پەرەگراف
زاناكانی شوێنەوارناسی لە دورگەیەكی سكۆتلەندا، بە ڕێكەوت سەلاجەیەكیان لە ژێر زەویدا دۆزییەوە كە تەمەنی 2 هەزار ساڵە.
بەپێی پشكنینەكان سەلاجەكە بریتییە لە ژوورێك كە بەرزییەكەی 6 مەترەو دەگەڕێتەوە بۆ چاخی ئاسنین(سەدەی 12ی پێش زاین).
زاناكان پێشبینی ئەوەدەكەن سەلاجەكە لە دەوروبەری ساڵی 350ی پێش زاین بەكارهاتبێت. لەكاتی دروستكردنی خانوویەكی نوێ لە ناوچەی نیس لە دورگەی لویسی سكۆتلەندا دۆزراوەتەوە.
سەلاجەكە لە قوڵایی 3پێ (كەمترە لە مەترێك) دروستكراوەو زاناكان دەڵێن، ئەم شێوازی سەلاجەیە لە شێوەی ژوور، بۆ هەڵگرتنی خواردن بەكارهاتووەو بە یەكێك لە جۆرە كۆنەكانی سەلاجە دادەنرێتو لەو سەردەمەدا باو بووەو ئامێری سەلاجەی ئەو زەمانە بووە، بەڵام زۆر دەگمەن بووە بەم جۆرە دۆزرابێتەوەو وەك خۆی مابێتەوە.
زاناكان ئەوەشدەخەنەڕوو، ئەو سەلاجەیە بەكارهاتووە بۆ هەڵگرتنی خواردەمەنییەكانی وەك؛ شیرەمەنیو گۆشتو هەروەها ئەو دارەی لەو زەمانەدا بۆ سووتاندن بەكاریانهێناوە.
كریسو ڕاشیل بارومان كە دوو زانای سكۆتلەندینو ئەو سەلاجەیەیان دۆزیوەتەوە، بە شتێكی ناوازەی دادەنێن لەو ناوچەیە.