، چونە دەرەوەی منداڵی لە ماڵ و ئەو یارییانەی كەمكردۆتەوە كە چالاكی جەستەیی تێدایە.

شێرزاد حەسەن وتی "كێشەی یارییە ئەلیكترۆنیەكان ئەوەیە كە كۆتایی نییە و بەردەوامە، لیڤڵ لە دوای لیڤڵ، ئەوەش وادەكات ئەو منداڵە بەردەوام لە ماندوبوونی مێشكیدا بێت و پشوو نەدات، بەڵام یارییە جەستەییەكان دوای ماندوبوون كەسەكە دەگاتە ئەنجام".

ئەو پسپۆڕەی مایكرۆبایۆلۆجی جەختیكردەوە لەوەی یارییەكانی ئێستا هۆكارن بۆ تەمبەڵی منداڵ و گرژبوونی ماسولكەكانی و ڕاڕایی، لە ژیانی واقعیش دووری دەخاتەوە و دەیباتە جیهانێكەوە جیاوازە لە ژیانی ڕاستەقینە.

توانای وەرگرتنی منداڵ لە نێوان 15 بۆ 25 خولەكدایە لە یەك شوێن، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆر یاری دەكات و ناگات بە ئەنجام هۆرمۆناتی تێكدەدات، وەك شێرزاد باسیكرد، بۆیە بەردەوام لە پەروەردەدا دوادەكەون.

ئەو زیاتر ڕونیكردەوە "لە زانستی بایۆلۆژیدا بەرەبەیان تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێیدەوترێت كاتژمێری بایۆلۆژی كە باشترین كاتی وەرگرتنە لای منداڵ، بەڵام كاتێك منداڵ شەو پێویستە بخەوێت و ناخەوێت و سەرقاڵی یاریكردنە، هۆرمۆنی (میلاتۆنین) لەكاتی خەوتن دەردەدرێت و كاتەكەی تێكدەچێت، ئەوەش دەبێـتە هۆی قەڵەوی یان لاوازی و لەبەیانیانیشدا توشی خەواڵویی دەبێت و هۆرمۆنی تێكدەچێت، تێكچوونی هۆرمۆنیش هۆكارە بۆ دواكەوتن لە پەروەردەدا".

بۆ تێپەڕاندنی مەترسییەكانی كاریگەریی یارییە ئەلیكترۆنیەكان، دایك و باوكی منداڵ، پێویستە كاتی نوستن هێڵەكانی ئینتەرنێت لە ماڵەكانیاندا بكوژێننەوە، كات بۆ یاری دابنێن و وانەكانی وەرزش و هونەریش زیاتر بكرێن بەهۆی هەبونی چالاكی جەستەییەوە، شێرزاد حەسەن ڕەزا وای وت.

نەخۆشخانە لە كەلار و چارەسەر لە سلێمانییە؛ حكومەت گیانی خەڵكەكەی بەلاوە گرنگە؟

لەناو ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنەكەدا، تەنیا هاواری ئارام لەكەسوكاری ئەوەبوو؛ ڕێگەنەدەن بمرێت، ئەوكاتەی نەخۆشخانەكانی گەرمیان لە ئاستیدا دەستەوەستان بوون

هێڵی گەرم؛ هاوڕێی كێشە و ئازارەكانی ژنان

هەر لە نێو ماڵەكانی خۆیانەوە و بە چەند خولەكێكی كەم، دەنگیان دەگاتە هەر لایەنێك كە بیانەوێت لە چۆنیەتی چارەسەری كێشەكاندا هاوكارییان بكات

فریای توێكاری تەرم ناكەون؛ سلێمانی و گەرمیان پزیشكی دادوەرییان دەوێت

بە هەموو پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، تەنیا سێ پزیشكی دادوەرییان هەیە.

قوربانیانی فاڵ و جادوو؛ چیرۆكی ئەوانەی گیرفانیان بەتاڵ كرد و هیچیان دەستنەكەوت

ئاراس دوو ساڵ بەڕێی فاڵچی و ساحیرەكانەوە بوو، هەرجارە و بەبڕە پارەیەكی زۆر، ئومێدی گەڕانەوەی خۆشەویستەكەی پێدەدرا، بەڵام...

مۆبایل لە ژیانی كردون؛ مەترسیی یارییە ئەلیكترۆنییەكان لە سەر منداڵ

2019-12-02 18:37:04