بەڤیدیۆ؛ دایكێك منداڵەكەی لە گەراجێكدا جێدەهێڵێت

06-06-2017 11:36
دایكەكە لەكاتی جێهێشتنی منداڵەكەی.



پەرەگراف

 

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لەكامێرای چاودێرییەوە تۆماركراوە، لە یەكێك لەناوچەكانی وڵاتی چین دایكێك منداڵەكەی لە گەراجێكی ئۆتۆمبێلدا جێدەهێڵێت‌و وادەردەكەوێت كە دەیەوێت كەس بەو كارەی نەزانێت.

 

گرتە ڤیدیۆییەكە لەكۆتایی مانگی ڕابردوودا لە ناوچەی كویچو لە هەرێمی كوینانگ تۆماركراوەو بەڕوونی دەردەكەوێت چۆن ژنێك منداڵەكەی ئامادە دەكات بۆ ئەوەی جێیبهێڵێت‌و نایەوێت كەس لەو كاتەدا بیبینێت.

 

دوای ئەوەی ژنەكە -كە پێدەچێت دایكی منداڵەكە بێت- منداڵەكەی جێدەهێڵێت چەند ئۆتۆمبێلێك بەلای منداڵەكەدا دەڕۆن، بەڵام هەڵی ناگرنەوەو منداڵەكەش وردە وردە دەیەوێت لەو شوێنە بەرەو ئەو ئاڕاستەیە بڕوات كە دایكی لێوە ڕۆیشتووە.

 

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، دواتر منداڵەكە لە ڕێی دەنگی گریانییەوە لەلایەن كرێكارێكی پاككردنەوە دۆزراوەتەوەو دراوە بە بنكەی پۆلیس، بەڵام تا ئێستا هۆكاری جێهێشتنی منداڵەكە و ناسنامەی دایك و خێزانەكەی نەزانراوە.