بەڤیدیۆ؛ سەگی دووپێ-ت بینیوە؟

17-04-2017 12:08

 

پەرەگراف

 

لەبەرانبەر ماندووبوون‌و هەوڵداندا هیچ شتێك مەحاڵ نییە، دونكان، سەگێكی خاوەن پێداویستی تایبەتە كە هەر لە سەرەتای لەدایكبوونییەوە بەشێوەیەكی تەندروست دوو قاچی دواوەی بە تەواوی گەشەیان نەكردووە، دواتر لەلایەن پزیشكەكانەوە بە نەشتەرگەری بڕدرانەوە.

 

نەبوونی دوو پێی دواوە، نەبووە ڕێگر لە ڕۆیشتنی دونكان، وەك لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، تەنانەت توانایەكی زۆری لە ڕاكردن‌و بازدانیشدا هەیە. ئەوەی هاوڕێكانی ئەنجامی دەدەن ئەمیش توانای ئەنجامدانیی هەیە،  بەڵام وەك خاوەنەكەی باسیدەكات، ڕێگای فێربوون‌و ڕاهێنانەكانی دونكان هەمیشە قورسترین بوو.

 

لە گرتە ڤیدیۆكەدا ئەوە ڕوونكراوەتەوە، كە لە سەرەتای تەمەن‌و پاش بڕینەوەی قاچەكانی دواوەی، دونكان كورسی تایبەتی بەكاردەهێنا، بەڵام دواتر بە تێپەڕینی كات لە بەكارهێنانی بێزاربوو، توانای ڕاوەستان‌و جوڵەی لەسەر دوو پەلەكانی پێشەوە گەشەیكرد.

 

"لە هەندێك شوێنی ئەم گرتە ڤیدیۆیەدا، جوڵەكان خاوكراونەتەوە، بەڵام لە هیچ شوێنێكدا خێرا نەكراون. ئەمە بیرۆكەیەكتان دەداتێ لەسەر ئەوەی كە دونكان لە ڕاستیدا چەندێك خێرایە" خاوەنەكەی وادەڵێت.