بنەمای پەرەگراف متمانەیە

شەڕی حكومەت و موچەخۆر؛ خوێندنی منداڵان دەكاتە قوربانی

مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیران، لە قوتابخانەیەكی شارۆچكەی بەحركەی سەربە هەولێر لە ڕۆژی دەستپێكردنی خوێندنی ئەمساڵ، 27-9-2020. وێنە؛ پەیجی سەرۆكوەزیران لە فەیسبوك.

پەرەگراف- ڕاڤیار ئەبوبەكر

منداڵێكی پۆلی چواری بنەڕەتی لە سلێمانی، بە زەحمەت دەتوانێت ڕستەیەكی بێ هەڵە بنوسێت و بە باشی بخوێنێتەوە، بەپێچەوانەی منداڵێكی هاوپۆلییەوە لە هەولێر.

پەرەگراف بۆ دەرخستنی ئەو جیاوازییە؛ ڕستەیەكی سادەی نووسی و داوای لە منداڵێكی پۆلی چواری بنەڕەتی خوێندنگەیەكی سلێمانی كرد بیخوێنێتەوەو دواتر بینوسێتەوە، لە خوێندنەوەكەدا كاتی زیاتری دەویست و هەندێكجار پێویستی بە حونجەی پیتەكان بوو، جگە لەو هەڵانەی لە ئیملا و ڕێنووسی نووسینی ڕستەكەدا هەبوو.

خوێندكارێكی پۆلی چواری بنەڕەتی لە هەولێر؛ لە هەمان تاقیكردنەوەی پەرەگراف-دا، توانی بێ هەڵە و بە خێرایی ڕستەكە بخوێنێتەوەو بە دروستیش بینوسێتەوە.

بەپێی بەدواداچونی پەرەگراف، هۆكاری ئەو جیاوازییە لە ئاستی فێربون و زانینی خوێندكارانی سلێمانی و هەولێر، پەیوەندی بە حوكمڕانیی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، كە بە پاساوی قەیرانی دارایی ناتوانێت لە وادەی خۆیدا موچە بدات و بەهۆیەوە زۆرینەی خوێندنگەكان بایكۆت دەكەن.

ماوەی شەش ساڵە زۆرینەی خوێندنگەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین(ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی-گۆڕان) نزیك بە نیوەی دەوامی خوێندن بایكۆت دەكەن، بە پێچەوانەوە لە هەولێر، دهۆك و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی درێژە بە خوێندن دەدرێت.

ئەژی كاوە، خوێندكاری چوارەمی بنەڕەتییە لە خوێندنگەیەكی شارەزوور و یەكێكە لە قوربانیانی خراپی بارودۆخی خوێندن و بایكۆت لە پارێزگای سلێمانی.

"چەند ساڵێكە وەك پێویست دەوام نەكراوە، سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەكەم هەوڵ و ماندوبونێكی زۆرمان لەگەڵ داوە، كەچی هێشتا ئاستی وەك پێویست نییە" گوڵاڵە محەمەد دایكی ئەژی بۆ پەرەگراف وای وت.

بەوتەی دایك و باوكی، ئەژی ئاستی نوسین و خوێندنەوەی زۆرباش نییە، بۆ خوێندنەوەی تابلۆیەكی سەر شەقامەكان پێویستی بە حونجەكردن هەیە و پیتەكان بە باشی ناناسێتەوە.

سەرەتای بایكۆتی مامۆستاو كەرتی پەروەردە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014، كاتێك حكومەت پاشەكەوتنی موچەی ڕاگەیاند و بە ئێستاشەوە بە لێبڕینی بەشێكییەوە ناتوانێت مانگانە لەكاتی خۆیدا موچە دابەشبكات.

زۆرینەی ئەو منداڵانەی لە سەرەتای ئەو ساڵەوە چونەتە بەر خوێندن، كە ئێستا گەیشتونەتە پۆلی شەشی بنەڕەتی، ساڵانە بەهۆی بایكۆتەوە چەندین مانگی خوێندنیان فەوتاوە.

