بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بەقەت جلە ڕەشەكانی دەسوتێ
چیرۆكی پێنج ساڵ لە ئازارەكانی دایكی كاوە گەرمیانی

بەقەت جلە ڕەشەكانی دەسوتێ
سنور عەبدولكەریم، دایكی كاوە گەرمیانی لە ماڵەكەی خۆی لە كەلار/ 3-12-2018. وێنە؛ ژینۆ خەلیل- پەرەگراف

پەرەگراف- ژینۆ خەلیل لە كەلار

دڵتەنگی و خەمەكانی لە ڕوخساریدا دەبینی، بە جلێكی سەراپا ڕەشەوە لەسوچێكی ماڵەكەیدا گڵۆڵە بووە و لەگەڵ یادەوەرییەكانی كوڕە گەورەكەیدا، دیسانەوە ئازارەكانی نوێ دەبێتەوە و بەكوڵ دەگری.

سنور عەبدولكەریم، پێكەنین و دڵخۆشیی نەماوە، سەردانی كەس ناكات و بۆ هیچ شوێنێكیش ناڕوات، تەنیا سەبوری ئەو، ئەو گۆڕەیە تەرمی ئازیزترین كەسی لەخۆگرتووە.

"ماوەی پێنج ساڵە سەردانی هیچ شوێنێك ناكەم جگە لەگۆڕەكەی، بەردەوام لەماڵەوە دەگریم،.. لەهەفتەیەكدا زیاتر لە چوار ڕۆژ سەردانی گۆڕەكەی دەكەم، بەتەنها دەچم و ناهێڵم منداڵەكانم بزانن، بە تەنیا قسەی بۆ دەكەم"، دایكی كاوە گەرمیانی بۆ پەرەگراف وای وت.

مەرگی كاوە گەرمیانی، سەرنوسەری گۆڤاری ڕایەڵ، لە 5ی كانونی یەكەمی 2013وە بووەتە ئازارێكی بەردەوام و ڕۆژبەڕۆژ خەمەكانی دایكی زیاتر دەكات، وایكردووە ئەو ژنە 59 ساڵە، وەكو بەساڵاچویەكی ماندو دەربكەوێت.

"كوێراییم دایە، خۆزگە كوێر بومایە و بانگم نەكردایە بۆ ناو حەوشەكە، ئەگەر من بانگم نەكردایە نە دەكوژرا."

سنور لەسەر گۆڕی كاوە گەرمیانی كوڕی لە كەلار. وێنە؛ پەیجی كاوە گەرمیانی لە فەیسبوك

ئەوەی ئازارەكانی ئەو دایكەی‌ بەسوێتر كردووە، ڕۆژی ڕوداوەكەیە، چونكە كاوە گەرمیانی كوڕە گەوڕەكەی، لە ناو حەوشەی ماڵەكەیدا و بە بەرچاوی ئەوەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە.

لەو ڕۆژەدا، كاوە لە ژورێكی ماڵی دایكی سەرقاڵی نوسینی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی بووە، تا شەو میوانیان هەبووەو كاتی ڕۆیشتنی میوانەكان، دایكی دەچێتە حەوشەو لەسەر دەرگاكەوە، كەسێك بانگی لێدەكات.

"پیاوێك لەسەر دەرگای حەوشەكەمان سەری هێنایە ژورەوە‌ و وتی پورێ‌ من هاوڕێی كاوەم بانگی بكە بۆم، .. بێ‌ ئەوەی دەرگاكە بكەمەوە چومە ژورەوە و وتم كاوە گیان هاوڕێیەكت هاتوە بانگت دەكات."

دایكە سنور لەگەڵ كەوتەوە باسی ئەو شەوە، وەكو یەكەم ساتی ڕوداوەكە دەگریا، "لەگەڵ كاوە پێكەوە هاتینە حەوشەكەمان، بەكڵاشینكۆف ڕیزێ گولەی نایە حەوشەكەمانەوە، ئاگر بەدەورمدا دەڕۆشت، لەچكەكەم فیشەك سوتاندی و سەیری كاوەم كرد بینیم لەسەر زەوییەكە كەوتوە، هەمو لەشی بوو بوو بە خوێن."

