چەند زانیاریەكی گرنگ لەسەر میوەو سەوزەكان

24-06-2018 04:26

 

پەرەگراف- لەشكر حەمید*


1- هەڵووژە

هەڵووژە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی دڵ‌و بۆرییەكانی خوێن (كۆئەندامی سوڕی خوێن) چونكە پڕە لە پۆتاسییۆم و ڤیتامین (سی C)

 

2- سێو

سێو بەرگری دەكات لە خەمۆكی، قەلەقی كەمدەكاتەوە.

 

3- خەیار

خەیار زۆر پڕ ئاوە چونكە زیاتر لە سەدا 90ی لە ئاو پێكهاتووە، هەروەها دەجەنگێ دژی هەڵئاوسان. خەیار بەكتریاو ڤایرۆس دەشواتەوەو دەریاندەكاتە دەرەوەی لەش.

 

4- ئەنەناس

ئەگەر ئەتەوێت كێشت داببەزێنیت ئەوا پێویستە بە ناچاری ئەنەناس بخەیتە لیستی ڕێجیمەكەتەوە، چونكە پڕە لە برۆمیلاین، كە ماددەیەكە یارمەتی سوتاندنی چەوری لەش دەدات.
ئەنەناس چەوری دەسوتێنێت‌و گەدە پتەو دەكات‌و ناهێڵێت بكشێت.

 

5- كاڵەك

كاڵەك ژەهرەكان لە لەشەدا پاك دەكاتەوەو لەهەمان كاتیشدا بە تێراوی دەتهێڵێتەوە، ئەوەی كە وای لێدەكات میوەیەكی تفت بێت ئەوەیە كە ڕێژەی ترشیەتییەكەی (pH)ەكەی لە دەورووبەری 8.6 دایە، كاڵەك پێست و نینۆكەكان ئاودار دەكات و ناهێڵێت توشی وشك بوونەوە ببن.

 

6- توور

توور ڕێژەی شەكر ڕێكدەخات، ماسوولكەكان بەهێز دەكات‌و هانی سوتاندنی چەوریش دەدات، لەكاتێكدا یەك قاش توور 40 كالۆری تێدایە.

 

7- كەرەوز

وادەردەكەوێت كە یارمەتی‌و هانی دابەزاندنی كێش دەدات، وەكو میز پێكەرێك ڕۆڵ دەبینێت، چونكە لەسەدا 95ی لە ئاو پێك دێت.

 

8- بەزالیا

بەزالیا ڕێژەی شەكر ڕێكدەخات لەخوێنداو یارمەتی دابەزینی كێش دەدات.

 

9- پرتەقاڵ

پرتەقاڵ یارمەتیدەرە لە جیوب‌و ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی كۆئەندامی هەناسە دەبنەوە.

 

10- كولەكە

ڕێژەی ئاو - خوێ ڕێكدەخات لە لەشدا، ئەو وزەیە كەمدەكاتەوە كە لەدوای خواردنێكی قورسەوە دروستدەبێت‌و یارمەتیدەر و هاندەری تەندروستی ڕیخۆڵەكانە.

 

11- مۆز

مۆز سیفاتی دژە ڤایرۆسێكی زۆر بەهێزی هەیە.

 

12- (تووی شین) جیاوازە لە تووی ڕەش

تووی شین ڕێژەی شەكر ڕێكدەخات لە خوێنداو بەرگری لە دابەزینی پلەی گەرمی لەش دەكات.

 

13- پەتاتەی شیرین (سێوی بن ئەرز)
یارمەتی چاكبوونەوەی قۆڵۆن و كێشەی هەرسكردن دەدات.

 

*لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراكەو سەرۆكی لیژنەكانی پشكنین‌و بەدواداچوونە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.