بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پەرەگراف چەندین حاڵەتی لێدان‌و ئەشكەنجەی خوێندكاران بڵاودەكاتەوە

وێنەكە وەرگیراوەو هەرێمی كوردستان نییە.

پەرەگراف – دیمەن ئیسماعیل

مستەفا لە هەڕەتی پێگەیشتنیدایە، بۆیە زۆر كەوتۆتە ژێر كاریگەری مامەڵەی مامۆستاكەی لەبەرچاوی هاوڕێیەكانیداو هەركات بیری دەكەوێتەوە وادەزانێت ئەو چركەساتەیە؛ كاتێك لەسەر پلیكانەكانی خوێندنگە بە زلـلەیەك خستی.

ئەو مێرمنداڵە تەمەنی 15 ساڵە و خوێندكاری قۆناغی هەشتی بنەڕەتییە، هیچ پاساوێك شك نابات بۆ مامەڵەی ئەو ڕۆژەی مامۆستا تەنیا ئەوەنەبێت، لەسەر كێشەیەك بێدەنگ نەبووەو قسەی كردووە.

"كوڕەكەی ئەو مامۆستایە خوێندكارە و لێیدام، منیش بە توێژەرەكەم وت، بەڵام باوكی كە مامۆستامانە دوای ئەو گێڕانەوەیە لێی دام"، مستەفا كە ناوێكی خوازراوە بە پەرەگراف-ی وت "لەسەر پلیكانەكان بوم زللەیەكی لێدام بێ هۆش بوم، هاوڕێكانیشم لەترسی هەڕەشەی مامۆستا نەیانتوانی هاوكاریم بكەن."

مستەفا بەوتەی خۆی یەكەمجاری نییە لێی بدرێت، پێشتر مامۆستا "داری ماسیحەی لەسەرمدا شكاندووە و نوكی قەڵەمی چەقاندووەتە سەرم"، سەرباری ئەوەش لە چەندین وانە بێبەشكراوە و كراوەتە دەرەوە.

بەپێی بەدواداچونێكی پەرگراف، هێشتا لە بەشێكی خوێندنگەكانی ئیدارەی گەرمیان و بە دیاریكراوی قەزای كەلار، توندوتیژی و لێدان بەرانبەر خوێندكاران بەكاردەهێندرێت.

دایكی مستەفا قسەكانی كوڕەكەی پشتڕاستكردەوەو بۆ پەرەگراف وتی"شوێن دەستی لێدانی مامۆستاكەی بە دەموچاویەوە دیاربوو، ئێستاش ترساوە بچێتەوە مەكتەب."

خێزانی ئەو مێرمنداڵە، بەرانبەر بەو ڕوداوە سكاڵای خۆیان بردووەتە نوسینگەی مافەكانی مرۆڤ و پەروەردەی كەلار، بەڵام هیچ دەرئەنجامێكیان دەستنەكەوتووە.

بەپێی ڕێنماییی و ڕێكارەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، لێدان لە خوێندكار و توندوتیژی لە خوێندنگەو ناوەندەكانی خوێندندا قەدەغەیە و سزای لەسەرە، بە هەر پاساوێك بێت.

دانەر، ناوی خوازراوی خوێندكارێكەو لە ترسی لێپرسینەوە نایەوێت ناوی بڵاوبكرێتەوە، ئەو تەمەنی 9 ساڵە و لە قۆناغی چواری بنەڕەتییە، تەنیا باسی ئازارەكانی دەكرد بە دەست یەكێك لە مامۆستاكانیەوە كاتێك بە زۆر نینۆكەكانی بۆ بڕیوە.

جگە لە نینۆكی، زۆرجار لەسەر بەردانەوەی قژی و نەبەستنی، مامەڵەی جیاوازی بەرانبەر كراوە و لە نێو هاوڕێكانیدا شكێنراوە.

دایكی ئەو خوێندكارە دەڵێت، تەنیا لەبەرئەوەی بیریان چووە نینۆكی منداڵەكە بكەن، لە خوێندنگە، بە زۆر نینۆكی كراوە و زۆری لێ بڕدراوە، بۆیە سەری پەنجەكانی تەواو سور بووەتەوە، كاتێكیش قسە لەگەڵ مامۆستاكەی كراوە، داوای لێبوردنی هەبووە و پاساوی ئەوەی هێناوەتەوە بەهۆی چەند كێشەیەكی ڕۆژانەیەوە نەیتوانیووە كۆنتڕۆڵی خۆی بكات.

بەشێك لە ڕوداوەكانی لێدان و توندوتیژی بەرانبەر خوێندكاران، بەهۆی بڵاوبونەوەو دەنگدانەوەی لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، بونەتە ڕۆژەڤ و پەروەردە هەرزوو ڕێكاری گرتووەتەبەر.

