بەوێنە؛ دواین ئاواتی ئەوەبوو ئارایشتی تەواوی بۆ بكرێت‌و بە جوانیی بنێژرێت

23-04-2017 12:08

 

پەرەگراف

 

بەهۆی ئەوەی تووشی شێرپەنچەی ئێسك بووبوو، دڵنیابوو لەوەی كە تەمەنێكی زۆری لە ژیاندا نەماوە، هەربۆیە كۆتا داواكاریی بۆ خانەوادەكەی بریتی بوو لەوەی كە "بەجوانی بمرێت‌و بنێژرێت".

 

راسینێ پرێگونتای تەمەن 20 ساڵ، دانیشتووی شاری داڤۆی باشوری فلیپین بوو، رۆژی 17ی ئەم مانگە بەهۆی شێرپەنچەی ئێسكەوە گیانی لەدەستدا. خانەوادەكەی لە میانەی مەڕاسیمی بەخاكسپاردنەكەیدا دواین ئاواتیان هێنایەدی.

 

 

بەوتەی ڕۆلین پرێگونتای خوشكی، كاتێك ڕاسینێ هەستیكردووە بەوەی لە ڕۆژەكانی كۆتایی نزیك دەبێتەوە، بڕیاری ئامادەكاریی بۆ مەراسیمەكەیداوەو دواین داواكاریی لە خانەوادەكەی بریتی بووە لەوەی كە بەرلەبەخاكسپاردنی، ئارایشتی تەواوی بۆ بكرێت‌و "بەجوانی بنێژرێت".

 

 

خانەوادەكەی ڕاسینێ-ش، داواكارییەكەیان بە تەواوی جێبەجێكرد.