بنەمای پەرەگراف متمانەیە

جەلالی سام ئاغا لەسەر ئەركی خۆی‌و خوشكێكی باخچەیەكی ساوایان دروست دەكات

جەلالی سام ئاغاو دلێری برای لە بەسەركردنەوەی كاركردن لە دروستكردنی باخچەی ساوایانەكە. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف

جەلالی سام ئاغا لە كارێكی نوێی خێرخوازیدا، لەسەر ئەركی خۆی‌و خوشكێكی، باخچەیەكی ساوایان لە گەڕەكی زەرگەتەی سلێمانی دروست دەكات‌و پێشكەشی كەرتی پەروەردەی دەكات تا بخرێتە خزمەتی منداڵانی ئەو ناوچەیە.

باخچەی ساوایانی ئەختەری عومەری سام ئاغا، ئەو باخچە نوێیەیە كە لەسەر ئەركی جەلالی سام ئاغاو ئەختەری خوشكی، بە تێچووی 400 هەزار دۆلار لەسەر ڕوبەری 1800 مەتر دووجا زەویی دروست دەكرێت.

باخچەكە لە ڕێكەوتی 6-7-2020 دەستكراوە بە كاركردن تێیداو ماوەی 270 ڕۆژ دیاری كراوە بۆ تەواو كردنی.

بەرلەو باخچەی ساوایانە، جەلالی سام ئاغاو بنەماڵەكەی چەندین كاری دیكەی خێرخوازییان ئەنجامداوە كە كۆی گشتی بە دەوروبەری ملیۆنێك‌و 700 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ساڵی 2018 جەلالی سام ئاغا قوتابخانەیەكی خێرخوازیی لە سلێمانی دروست كردو ڕادەستی پەروەردەی كرد وەك هاوكاریكردنی كەرتی خوێندن. قوتابخانەكە بە ناوی زەكیەی سام ئاغای بنەڕەتی لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد لە سلێمانی لەسەر حەوت هەزار مەتر زەویی دروستكراوە، 3 هەزار مەتری بینایەو ئەوەی دیكەی باخچەیە، 12 پۆل لە خۆدەگرێت‌و بە تێچووی 550 هەزار دۆلارو بە نوێترین شێوازی ئەندازیاریی سەردەم دروست كراوە.

پێشوازیی جەلالی سام ئاغا لە وەزیری پەروەردە لە مەراسیمی كردنەوەی قوتابخانەكە 6-11-2018. وێنە؛ پەرەگراف.

جەلالی سام ئاغا سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی، كەسایەتییەكی دیاری سلێمانییەو لەسەردەمی سەرۆكایەتی ئەودا دیوانی چاودێری دارایی 2 هەزارو 720 ڕاپۆرتی لەسەر گەندەڵی ئامادەكردووە، بەدەر لەو ڕاپۆرتانە، هەرلەو سەردەمەدا دیوان 86 كەسی لەسەر گەندەڵی‌و سەرپێچی یاسایی‌و ئیداریی داوە بە دادگا كە زۆربەیان بەرپرسانی باڵای حكومەت بوون.

ساڵی 2010 كاتێك جەلالی سام ئاغا سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی بوو، پڕۆژەی بەخشینی خەڵاتێكی ساڵانەی دامەزراند بۆ خانمی سەلارو فەرمانبەری نمونەیی دیوان، بەمەبەستی دابینكردنی پارە بۆ بەخشینی خەڵاتەكە، جەلالی سام ئاغا پارچە زەوییەكی 200 مەتریی موڵكی خۆی فرۆشتووە بە زیاتر لە 70 ملیۆن دینارو پارەكەی لە بانك داناوە بە چەند مەرجێك كە تەنها بۆ بەخشینی ئەو خەڵاتە بەكاربهێنرێت‌و خاوەندارێتی ئەو حسابە بەناوی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی تۆماركراوە.

جەلالی سام ئاغا كاتێك سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی بوو وە پێشتریش كە بریكاری وەزارەتی دارایی بووە، لە هەردوو پۆستەكەدا سەرجەم ئیمتیازاتەكانی ڕەتكردووەتەوە، هەرلە وەرگرتنی ئۆتۆمبێل‌و پاسەوان، هەروەها بۆ كەمكردنەوەی خەرجیی حكومەت داوایكردووە موچەی سەرۆك وەزیران‌و وەزیرەكان كەمبكرێنەوەو بۆئەوەش یەكەم كەس لە خۆیەوە دەستیپێكردووە.

