بنەمای پەرەگراف متمانەیە

نەخۆشخانە لە كەلار و چارەسەر لە سلێمانییە؛ حكومەت گیانی خەڵكەكەی بەلاوە گرنگە؟

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار

پەرەگراف- هەڤاڵ زەنگەنە

لەناو ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنەكەدا، تەنیا هاواری ئارام لەكەسوكاری ئەوەبوو؛ ڕێگەنەدەن بمرێت، ئەوكاتەی نەخۆشخانەكانی گەرمیان لە ئاست خوێنبەربوونەكەیدا دەستەوەستان بوون و بۆ چارەسەر بەڕێگاوە بوو بەرەو سلێمانی.

برینەكەی سەر سنگی ئارام، بە ئەندازەی دەنكە نۆكێك بوو، بەڵام لەناوەوە تووشی خوێنبەربوونی كرد و لە گەرمیانیش هیچی بۆ نەكرا.

هەر لە ڕێگەی گواستنەوەیدا بۆ سلێمانی، بەرلەوەی بگات بە چارەسەر، لە ئۆتۆمبێلەكەدا ئارام گیانی لەدەستدا.

چیرۆكەكەی ئارام مەحمود(23 ساڵ)، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015، كاتێك پێشمەرگە بوو، بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە خانەقین برینداربوو.

"بە هۆی خوێنبەربوون و چارەسەرنەكردنی خێرا، كە تەنها بتوانرێت دەرچەیەك بۆ دەرچوونی خوێنەكە بكرێتەوە، ئارام شەهید بوو" سیروان حەسەن، پورزای ئارام بۆ پەرگراف وای وت.

"هەرگیز هاواری ئاراممان لەبیرناچێت كە لەناو تۆتۆمبێلی فریاكەوتندا دەیگوت مەهێڵن بمرم، بەڵام بەداخەوە دوای دەرچوون لە كەلار شەهیدبوو".

هێشتا كەسوكارەكەی لە بارودۆخێكی دەروونی ناجێگیردان لەبەرئەوەی پێیانوایە بەهۆی نەبونی چارەسەرەوە لە گەرمیان كوڕەكەیان لەدەستداوە.

سیروان وتی "دوای پرس و ڕا بە پزیشك، دەركەوت ئەگەر چارەسەری خێرا بۆ ئارام بكرایە و تەنها دەرچەیەك بۆ دەرچونی خوێن بكرابایەوە، گیانی لەدەست نەدەدا".

ڕێگەی هاتوچۆی كەلار بۆ سلێمانی، نزیكەی دوو كاتژمێر دەخایەنێت بە ئۆتۆمبێل، جگە خراپیی و یەك سایدیی ڕێگاكە، كە ساڵانە ڕووداوی زۆری پێكدادانی ئۆتۆمبێلی تێدا ڕوودەدات.

"ئەگەر نەخۆش لەناو ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنیشدا بێت، ڕووداوێكی هاتوچۆی بارهەڵگر لە سەر ڕێگاكە ڕووبدات بە پێنج كاتژمێر ناگەیتە سلێمانی كە ئەوەش بۆ بریندارەكە مردنێكی حەتمیە" بەوتەی پورزاكەی ئارامی جوانەمەرگ.

مانگانە هاوشێوەی چیرۆكی ئەو پێشمەرگەیە دوبارە دەبێتەوە، لەگەڵ هەر ڕووداوێكیشدا جارێكیتر برینی كەسوكاری قوربانیانی پێشوو دەكولێتەوە و خەڵك دەكەونەوە بیری خراپیی كەرتی تەندروستی لە گەرمیان.

لە ئێستادا، گەرمیانییەكان بە ڕۆژنامەنووس و چالاكوانەوە، هەڵمەتێكیان دژ بە خراپی كەرتی تەندروستی لە دەڤەرەكەیاندا دەستپێكردووە، داوادەكەن بە دابینكردنی پێداویستی و پزیشك، كۆتایی بهێنن بە گواستنەوەی نەخۆش بۆ سلێمانی.

پەرەگراف زیاتر لە ڕۆژێك هەوڵیدا لێدوانی سیروان محەمەد جەمال، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان وەربگرێت، هەرچەندە داواشیكرد پرسیارەكانی لەڕێی ڤایبەرەوە بۆ بنێردرێت، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.

دیارترین ڕەخنەی گەرمیانییەكان لە كەرتی تەندروستی ئەوەیە؛ كەمترین چارەسەر لە نەخۆشخانەكاندا دەكرێن، بە تایبەت ڕووداو و نەخۆشییە كتوپڕەكان، وایلێهاتووە ناردنی نەخۆش بۆ چارەسەر بەرەو سلێمانی بۆتە دیاردە.

سەباح مەحمود، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پەرەگراف وتی "دروستكردنی نەخۆشخانەو خۆزمەتگوزارییە تەندروستیەكان ئیشی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە، ئێمە تەنها بەدواداچوون بۆ كێشەكان دەكەین و چەند لیژنەیەكمان ناردۆتە كەلار و كفری و گەرمیان، بەگشتی ئێمە لەسەر خەتین بۆ باشتركردنی ڕەوشی تەندروستی لەو سنورەدا".

