بنەمای پەرەگراف متمانەیە

کۆمەڵگا

تەنها لە مانگی ڕابردوودا 22 حاڵەتی كوشتن‌و خۆكوشتن بەچەك لە هەرێم تۆماركراوە

دیاردەی چەكداریی بێ مۆڵەت‌و بونی چەك لە ماڵاندا لە دیارترین ئەو هۆكارانەن كە بونەتە هۆی زیادبونی تاوان، بەجۆرێك تەنها لە مانگی ڕابردوودا 22 حاڵەتی كوشتن‌و خۆكوشتن‌ بە چەك تۆماركراون.

پارێزگاری هەولێر: حەوت كەس بەهۆی ژەهراویبوونی ئاوارەكانەوە دەستگیركراون

 

پارێزگاری هەولێر، دەستگیركردنی حەوت كەسی لە ڕێكخراوی ئەعن محتاجین‌و ئەو ڕێستۆرانتە ڕاگەیاند كە خواردنیان بۆ ئاوارەكانی كەمپی خازر ئامادەكردووەو بە هۆیەوە ژەهراویبوون.

خانەقین جیاوازە؛ سێ ئاین‌و سێ كاتی جیاوازی ڕۆژوگرتن

شیعە، سونەو كاكەیی، كە سێ پێكهاتەی ئاینی دێرینی قەزای خانەقینن، ڕۆژەكانی ڕۆژوگرتنیان لە مانگی ڕەمەزاندا جیاوازە، بەڵام ڕێز لە ئاینی یەكتر دەگرن‌و پێكەوە لە شارێكدا خودا دەپەرستن.

 

پێكهاتەكانی كەركوك یارییەك كۆیاندەكاتەوەو ڕەمەزان لە"سین‌و زەرف" یەكتر دەبینن

 هەموو شەوانێكی مانگی ڕەمەزان، یاری سین‌و زەرف دەبێتە كەرنەڤاڵی كەركوكییەكان‌و پێكهاتەكانی شارەكە، بەبێ‌ جیاوازی نەتەوەیی‌و لەگەڵ گۆرانییە ڕەسەنەكاندا، تا بانگی بەیانی بێدار دەبن.

ژنانی دوگیان‌و منداڵی تێدایە
تەندروستی 180 هەزار هاوڵاتی موسڵ لە مەترسیدایە

 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، مەترسییەكانی خۆی لەبارەی تەندروستی 180 هەزار هاوڵاتی ناوچەكانی شەڕ لە موسڵ ئاشكرادەكات، لە نێویاندا سەدان ژنی دووگیان‌و هەزاران منداڵ.

خەونی بچووكەكان.. منداڵانی ئاوارە بە ئومێدی گەڕانەوە رۆژ دەكەنەوە

هیواكانی بەرا ئیبراهیم، زۆر بچوك‌و سادە بوون، ئەو تەنیا دەیەوێت بگەڕێتەوە گەڕەكەكەی خۆی، تا لەوێ‌ جارێكیتر هاوڕێكانی ببینێتەوە‌و پێكەوە یاری بكەن.

پارێزەرێك‌و كوڕەكەی دوای كاتژمێرو نیوێك لە ڕفاندنیان بە 40 هەزار دۆلار ئازادكران

 

پۆلسی كەركوك ئاشكرایدەكات كە پاش كاتژمێرو نیوێك لە ڕفاندنی كوڕو باوكێك لە گەڕەكێكی شارەكە، لە بەرامبەر 40 هەزار دۆلار (4 دەفتەر دۆلار) ئازادكراون.

چیرۆكی ئەو پێشمەرگەیەی دەیەوێت گورچیلەی‌ بفرۆشێت بۆ چارەسەری كوڕەكەی

هەژاری‌و نەخۆشكەوتنی كوڕەكەی، تەنگی بە ژیانی پێشمەرگەیەك هەڵچنیوەو گەیاندویەتییە ئەو بڕوایەی گورچیلەیەكی خۆی‌و خانوەكەی بفرۆشێت لە پێناو ڕزگاركردنی ژیانی كوڕە تاقانەكەی.