بەوێنە‌و ڤیدیۆ؛ ژیان لە جەلەولا دوای داعش

09-05-2017 01:57
جەلەولا، نیسانی 2017، دوای چەند ساڵێك لە شەڕ خەڵك دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی. فۆتۆ؛ هاوڕێ‌ ئازاد.

 

پەرەگراف- كەركوك ناو

 

پێكهاتە جیاوازەكانی ناحیەی جەلەولا، وردە وردە قۆناغی شەڕ‌و بارگرژییەكان تێدەپەڕێنن، دەیانەوێت ژیانی ئاسایی دوای داعش دەستپێبكەن.

 

 

جەلەولا كە كورد بە "گوڵاڵە" ناوی دەهێنێت، لەنیوەی دووەمی 2014 لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەرداگیرا‌و لەكۆتایی هەمان ساڵدا، هێزەكانی پێشمەرگە دوای شەڕێكی قورس كۆنتڕۆڵیان كردەوە‌.

 

 

ناحیەكە سەر بە پارێزگای دیالەیە، بەشێكە لە "ناوچەی جێناكۆك"ی نێوان حكومەتی عێراقی‌و هەرێمی كوردستان، دانیشتوانەكەی لە عەرەب، كوردو توركمان پێكهاتوون.