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، تازە ڕەوشی موچە چاككراوە و چاوەڕوانی حكومەت دەكەن بزانن ساڵی داهاتوو بەرنامەیان چی دەبێت، "هەوڵدەدەین زۆرترین پارە بۆ كەرتی تەندروستی دابنرێت، ئەگەر باری دارایی باشتربێت هەموو ئەو كارانە دەكەین كە پێویستن بۆ خزمەتكردنی تەندروستی هاوڵاتیان".

قەزای كەلار، ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە 225 هەزار كەس و ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە، ژمارەیەك قەزا و ناحیەی لەسەرە، بەڵام یەك نەخۆشخانەی گشتی و نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتنی تێدایە.

"لە نەتیجەی بەدواداچوونەكانمان دەزانین لەو سنورە پێویستیان بە كارمەندی تەندروستی و دامەزراندنی خۆبەخشان و ژوری عەمەلیات و زۆر پێداویستی ترە، ئەوەش بە پلان دەكرێت، دەبێت وەزارەتی پلاندانانیش بێنە سەرخەت ئەو گرفتە نەك لە گەرمیان لە هەموو كوردستان هەیە" بەوتەی سەرۆكی لیژنەی تەندروستی.

ڕووی دەمی هەڵمەتی گەرمیانییەكان، كە زیاتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا قسەی تێدادەكرێت، بۆ لێپرسراوانی باڵا لە نێویاندا جێگری سەرۆكی حكومەتە.

ئەوانەی ڕەخنەیان لە تەندروستی گەرمیان هەیە، هەندێك جار چیرۆكەكانی مەرگ لەڕێگەی گواستنەوە بەرەو سلێمانی باسدەكەن و هەندێك كەسیش بە تەنزەوە نوسیویانە "نەخۆشخانەكانی گەرمیان گەراجی نەقڵی نەخۆشن بۆ سلێمانی"، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی لە كەلار چارەسەر ناكرێت و تەنیا كاریان بۆتە گواستنەوەی نەخۆش لەڕێی ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنەوە.

محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پەرەگراف وتی "هەمیشە هەوڵمانداوە بەپێی هەبوونی كارمەند و پزیشك، ناوچەكانی دەرەوەی شار بەلای كەم پێویستییە سەرەتاییەكانیان هەبێت، بتوانن حاڵەتی فریاكەوتن وەربگرن و باری تەندروستی جێگیربكەن بەرلەوەی بگەن بە شارە گەورەكان".

لەسەر نەبونی چارەسەری ڕووداو و نەخۆشییە كتوپڕەكان لە قەزاكاندا، وەك محەمەد خۆشناو باسیكرد "هەمیشە چارەسەرە ئاڵۆز و گەورەكان تەنها لە نەخۆشخانە گەورەكان بەردەست دەبێت، بەهۆی ئەوەی كە پێویستیان بە پێداویستی پزیشكی تایبەت و دەرمانی تایبەت و كارمەندی تایبەتە، ئەمەش لەڕووی پراكتیكییەوە ناتوانرێ لەهەموو ناوچەكان و دەرەوەی شارەكان بەردەست بێت".

لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونیكردەوە كە حاڵەتی كتوپڕ، ڕاستەوخۆ نابرێتە پارێزگاكان، تاوەكو فریاگوزاری سەرەتایی بۆ نەكرێت و چارەسەری پێویستی سەرەتایی وەرنەگرێت.

لە دوایین ڕووداودا، ئەفسەرێكی ئاسایش دوای برینداربونی لە هێرشێكی داعشدا لەنزیك كفری، بۆ چارەسەر ڕەوانەی سلێمانی كرا و هەر لەوێش گیانی لەدەستدا.

دوای ئەو ڕووداوە و بەرزبونەوەی دەنگی ناڕەزایی، ئیدارەی گەرمیان و تەندروستی ناوچەكە بارودۆخەكەیان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتدا گفتوگۆكردووە، بەڵام جگە لە بەڵێنی چارەسەر، هیچ دەرەنجامێكی تری لێنەكەوتۆتەوە.

"ناوچەی گەرمیان بە حوكمی هەڵكەوتە جوگرافییەكەی، تووشی فشاری لەم جۆرە دەبێت، نەك لە گەرمیان، بەڵكو لەهەر شوێنێك هەست بكەین كە هاوڵاتییان گلەییان هەیە لە كەرتی تەندروستی، وەكو وەزارەت بەدواداچوونی بۆ دەكەین و هەوڵی چارەسەری كێشەكە دەدەین ، چونكە لەكۆتایی دا ئەركی ئێمە وەكو وەزارەت، تەنها سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتییانە" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وای وت.

محەمەد خۆشناو نەیشاردەوە ئەو كەموڕكوڕییانەی هەیە لە كەمی ژمارەی پزیشك و بەتایبەتی پزیشكی پسپۆڕ و كەمی پێداویستی پزیشكیدایە، لەم ڕۆژانەشدا نزیكەی 380 پزیشك دامەزرێنراون و بەسەر شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا بەپێی پێویستی دابەشدەكرێن.

نەخۆشخانە لە كەلار و چارەسەر لە سلێمانییە؛ حكومەت گیانی خەڵكەكەی بەلاوە گرنگە؟

2019-12-10 18:30:13