بەوێنە؛ كۆشكەكەی ئەردۆغان یەكێكە لە گەورەترین كۆشكە سەرۆكایەتییەكانی دونیا

19-04-2017 02:00

 

پەرەگراف

 

كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا "ئاك سەرای" بە یەكێك لە گەورەترین كۆشكە سەرۆكایەتییەكانی جیهان ئەژمار دەكرێت كە لە 100 ساڵی ڕابردوودا بۆ نیشتەجێبوونی سەرۆك دروستكرابێت.

 

ئاك سەرای بە مانای "كۆشكی سپی" دێت، ساڵی 2014 كۆتایی بە دروستكردنی هێندراو بووە شوێنی مانەوەی خانەوادەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، كۆشكەكە دەكەوێتە ناوچەی بەشتەپەی ئەنقەرەوە.

 

 

كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا 30 هێندەی كۆشكی سپی-ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایەو بۆ بنیاتنانی زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلاری تێچووە.

 

ئەردۆغان لەسەر بنیاتنانی ئەم كۆشكە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر بووەوەو بە زیادەڕەوی كردن‌و بەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات تۆمەتباركرا.

 

 

بەگشتی هەزار و 100 ژوور لە كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیادا هەیەو 250 یان تایبەتن بە سەرۆك كۆمارو بۆ مەبەستی جیاواز لەلایەن خودی ئەردۆغانەوە بەكاردەهێندرێن.