ئەژی وەكو جاران حەزی بۆ خوێندن نەماوە؛ چونكە دابڕینی لە خوێندنگە زیاترە لەو كاتانەی لە خوێندنگە بەڕێیدەكات؛ ئەو بە پەرەگراف-ی وت ئێستا زیاتر حەزی لە ماڵەوەیەو یاریكردنی پێخۆشترە.

باوكی ئەو كوڕە منداڵە فەرمانبەرە و دایكی ژنی ماڵەوەیە، چەند ساڵێكە لە هەوڵدان تا بۆشایی نەبونی خوێندنگەی بۆ پڕبكەنەوە.

"ئەوەی خۆمان فێری دەكەین، هیچی كەمتر نییە لەو ساڵانەی بە پچڕپچڕی لە خوێندنگە بووە" دایكی ئەژی وادەڵێت.

بەبڕیاری پەروەردە؛ لە 10ی تشرینی یەكەمی 2020ـەوە پڕۆسەی خوێندن بۆ خوێندكارانی یەك و دوی بنەڕەتی لە ناو پۆل، قۆناغەكانی دیكەش بە ئۆنلاین دەستیپێكردۆتەوە، ئەوە لە هەولێر و دهۆك وەك خۆی جێبەجێكراوە، بەڵام لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دەرگای خوێندنگەكان بەڕووی منداڵاندا داخراون و كەسیش بەلای خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلایندا ناچێت.

كاوە حەمە سەعید باوكی ئەژی، خەمی لە ساڵانی ڕابردو زیاتر بوە و دەڵێت، دەستەوەستان ماون؛ هیچ پەرتوكێكی نوێیان لەبەردەستدا نییە تا هەوڵی فێركردنی كوڕەكەیان بدەن و بەشێك لە وانەكانی ئەمساڵی پێبڵێنەوە.
بایكۆتی ئەمجارەی مامۆستایان و كەرتی پەروەردە لە كاتێكدا هیچ وادەیەك دیارنییە بۆ چاككردن و ڕێكخستنەوەی موچە، كە داواكاری سەرەكییانە بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام.

كەمال فەتاح، مامۆستای وانەی كوردی لە قوتابخانەی نەوەی نوێ لە سلێمانی كاریگەری خراپی ڕەوشی پەروەردە بۆ منداڵان پشتڕاستدەكاتەوەو بۆ پەرەگراف وتی "قوتابی هەیە گەیشتۆتە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی كەچی هێشتا بە تەواوەتی فێری ئەوە نەبووە بە باشی بخوێنێتەوەو بنوسێت".

ئەو زیاتر وتی "كارەساتە قوتابییەكی پۆلی نۆیەم نەتوانێت داڕشتنێكی كوردی بەبێ هەڵە بۆ مامۆستاكەی بنوسێت".

مامۆستا كەمال بایكۆتی دەوام و دابڕانی قوتابیان بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكان دەزانێت بۆ دابەزینی ئاستی زانستییان.

بایكۆتی ئێستای خوێندنگەكان لە كاتێكدایە، ساڵی ڕابردوش بەهۆی مەترسی كۆرۆناو ڕێكارەكانی خۆپارێزی؛ نیوەی ساڵی خوێندن فەوتا.

"منداڵ هیچ كاتێك ناتوانێت لە بری مامۆستا زانیاری بەشێوەیەكی دروست لە باوك و دایك وەربگرێت، چونكە سیفەتی باوك و دایك لەگەڵ مامۆستا لای منداڵ دوو سیفەتی جیایە، بەڵام ناچاریی وایكردبوو بتوانین پێویستیە زانستیەكە پڕ بكەینەوە كە دڵنیاش بوین وەك پێویست نابێت" هاوكار عزەت وای وت.

هاوكار باوكی دوو منداڵە لە خوێندنگەیەكی بنەڕەتی سلێمانی‌و لەگەڵ هاوسەرەكەیدا هەوڵیانداوە قەرەبوی نەبونی خوێندنگە بۆ منداڵەكانی پڕبكەنەوە.

