بنەمای پەرەگراف متمانەیە

خامنەیی مستیلەكەی پێشكەشی زۆرانبازێكی وڵاتەكەی كرد كە خۆی بە دۆڕاندن دا

خامنەیی لەكاتی پێشكەشكردنی مستیلەكەی بە عەلیڕەزا كەریمی.

پەرەگراف

عەلی خامنەیی مستیلەكەی خۆی پێشكەشی زۆرانبازێكی وڵاتەكەی كرد‌و ستایشیكرد كە لە پاڵەوانێتی جیهانیی بۆ خوار تەمەن 23 ساڵ، خۆی بە دۆڕاندن داوە بۆئەوەی بەرامبەر زۆرانبازێكی ئیسرائیلی یاریی نەكات.

ئەمڕۆ لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ عەلیڕەزا كەریمی پاڵەوانی زۆرانبازیی ئێران، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران وتی"من لەوەی كە نیشانتاندا گەنجێك لە گەنجانی ئەمڕۆ ئامادەیە بۆ ئامانجێكی گەورەو بەرز پێبخاتەسەر پاڵەوانی‌و دەست لە مافی خۆی هەڵگرێت، هەستم بە سەربەرزی كرد."

خامنەیی لە دیدارەكەدا سوپاس‌و پێزانینی خۆی بۆ لەخۆبردوویی عەلیڕەزا كەریمی دەربڕیوەو وتویەتی"دەبێ بایەخی ئەم كارە بزانن و داوای پاداشتی مەعنەوی لە خودا بكەن، هەڵبەت بەرپرسانیش نابێت ڕێزگرتن و خەڵاتكردنی ماددی لەبیر بكەن."

ئێران‌و ئیسرائیل دوو وڵاتی دژو دوژمنی یەكن‌و لەسەر زۆربەری پرسەكانی ناوچەكە دژایەتییان هەیەو بەردەوام هەڕەشە لە یەكتر دەكەن، دوژمنایەتییەكانیان سیاسەتی تێپەڕاندووەو كایەكانی دیكە ژیانی گرتووەتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 1142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

خامنەیی مستیلەكەی پێشكەشی زۆرانبازێكی وڵاتەكەی كرد كە خۆی بە دۆڕاندن دا

2017-12-10 16:24:49