عەدالەت لەتیف، بەڕێوەبەری پەروەردەی كەلار بۆ پەرەگراف ئەوەی ڕونكردەوە، خوێندكاران خۆیان ناچنە پێشەوە لە ڕوداوەكانداو وتی"سكاڵا هاتووەتە لامان و لیژنەمان دەركردووە بۆ بەدواداچون، كاتێك ڕۆیشتونەتە خوێندنگەكە لە خوێندكارەكەیان پرسیوە لێیدراوە یان نا؟ بێدەنگ بوەو یان وتویەتی كەس لێی نەداوە."

"سەرباری ئەوەش، مامۆستاكەم ئاگاداركردووەتەوە كە بە دووبارەكردنەوەی كارێكی لەوشێوەیە لە پیشەكەی دوردەخرێتەوە یان لە هەندێ خاڵەت بەڕێوەبەری خوێندنگەكەمان لە كارەكەی دورخستووەتەوە"، بەڕێوەبەری پەروەردە وادەڵێت.

هەبونی توندوتیژی لە خوێندنگەكاندا، هاوكاتە لەگەڵ ئەو كێشانەی ڕوبەڕوی سیستمی پەروەردە بووەتەوە، لە پرۆگرامەكانی خوێندنەوە تا ژیانی مامۆستایان، كە تا سەرەتای ئەمساڵیش بەشێك لە موچەكەیان لەلایەن حكومەتەوە بەناوی پاشەكەوتەوە دەبڕدرا.

عەلی قادر، مامۆستایە لە قوتابخانەی سروشتی بنەڕەتی و پێیوایە ئەگەر حكومەت ژیانێكی شایستە بۆ مامۆستا دابین بكات ئەوا مامۆستاش لە خوێندكار نادات، ئەو بۆ پەرەگراف زیاتر ڕونیكردەوە"قوتابخانە بۆ مامۆستاو قوتابی، بووە بە شوێنی خۆ خاڵیكردنەوە لەو فشارە دەرونییەی ڕوی تێكردون".

ئەو مامۆستایە پێیوایە دەرونی خوێندكاریش ئارام نیە، بەهۆی زۆر بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلكترۆنییەكانەوە منداڵان بەرەو هەڵدێر دەڕۆن‌و ئەوەندەش فشار خراوەتەسەر مامۆستا، سەختە دەرونێكی ئارامی هەبێت.

تا كۆتایی ساڵانی نەوەدەكان‌و سەرەتای دوو هەزار لە زۆربەی خوێندنگەكان لێدان هەبوو، لەگەڵ قەدەغەكردنیشیدا ئێستا ئەگەر لێدان نەبێت لە چەندین خوێندنگە قسەی نەشیاو بەكاردەهێندرێت.

محەمەد سەڵاح، تەمەنی 20 ساڵە و خوێندكاری 11ی ئامادەییە، مامۆستاكان دەستیان لێ بەرزناكەنەوە بەهۆی تەمەنەوە، بەڵام "قسەی بازاڕی و نەشیاو زۆر دەكەن، هەندێ شتمان پێدەڵێن خۆم پێم شەرمە بیڵێم."

ئەو گەنجە بە پەرەگراف-ی وت"ڕۆژێك مامۆستا وتی چەقۆت پێیە، وتم نەخێر و پشكنیمی، سەرباری ئەوەش سێ ڕۆژ لە وانە و تاقیكردنەوە دوری خستمەوە."

محەمەد سكاڵای كردووە لەسەر ئەو كێشەیە، بەڵام دەرەنجامەكەی بە پێچەوانەوە شكاوەتەوە، "ڕوداوەكانیان بەسەر ئێمەدا شكاندووەتەوە و خۆیان بێتاوان دەرخستووە."

لە چەندین ڕوداودا لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، حاڵەتی پێچەوانە ڕوویداوەو خوێندكار توندوتیژی بەرانبەر مامۆستاكەی بەكارهێناوە، ئەوەش بەبڕوای چاودێرانی پەروەردەیی پەیوەندی هەیە بە ڕابردوی پەروەردە و كێشەكانی سیستمی خوێندنەوە.

مامۆستایەك كە داوایكرد ناوی نەهێنرێت باسی ڕوداوێكی چەندین ساڵ لەمەوبەری خۆی كرد و وتی"مامۆستاكەم ئەوكات بەهۆی هەڵەیەكمەوە لوتی شكاندم و دوای 15 ساڵ هەمان مامۆستا لوتی خوێندكارێكی تری شكاندووە."

