بەڤیدیۆ؛ ئەو ساتەی پشیلەكەت نایەوێت كەناڵەكە بگۆڕیت

26-04-2017 02:52

 

پەرەگراف

 

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە بە خێرایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوەو سەرنجی زۆرێك لە تەماشاكەرانی بەلای خۆیدا ڕاكێشا، پشیلەیەك دەردەكەوێت كە سورە لەسەرئەوەی ڕێگە نەدات بە خاوەنەكەی كە كەناڵی تەلەفزیۆنەكە بگۆڕێت، ئەم كارەش چەند جارێك‌و بە بەردەوامی دووبارە دەكاتەوە.

 

ئادەم پێركینس-ی تەمەن 23 ساڵ خاوەنی ئەو پشیلە ڕەنگ ڕەش‌و سپییەیە، كە لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، ناوبراو لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشكرایكردووە كە لەو ساتەدا تەماشای یەكێك لە بەشەكانی زنجیرەی بریتەین گۆت تالێنت (Britain Got Talent)ی كردووە و پاشان ویستویەتی كەناڵەكە بگۆڕێت، بەڵام تێبینی كردووە كە پشیلەكەی ئەو هەنگاوەی بە دڵ نییە.

 

لە گرتە ڤیدیۆكەدا پێركینس چەندجارێك هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی كۆنتڕۆڵی تەلەفزیۆنەكەی دەدات، بەڵام لەلایەن پشیلەكەیەوە، كە ناوی "تیزی"یە ئەوكارە ڕەتدەكرێتەوەو دەستی دووردەخرێتەوە، بەمكارەش تیزی سەرنجی زۆرێك لە تەماشاكەران و هەوادارانی بەرنامە بەناوبانگەكەی بەریتانیای بۆ خۆی ڕاكێشاوە.