پەرەگراف
فۆتۆگرافەرێك دەچێتە ساردترین شوێنی سەر زەویو لە ڕێی وێنەكانیەوە ژیانی ئەو شوێنە دەگوازێتەوە.
ناوچەی ئۆیماكۆن لە ڕوسیا بە ساردترین شوێنی سەر زەوی دادەنرێتو لە زستاندا پلەی گەرما دەگاتە 47ی ژێر سفر، ئەو ناوچەیە لە 24 كاتژمێری شەو و ڕۆژدا 21 كاتژمێری شەو و تاریكییە.
ئامۆس چاپل (Amos Chapple) فۆتۆگرافەر، چووەتە ئەو ناوچەیە تا ژیانی ئەوێ لە ڕێی وێنەوە بگوازێتەوە، ئەو فۆتۆگرافەرە دەڵێت"بەهۆی سەرمای زۆرەوە زۆرجار لێنزی كامێرەكەم بەستویەتیو نەمتوانیوە بیجوڵێنم."