ئەو دەربارەی چۆنیەتی بەڕێكردنی ساڵی ڕابردوی خوێندن بە پەرەگراف-ی وت "نە من نە دایكی منداڵەكان پسپۆڕیمان مامۆستایی و وتنەوەی وانە نەبوو، بۆیە سەرەڕای شارەزایی و ئەو باگراوەندە زانستیەی كە هەمان بوو، ناچار بوین هەریەكەمان یەكێك لە منداڵەكان لە ئەستۆ بگرێت بۆ فێركردن و وتنەوەی وانەكان لەگەڵ وانە ئۆنلاین و ئەلیكترۆنیەكاندا".

وانەی ئۆنلاین كە ئێستا پێویستە جگە لە پۆلەكانی یەك و دوی بنەڕەتی لەگەڵ 12ی ئامادەیی، تەواوی قۆناغەكانی دیكە لەو ڕێیەوە وانە بخوێنن، بریتییە لە وێبسایتێك و وانەكانی خوێندنی تێدایە، هەر خوێندكارێك دوای وەرگرتنی ناو و وشەی نهێنی دەتوانێت سودی لێوەربگرێت.

دڵشاد عەبدولڕەحمان، شارەزای پەروەردەیی‌و وەزیری پێشوتری پەروەردە، پێیوایە دەستپێكردنەوەی دەوام لە هەولێر و دهۆك پەیوەندی بە بونی فشار و بەهێزیی زیاتری حزبەوە هەیە لەو ناوچەیە، نەك مەركەزیەت لە دەسەڵاتدا.

ئەو بە پەرەگراف-ی وت "هەرچەندە بایكۆتكردنی دەوام كاریگەریی خراپ و دورمەودای لەسەر قوتابیان و كۆمەڵگا هەیە بە گشتی، بەڵام شكستی حكومەت لە دابینكردنی پێداویستی مامۆستایان هۆكاری یەكەمی ئەو دۆخەیە كە لە بواری پەروەردەدا دروستبووە".

بارودۆخی فەرمانبەر لە نێویاندا مامۆستایان لە خراپیدایە، بە دوو مانگ جارێك موچە بە لێبڕینەوە وەردەگرن، چەندین موچە و پاشەكەوتیان كەوتۆتە لای حكومەت.

ڕێباز محەمەد جەزا، مامۆستا لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەڵەبجە لەگەڵ بایكۆت و دەوامی تەواویشدا نییە، ئەو دەڵێت، بایكۆت زیانی خوێندكاری تێدایە و ناتوانن بەشێك لە پرۆگرامی خوێندن تەواو بكەن؛ "بەڵام مامۆستایانی هەولێر و دهۆكیش بێ كێشە نین و ئەوانیش موچەكانیان بڕاوە، بەهۆی دەسەڵاتی تاك حزبیەوە لەو سنورە كەمتر بیر لە بایكۆت و هەڵوێست وەرگرتن دەكرێتەوە".

بەپێی ئەو ئامارانەی پەرەگراف لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە دەستیكەوتون، لەو ناوچانەی بایكۆتی خوێندنی تێدایە نزیكەی چوار هەزار خوێندنگە بەڕوی زیاتر لە یەك ملیۆن قوتابیدا داخراون.

ئەحمەد كەركوكی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان بۆ پەرەگراف وتی "قوتابی و مامۆستایان و تەنانەت منداڵی مامۆستایانیش زەرەرمەندی ئەو دۆخەن كە دروست بووە، بەڵام حكومەت هۆكاری سەرەكی ئەمەیە و دەبێت هەر خۆیشی چارەسەری بكات".

ئەو دەڵێت، لەژێر كاریگەری دابڕان لە خوێندن و چەند هۆكارێكی دیكە؛ بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردە، ساڵانە نزیكەی 30 هەزار خوێندكار واز لە خوێندن دەهێنن.

