بە ڤیدیۆ؛ بۆ یەکەمجار دیمەنی 360 پلەیی شەڕی موسڵ لە ئاسمانەوە

23-05-2017 06:42
دیمەنێک لە ئاسمانی موسڵەوە

 

پەرەگراف

 

دوو رۆژنامەنووسی کەناڵی BBCی بەریتانی لە هێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراقەوە دیمەنی 360 پلەیی شەڕی موسڵیان تۆمارکردووە و کە بەڕوونی وێنەکانی ئەو شارە دەردەکەوێت دوای شەڕێکی سەخت.

 

ڤیدیۆکە لەو کەناڵە بەریتانییە شەوی رابردوو بڵاوکراوەتەوە و بەوتەی خۆیان ئەوە یەکەمین جارە لە شەڕی موسڵدا ئەو تەکنیکە بەکاربهێنرێت بۆ وێنەگرتن.

 

هێلیکۆپتەرە شەڕکەرەکە بەسەر بەشێکی زۆر لە شارەکەدا دەسووڕێتەوە و بەردەوامە لە تەقەکردن لە مۆڵگەکانی داعش لە موسڵدا، هەروەها نزیکیش دەبێتەوە لەو چەند گەڕەکە کەمەی بەدەست داعشەوە ماون.

 

 لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆیەکەدا بە جوڵاندنی ماوسەکە دەتوانرێت دیمەنی تەواوی 360 پلەیی شارەکە ببینرێت.

 

 

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی شاری موسڵ لە رۆژی 17ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بەبەشداری هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە عێراقییەکان و پاڵپشتی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستی پێکرد، هەرچەندە تا ئێستا بەشێکی زۆری شاری موسڵ لەدەستی چەکدارانی داعش دەرهێنراوە، بەڵام هێشتا چەند گەڕەکێکی کەم لە بەشی رۆژئاوای شارەکە نەتوانراوە کۆنترۆڵبکرێتەوە و بەتەواوی رێکخراوی داعش لەو شارە دەربکرێت کە لە مانگی حوزەیرانی 2014ەوە کۆنترۆڵیان کردووە.