كاتێكیش خانەنشین بووە بە پلەی وەزیر، بۆی هەبووە وەك هەر وەزیرێكی دیكە پاسەوان‌و ئۆتۆمبێل‌و شۆفێری هەبێت، بەڵام جەلالی سام ئاغا هەموو ئەوانەی ڕەتكردووەتەوەو لەكاتی خۆیشیدا لە ڕۆژنامەدا بڵاویكردووەتەوە كە ئیمتیازاتی خانەنشینیی وەرناگرێت.

هەروەها جەلالی سام ئاغا ئەو خانووەی ئێستا تێیدا دەژی لە گردی سەرچناری سلێمانی كردوویەتی بەناوی وەزارەتی تەندروستییەوە، بۆئەوەی دوای كۆچی دوایی خۆی بكرێت بە نەخۆشخانەی گشتی‌و پێشكەشی كەرتی تەندروستی كردووە.

لە بەرامبەر هاوكارییەكانی جەلالی سام ئاغا بۆ كەرتی پەروەردە، ساڵی 2019 وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان، لەماڵەوە سەردانی كردو خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشی لەپای هەوڵەكانی ئەو كەسایەتییە بۆ خزمەتی كەرتی پەروەردە، جگە لە سەردانی چەندین بەرپرسی دیكەی حكومی بۆ ماڵەكەی لە سلێمانی بە مەبەستی سوپاس كردنی، چەندجارێكیش داوای لێ كراوە سەردانی هەولێر بكات تا بە فەرمیی‌و لە ئاستی باڵادا پێشوازیی لێ بكرێت‌و سوپاس بكرێت، بەڵام ئەو بەباشی نەزانیوە ئەو سەردانانە ئەنجام بدات.

وەزیری پەروەردە ڕێزلێنانی بەخشیی بە جەلالی سام ئاغا/ 30-4-2019. وێنە؛ پەرەگراف.

كارە خێرخوازییەكانی ئەو بەرپرسە باڵایەی پێشووی حكومەتی هەرێم لە كاتێكدایە، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بە گشتیی زۆرترین ڕەخنەو ناڕەزاییان لەسەرە لەلایەن خەڵكەوە، پەنجەی تۆمەتی گەندەڵیی زەبەلاحیان بۆ ڕادەكێشرێت‌و كەمترین دەستیان هەبووە لە كاری خێرخوازیی‌و خزمەتگوزاریی بۆ كەرتە جیاوازەكانی حكومەت لەسەر ئەرك‌و بە تێچووی خۆیان.

هەوایەك بە ژەهر و نەخۆشییەوە؛ هەناسەی پاك لە سییەكانی كەركوك بڕاوە

نیشتیمان ڕەمەزان، مامۆستایە لە كەركوك، لەگەڵ دایك و باوكی دەژی، هەموو ڕۆژێك بە بۆنی دوكەڵی ئاگری كێڵگە نەوتییەكان بەخەبەردێن...

كاكەییەكانی خانەقین عەوداڵی ژیانە ئارامەكەی جارانن

هێشتا ڕۆژ زۆری بە بەرەوە مابوو كە ئەكرەم حاتەم دەستی لە كار هەڵگرت و گەڕایەوە ماڵەوە. ئەو تەنها خەمی گیانی خۆی نییە، بەرپرسیارەتی ژیانی گوندنشینەكانیشی كەوتوەتە ئەستۆ، لەو ڕۆژەوەی..

هەولێر بە نرخی دوبەی؛ پەرەگراف وردەكاریی بازرگانیكردن بە كرێكارانی بیانی ئاشكرا دەكات

هێشتا 18 ساڵی تەمەنی پڕنەكردۆتەوە، كاتێك قاچاخچییەكان لەڕێی مامەڵەی ساختەوە تەمەنی زیاد دەكەن و بەخەونی گەیشتنە بەهەشتی دوبەی سواری فڕۆكەی دەكەن، بەڵام...

گێچەڵی سێكسی لە شوێنی كار؛ بەرۆكی كچان بەرنادات

ئێوارەیە؛ سارا لەكارەكەی گەڕاوەتەوە و لەگەڵ هاوسەرەكەیدا پێكەوە دانیشتون، لەپڕ زەنگی نامەی مۆبایلەكەی كەشی هێمنی ژورەكە تێكدەدات؛ لە نامەكەدا نوسراوە "من بیری تۆ دەكەم".

جەلالی سام ئاغا لەسەر ئەركی خۆی‌و خوشكێكی باخچەیەكی ساوایان دروست دەكات

2020-08-30 17:03:38