ژنێكی دووگیان، دوای نەشتەرگەری منداڵبوونو بەهۆی لێدانی دەرزییەوە، دەستی تووشی قڵیشان دەبێتو لە نەخۆشخانە بە حاڵەتێكی "دەگمەن" ناوی دەبەن.
منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتيی كەركوك بەهۆی "بێتاقەتیو تەنگەنەفەسییەوە"، لەكاتی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیدا گیانی لەدەستداو كەسوكاریشی سكاڵایان تۆماركرد.
دوو بنەماڵە لە هەولێر بە هۆی كێشەیەكەوە شەڕ لەنێوانیان ڕوویداو بەهۆیەوە تەقەیەكی زۆر كرا، ئەوەش ترسو دڵەڕاوكێی لای دانیشتوانی ئەو شارە دروست كردووە.
خوشكەزایەكی باسلە ژیانی كۆمەڵایەتیی پێشەوا قازی محەمەد دەكاتو چیرۆكی دەستگیرانداریی پێشەوا دەگێڕێتەوەو دەڵێت، ماڵی باوكی دەستگیرانەكەی، لە داوایەكی قازی بۆ بینینی دەستگیرانەكەی توڕە بوون.
دانیشتوانی موسڵ، لەبەردەم چەند بژارەیەكدان كە هیچ كاتێك ئاواتی بۆ ناخوازن، چونكە بە چڕبوونەوەی شەڕو پێكدادانەكان مانەوەیان لە مردن نزیكیان دەكاتەوەو هەڵاتنیشیان، لەو ڕێگەیە مەترسیدارترە.
دۆسیەی "گیانلەدەستدان"ی كارمەندێكی ئاسایشی كەركوك لە زینداندا، تائێستا بە هەڵپەسێراوی ماوەتەوەو تادێت گومانەكانیش لەوبارەیەوە زیاتر دەبن.
فیستیڤاڵی هەڵدانی "باڵۆنی ئاواتەكان"، دوایین هەوڵی ژمارەیەك گەنجی شاری كەركوكە بۆ ئاشتیو پێكەوەژیان، ئەوەش بە بەشداری تەواوی پێكهاتەكان.
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی شوعلە عەلی خێزانی نەوشیروان مستەفا لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی لە تەنیشت گۆڕی دووبرا شەهیدەكەی بەخاك سپێردرا.
20 دەقیقە پێش ئەوەی یەکەم ناپاڵم بکەوێتە خوارەوە بەسەر هەڵەبجەدا (عومەری خاوەر) گوێی بۆ هەواڵ هەڵخستبوو لەڕێی رادیۆیەکی بچووکەوە.