بەوێنە؛ ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی كوردستان_سلێمانی

03-11-2018 06:56

 

پەرەگراف

وێنەكان؛ بڕیار نامیق

 

خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی كوردستان_سلێمانی بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكییان پێبەخشراو ئاهەنگی دەرچوونیان ئەنجامدا.

 

ئەوە دووەمین خولی دەرچوونی پەیمانگاكە بوو، 440 خوێندكار لە بەشەكانی (تەكنەلۆجیای زانیاری، زانستی كۆمپیوتەر، كارگێڕی‌و كار، نەوت هەڵكەندن‌و پاڵاوتن) خوێندنیان تەواو كردو ئەمڕۆ بڕوانامەیان وەرگرت.

 

لە ئاهەنگی دەرچوونیاندا، خوێندكارانی یەكەم‌و دووەم‌و سێیەم لەسەر ئاستی بەشەكان خەڵاتیان پێبەخشرا كە لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان ئامادەكرابوو، پەیمانگاكە ئەهلییەو خوێندن تێیدا دوو ساڵە، سەربە كۆمپانیای مایایە كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی گروپی قەیوان.

 

قەیوان یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكانی كوردستان كە وەبەرهێنان لە كەرتی پەروەردەو خوێندندا دەكات، بەدەر لەو پەیمانگایە، ئەو كۆمپانیایە خاوەنی 16 ناوەندی پەروەردەو فێركردنە كە لە دایەنگەوە تا قۆناغەكانی دیكەی خوێندن‌و پەروەردەكردن دەگرێتەوە، ئەمساڵیش زانكۆیەكی نێودەوڵەتی لە سلێمانی كردەوە.

 

ئەوانە بەدەر لەو 10 قوتابخانەیەن كە بە قوتابخانە توركییەكان ناسرابوون‌و ئێستا كۆمپانیای یونایتد ساینس خاوەندارییان دەكات كە سەربە كۆمپانیای قەیوانە.