فیستیڤاڵی هەڵدانی "باڵۆنی ئاواتەكان"، دوایین هەوڵی ژمارەیەك گەنجی شاری كەركوكە بۆ ئاشتیو پێكەوەژیان، ئەوەش بە بەشداری تەواوی پێكهاتەكان.
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی شوعلە عەلی خێزانی نەوشیروان مستەفا لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی لە تەنیشت گۆڕی دووبرا شەهیدەكەی بەخاك سپێردرا.
20 دەقیقە پێش ئەوەی یەکەم ناپاڵم بکەوێتە خوارەوە بەسەر هەڵەبجەدا (عومەری خاوەر) گوێی بۆ هەواڵ هەڵخستبوو لەڕێی رادیۆیەکی بچووکەوە.
هاجەری تازە لەدایك بوو، بەهۆی بۆردومانێكی داعشەوە باوكی لەدەستداو دایكیشی سەرەڕای برینداربوونی چارەنووسی نادیارە، لەوكاتەی موشەكێك بەرماڵەكەیان كەوت لەبەری ڕاستی موسڵ.
مونیفە توند منداڵەكەی لە ئامێز گرتبوو، ناوبەناو ماچێكی دەكردو دەستی بەسەریدا دەهێنا، وەك ئەوەی هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەی نەكردبێت جارێكیتر بیبینێتەوە.
سێ بەشی تەمەنی مام هیدایەت، لە شەقامەكانی شارو گەڕان بەدوای پاكەتی جگەرەدا تێپەڕی، بەبێ ئەوەی لەژیانیدا تەنیا جگەرەیەكی كێشابێت.
ڕەشید فەیزوڵا تاوەكو ماوەیەكی درێژ نیگای لە ئاسمانی كەركوك نەدەبڕی، دەیویست لەنێو ئەو هەشت هەزار كۆترەی كە لەگەڵ گزنگی خۆردا ئاسمانی شارەكەیان پڕ كرد، كۆترەكەی خۆی ببینێت.
هاوسەرگیری هاوكار محەمەد (26ساڵ)، لەگەڵ شەیما عەلی تەحەدایەكی گەورەبوو، سەرەڕای ناڕەزایی خێزانو كەسوكارەكەی كە بەردەوام پێیاندەوت "عەرەبی شیعە نابن بەدۆستی تۆ"