لەپێكردنی گۆرەوییە ڕەنگاو ڕەنگەكانی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا چی لە پشتەوەیە؟

09-02-2018 05:50
سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە كۆڕبەندی ئابوریی ئەمساڵی داڤۆس گۆرەوی ڕەنگاوڕەنگی لەپێدایە.

 

پەرەگراف

 

جاستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا، یەكێكە لەو كەسایەتییە سیاسییانەی دەركەوتنەكانی جێی سەرنجی هەمووانە، ئەمەش بەهۆی لەپێكردنی گۆرەوی ڕەنگاوڕەنگ كە بەهۆیەوە تووشی ڕەخنەی ڕوبەڕو بووەوە، بەڵام بەم دوواییانە هۆكاری لەپێكردنی ئەو جۆرە گۆرەوییە ئاشكرا كرا كە بۆ پاڵپشتیی پڕۆژەی گەنجێكی وڵاتەكەیەتی.

 

بەپێی هەواڵێكی بی بی سی، لەپێكردنی ئەو جۆرە گۆرەوییە لەلایەن ترودۆوە، لەچوارچێوەی پاڵپشتیكردنە لە خاوەنكارە گەنجەكان، بەوپێیەی خاوەنی كارگەی گۆرەوییەكە گەنجێكی كەنەدییە كە ناوی جۆن كرۆنینە‌و نەخۆشیی مەنگۆلیی هەیەو ساڵی 2016 دوای تەواوكردنی قوتابخانە ئەو كارگەیەی داناوە.

 

جۆن خۆشحاڵە بە دامەزراندنی كارگەكەی‌و بەرهەم هێنانی گۆرەویی ڕەنگاوڕەنگ.

 

مارك كە باوكی ئەو گەنجەیە دەڵێت، كوڕەكەی دوای تەواوكردنی خوێندن بیری لە چەند پڕۆژەیەك كردووەتەوە لە بواری جیاوازدا، لە كۆتاییدا بڕیاریداوە كارگەی گۆرەویی ڕەنگاوڕەنگ دابمەزرێنێت لەبەرئەوەی حەزی لەو ڕەنگانەیە، وەك باوكی دەڵێت، كوڕەكەی سەركەوتوو بووە لە كارەكەیداو لە یەكەم ساڵدا بڕی 1 ملیۆن‌و 400 هەزار دۆلاری قازانج كردووە.

 

سەرەتا بۆ فراوانكردنی پڕۆژەكەیان‌و بڵاوكردنەوەی گۆرەوییە ڕەنگاوڕەنگەكان بە وڵاتانی جیهاندا، جۆن‌و باوكی 30 هەزار دۆلار هاوكارییان كۆكردووەتەوەو جۆرج بۆش سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكا هاوشانی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا پشتیوانیان بووە.

 

سەرۆك وەزیرانی كەنەدا هەرتاكی گۆرەوییەكی ڕەنگێكەو هی كارگەكەی جۆنە.

 

دواین دەركەوتنی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بەو گۆرەوییانەوە لە كۆڕبەندی ئابوریی جیهانی داڤۆس بوو لە كۆتایی مانگی ڕابردوو كە بەهۆی لە پێكردنی ئەو گۆرەوییانەوە ڕەخنەی ڕوبەڕوی لێگیرا، بەبێ ئەوەی لەوێدا هۆكاری لە پێكردنی گۆرەوییەكە زانرابێت.

 

جۆن لەگەڵ هاوڕێیەكی.