یەكێتی مامۆستایان خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی ڕەتدەكەنەوە؛ دەشڵێن تاوەكو داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێت ناچنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

ئەوەش لەكاتێكدایە وەزارەتی پەروەردە بە فەرمی هیچی لە بارەی بایكۆتی مامۆستایانەوە نەوتووە و پەرەگراف چەندینجار پەیوەندی بە وەزیر و وتەبێژی ئەو وەزارەتەوە كرد، بەڵام ئامادە نەبوون لەوبارەیەوە لێدوان بدەن.

ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ئەگەر بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ پرسی بایكۆتدا بكرێت ئەوا دەبێت بوترێت بێگومان ڕاگرتنی خوێندن كاریگەری خراپی لەسەر قوتابیان هەیە و لە ئایندەشدا ئەو كاریگەرییە زیاتر دەردەكەوێت، ئەوەشی بە پەرەگراف وت داواكاری مامۆستایان ڕەوایە و هیچ ڕێگەچارەیەكی دیكەیان نییە، بۆیە "بایكۆتیش وەك ڕێگەچارەیەكی مەدەنی دەبینم بۆ بەدەستخستنی مافەكانی مامۆستایان".

داواكاری ئێستای مامۆستایان پێدانەوەی پاشەكەوت، موچەی تەواو و 30 ڕۆژ جارێكە؛ بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕێی دەستی بەغدایە بۆ پێدانی موچە بە دوو مانگ جارێك و بە لێبڕینەوە، لەكاتێكدا حكومەتی فیدراڵی عێراق ئەو توانایەی نییە و بۆ موچەی خۆی لە وڵاتانی دیكە قەرز دەكات، بۆیە چارەنوسی خوێندنیش وەك موچەكە بە نادیاریی دەمێنێتەوە.

ڕاڤیار ئەبوبەكر، ئەم بنكۆڵكارییەی ئامادە كردووە لە چوارچێوەی خولێكی ڕاهێنانی چڕی ڕۆژنامەوانیی ماڵپەڕی پەرەگراف كە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پاڵپشتی دارایی كردووە.

هەوایەك بە ژەهر و نەخۆشییەوە؛ هەناسەی پاك لە سییەكانی كەركوك بڕاوە

نیشتیمان ڕەمەزان، مامۆستایە لە كەركوك، لەگەڵ دایك و باوكی دەژی، هەموو ڕۆژێك بە بۆنی دوكەڵی ئاگری كێڵگە نەوتییەكان بەخەبەردێن...

كاكەییەكانی خانەقین عەوداڵی ژیانە ئارامەكەی جارانن

هێشتا ڕۆژ زۆری بە بەرەوە مابوو كە ئەكرەم حاتەم دەستی لە كار هەڵگرت و گەڕایەوە ماڵەوە. ئەو تەنها خەمی گیانی خۆی نییە، بەرپرسیارەتی ژیانی گوندنشینەكانیشی كەوتوەتە ئەستۆ، لەو ڕۆژەوەی..

هەولێر بە نرخی دوبەی؛ پەرەگراف وردەكاریی بازرگانیكردن بە كرێكارانی بیانی ئاشكرا دەكات

هێشتا 18 ساڵی تەمەنی پڕنەكردۆتەوە، كاتێك قاچاخچییەكان لەڕێی مامەڵەی ساختەوە تەمەنی زیاد دەكەن و بەخەونی گەیشتنە بەهەشتی دوبەی سواری فڕۆكەی دەكەن، بەڵام...

گێچەڵی سێكسی لە شوێنی كار؛ بەرۆكی كچان بەرنادات

ئێوارەیە؛ سارا لەكارەكەی گەڕاوەتەوە و لەگەڵ هاوسەرەكەیدا پێكەوە دانیشتون، لەپڕ زەنگی نامەی مۆبایلەكەی كەشی هێمنی ژورەكە تێكدەدات؛ لە نامەكەدا نوسراوە "من بیری تۆ دەكەم".

شەڕی حكومەت و موچەخۆر؛ خوێندنی منداڵان دەكاتە قوربانی

2020-10-27 17:30:11