بەشێك لە ڕوداوەكانی لێدان لە خوێندكار، تەنیا لە چوارچێوەی خوێندنگە و پەروەردەدا نەماوەتەوە، بەڵكو سەری كێشاوە بۆ ڕوداوی گەورەتر و كێشەی كۆمەڵایەتی.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، چەندین ساڵە لەچوارچێوەی سیستمی نوێی پەروەردەییدا، توێژەری كۆمەڵایەتی و دەرونی لە خوێندنگەكاندا داناوە.

كارزان فواد، توێژەری دەرونییە لە خوێندنگەیەكی كەلار و دەڵێت، هێشتا ڕوداوەكانی لێدان لە خوێندكار ماون‌و بۆ پەرەگراف وتی"مامۆستاكان خۆیان قوربانیی ئەو كەلتورە توندوتیژەن‌و ناتوانن جیاواز بیربكەنەوە، بەهۆی فشاری دەرونییەوە كێشەو گرفتەكانی ڕۆژانەیان بەخوێندكار دەڕێژن."

بەبڕوای ئەو، "مامۆستا گەنجەكان لە مامۆستاكانی پێشتر خراپترن‌و وابیردەكەنەوە قوتابخانە شوێنی هەڵەكردنی منداڵ نییە" كارزان پرسی "ئەگەر منداڵ هەڵە نەكات ئیتر مامۆستا ئیشی چییە؟"

ئەو توێژەرە پێشنیاز دەكات بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە فلتەرێك دابنرێت بۆ پلەو پۆستی مامۆستاو بەڕێوەبەر و توێژەر، تا هەر كەسە و بەپێی تواناو ئەزمونی لەو شوێنانە دابنرێت.

نوسینگەی مافەكانی مرۆڤ، ڕۆڵیان هەیە لە چارەسەری بەشێك لە كێشەكانی نێوان خوێندكار و مامۆستایان.

خەبات ڕەشید، بەرێوەبەری نوسینگەی مافەكانی مرۆڤ لە گەرمیان بۆ پەرەگراف وتی"لەچاو ساڵانی پێشوتر سكاڵای خوێندكاران زۆرتر بووە"، ئاشكراشیكرد "ئەشكەنجەدان بەرامبەر بە خوێندكار زیادیكردوە بەراورد بە ساڵانی پێشوو."

نوسینگەكە سەربە دەستەی مافەكانی مرۆڤەو بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ دۆسیەكاندا دەكەن، "ئەگەر ئەشكەنجەدان هەبووبێت ئەوا ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی فەرمانگەی داواكاری گشتی گەرمیانی دەكەین بە مەبەستی لێكۆڵینەوە، ئەگەر ڕەگەزی تاوانی تێدا بێت سكاڵاكە دەدرێتە دادگا ئەگەرنا ئەوا فەرامۆش دەكرێت".

خەبات ڕەشید دەڵێت، لە سێ مانگی ڕابردودا حاڵەت هەبووە كە ڕێكاری یاسایی بۆ گیراوەتەبەر.

چۆن خۆت دەپارێزیت لە بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجە لە كوردستان‌و جیهان؟

پەرەگراف لە زاری "دایكی شێرپەنجە"وە زانیاریی ورد لەبارەی ئەو جۆرەی شێرپەنجە دەخاتە ڕوو، بەتایبەت خۆپشكنین‌و خۆپاراستن.

لە دهۆك هاوسەرگیریی لە ڕێژەیەكدا وەستاوە و تەڵاق بەردەوام هەڵدەكشێت

مامەڵەكانی جیابوونەوە و تەڵاق لەپارێزگای دهۆك، ساڵ بەساڵ لە هەڵكشاندایە بەبێ هیچ زیادبونێك لە ڕێژەی ساڵانەی هاوسەرگیرییدا

شەش كوژراو لە سێ ڕۆژدا؛ لە قەزای زاخۆ دیوەخان ڕۆڵی دادگا دەبینێت

تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا، شەش هاووڵاتی لە سەنتەری قەزای زاخۆ كوژراون، هۆكارێكی زۆربوونی ڕوداوەكان دەگەڕێندرێتەوە بۆ باڵادەستیی دیوەخان لە بری دادگا.

نەخۆشخانە لە كەلار و چارەسەر لە سلێمانییە؛ حكومەت گیانی خەڵكەكەی بەلاوە گرنگە؟

لەناو ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنەكەدا، تەنیا هاواری ئارام لەكەسوكاری ئەوەبوو؛ ڕێگەنەدەن بمرێت، ئەوكاتەی نەخۆشخانەكانی گەرمیان لە ئاستیدا دەستەوەستان بوون

پەرەگراف چەندین حاڵەتی لێدان‌و ئەشكەنجەی خوێندكاران بڵاودەكاتەوە

2019-03-31 19:18:13