پەرەگراف
لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی هەست بزوێندا، منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان دەردەكەوێت كە لەساتی بینینی ڕەنگە سروشتییەكانی دەوروبەریدا ڕاستەوخۆ دەستدەكات بە گریانو فرمێسك لە چاوی دێتەخوارەوە.
زاڤیر مككوری، ماوەی 10 ساڵە بەهۆی نەخۆشییەكی تایبەتەوە هاوشێوەی باپیری توانای بینینی ڕەنگە سروشتییەكانی دەوروبەری نییەو تەواوی ڕەنگەكان لە چاوی ئەودا ڕەشو سپیو خۆڵەمێشی-ن.
سێلێنا-ی پوری ناوبراو، پاش دۆزینەوەی چاویلكەیەكی تایبەت بە نەخۆشییەكەی زاڤیر، لە ڕۆژی لەدایكبوونیدا وەك دیاری پێشكەشی كرد.
گرتە ڤیدیۆكەی زاڤیر، لە گۆڕەپانێكی یاریی بەیسبۆڵدا تۆماركراوەو ناوبراو دوای ئەوەی چاویلكەكە لەچاو دەكات بە ڕادەیەك سەرسام دەبێت كە ڕاستەوخۆ فرمێسك بە چاوەكانیدا دێتە خوارەوە.