هەرچەندە پێنج ساڵ بەسەر ئەو شەوەدا تێپەڕی، بەڵام هێشتا لای دایكە سنور ئەو كاتەیەو هەمان پرسیاری یەكەم ڕۆژی هەیە، بۆچی كوژراو كێ كوشتی؟.

"كوڕەكەم وەكو پەپولە وابوو، ئەوەندە سەنگین ‌و گران بوو، ئازاری كەسی نەدەدا."

لەسەر تیرۆركردنی كاوە كەسێك دەستگیركراو دانی بە تاوانەكەدا نا، بە سزای لەسێدارە دان حكومدرا، بەڵام كەسوكاری كاوە ڕازیی نین‌و دەڵێن، "بەرپرسانی باڵا لە پشت ڕووداوەكەوەن"‌و دەبێت ئەوان بدۆزرێنەوەو سزا بدرێن.

كاوە گەرمیانی، یەكەم کوڕی خێزانەكەی بوو، بەدوای ئەودا دوو كوڕ و سێ كچی تر هاتووە، لە شەش ساڵیەوە باوكی بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستداوە و لەوكاتەوە، دایكی تەنیا پەروەردەكار و بەخێوكەریان بووە.

لە بەردەوامی گێڕانەوەكەیدا، گەڕایەوە بۆ شەوی ڕوداوەكە، فرمێسكەكان هاتنەوە چاوی و وەكو ئەوەی ئازارێكی توند بە هەموو جەستەیدا تێپەڕێ دەیناڵاند.

"لەگەڵ دەستڕێژی گولـلەكان هاوارمكردو وتم كاوە كوژرا، شیرین و كچەم هاتنە دەرەوە"، دایكە سنور ئەوەندەشی بیرماوە، "ڕامكرد و دەرگای حەوشەكەم كردەوە و هاوارمكرد تا دراوسێكان فریامان بكەون، بینیم بكوژەكە چوە ناو ئۆتۆمبێلەكەیی و ڕایكرد."

كاوە گەرمیانی خێزاندار بوو، هاوسەرەكەی ئێستا بە شیرینی كاوە گەرمیانی بەناوبانگە، لەمساڵدا لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان بوو بە پەرلەمانتاری كوردستان، دوای بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی كاندیدە ژنەكانی ناو سەرجەم لیستەكان.

"ماوەی ئەم پێنج ساڵە كاوە شەهید بووە، هەر ڕۆژێكم مردنێكە، ئەمشەوانە لەگەڵ شیرین دانیشتبوین تێر گریاین، برینەكانی كاوە قەت كۆن نابن" دایەسنور وای وت.

تاقە كوڕەكەی كاوە گەرمیانی، 17 ڕۆژ دوای مەرگی باوكی هاتە دونیاوە، لەسەر ڕاسپاردەی جوانەمەرگ ناونراوە ئامەد، ئێستا لەگەڵ ساڵیادی باوكیدا پینج ساڵی تەمەنە و لە قۆناغی دوەمی باخچەی منداڵانە.

شیرین‌و ئامەد، خێزان‌و تاقە كوڕەكەی كاوە لەكاتی چوونی شیرین بۆ پەرلەمانی كوردستان/ 6-11-2018.

ساڵیادی تیرۆری كاوە گەرمیانی، چەندە نوێبونەوەی برینی كەسوكاریەتی، ئەوەندەش جێی سەربەرزییانە، وەكو دایكی وتی"هەستدەكەم كاوە كوڕی هەمو گەرمیانە ئەو كاتانەی یادی تیرۆركردنی دەكرێتەوە."

جلە ڕەشەكەی سنور عەبدولكەریم، بووەتە بەشێك لە ژیانی و دەیوت تا مردن بەیەكەوە دەمێننەوە، لەوكاتەدا بەدەنگێكی بەرزتر لە كاتی قسەكانی پێشتری كەوتە نزا و هاواری لە خوا دەكرد؛ هەقم بستێنە.

بەقەت جلە ڕەشەكانی دەسوتێ

2018-12-04 21:07:37