زیانەكانی خواردنی ئەندۆمی

26-11-2017 05:14

 

پەرەگراف- لەشكر حەمید*

 

ئەندۆمی خۆراكێكی خۆشەو ئاسان‌و خێرا ئامادە دەكرێت كە پێكهاتووە لە ئاردی گەنم و نیشاستەو خوێ‌و زەیتی نەخیل تام‌و گلۆتۆماتی سۆدیۆم و بیبەر.

 

ئەندۆمی دەبێتە هۆی زیادكردنی كێش‌و بەرزكردنەوەی ڕێژەی كۆلسترۆڵ‌و بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن‌و نەخۆشییەكانی دڵ، لەناو ئەندۆمیدا زەرفێكی بچوك هەیە لە خوێ پێكدێت، پێكهاتەكانی ئەندۆمی لەپشتی زەرفەكەی بخوێنەرەوە تیایدا دەبینیت پێكهاتە خوێیەكە لەسەری نوسراوە 621E ئەوەش جۆرێكە لە خوێی چینی.

 

لە ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیدا هاتووە، ئەم جۆرە خوێیە هۆكارە بۆ تێكچونی مۆخ، چونكە ئەم خوێیە مەترسیدارترین جۆرە.

 

ئەندۆمی دەبێتە هۆی درستبوونی گرفتی دواكەوتنی بیركردنەوەو بێهێزی هەروەها نەخۆشی دەمارەكان‌و دەرونییەكان دروستدەكات.

 

هەروەها شێرپەنجەی مۆخ‌و سكچون‌و ئازاری ناو سك‌و قەڵەوی‌و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دروستدەكات.

 

* لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراكەو سەرۆكی لیژنەكانی پشكنین‌و بەدواداچوونە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.