بەڤیدیۆ؛ شێفە بەناوبانگەكەی ئینستاگرام چۆن گۆشت پارچە پارچە دەكات؟

22-04-2017 12:46

 

پەرەگراف

 

شێفە بەناوبانگەكەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نوێترین ڤیدیۆی پارچە پارچەكردنی گۆشتی بڵاوكردەوە.

 

شێف نوسرەت گۆكچە كە بە "ئازیزی خوێ" ناسراوەو بەهۆی جوڵە سەرنجڕاكێشەكانیەوە بووەتە خاوەنی ناوبانگێكی زۆر لە جیهاندا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام جارێكی دیكە ڤیدیۆی پارچەپارچەكردن‌و ئامادەكردنی گۆشتی بڵاوكردەوە.

 

ناوبراو لە سەرەتای گرتە ڤیدیۆكەدا پارچەیەكی گەورەی گۆشت لە ئاسماندا دەكات بە دوو بەشەوەو دواتر بە ستایلی تایبەت بە خۆی بەردەوام دەبێت لە پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەدا.

 

گۆكچە گرتە ڤیدیۆكەی لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاوكردووەتەوەو لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا زیاد لە شەش ملیۆن بینەری هەبووە.

 

ژمارەیەك ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بۆ بینینی جوڵە سەرنجڕاكێشەكانی شێف گۆكچە لە نزیكەوە، سەردانی ڕێستۆرانتەكەی ناوبراویان كردووە، لەنێویشیاندا لیۆناردۆ دی كاپریۆی ئەستێرەی سینەمایی‌و مەسعود ئۆزێلی یاریزانی یانەی ئەرسیناڵ.