بیبەری توون، تەمەن درێژ دەکات؟

20-01-2017 10:11

پەرەگراف

 

توێژینەوەیەکی نوێ لەلایەن (PLOS ONE)، دۆزینەوەکانی توێژینەوەیەک پشتڕاستدەکاتەوە کە لە 2015 دا لە وڵاتی چین ئەنجام درابوو بەناوی توێژینەوەی خواردنی توون. بەپێی توێژینەوەکە پێدەچێت بە خواردنی توون بتوانیت تەمەنت درێژتر بکەیتەوە.

 

ڕاپۆرتە نوێیەکە داتای 16 هەزارو 179 مرۆڤی پێکگەیشتووی ئەمریکی بەکارهێناوە کە بەشدارییان کردووە لە توێژینەوەیەکی تەندروستی گەورەدا.

 

ئاماری مردن لە توێژینەوەکەدا کە 23 ساڵی خایاندبوو 4 هەزارو 946 کەس بوو. دوای کۆنتڕۆڵکردنی تەمەن، رەگەز، جگەرەکێشان، پەستانی خوێن، کۆلیسترۆڵ، شەکرە و چەند کارەکتەرێکی تایبەتی تر، دۆزیانەوە کە ئەوانەی ئاماژەیان بەوە کردبوو کە بیبەری توون دەخۆن ئەگەری مەرگی پێشوەختەیان بەڕێژەی لەسەدا 13 کەمترە.

 

نوسەرەکان هیچ زانیاریەکیان نەبوو لەبارەی ڕێژەی بیبەر کە خەڵک خواردبوویان. ئەم توێژینەوەیە چاودێریانەیەو لەبەرئەوە هیچ پەیوەندیەکی هۆکارانەی راستەوخۆ ناتوانێت بسەلمێنرێت.

 

ئەو ماددەیەی توونی دەبەخشێت بە بیبەر، تایبەتمەندی دژەمیکرۆبی و دژە هەڵئاوسانی هەیە کە پێدەچێت ببەسترێتەوە بەوەی کە تایبەتمەندی ڕێگریکردنی نەخۆشی هەیە.

 

ئایا دەبێت بیبەری توونی زیاتر بخۆیت؟  یاریدەدەری نوسەری تویژینەوەکە، بینجامین لیتینبێرگ، پرۆفیسۆری تەندروستی لە زانکۆی ڤێرمۆنت لەو بارەیەوە دەڵێت "بەڵگەکان ئەمەندە بەهێز نین بۆ ئەوەی ژەمەکانم بگۆڕم، جگەرە مەکێشە، کالۆریەکانت سنوردار بکە، مەی زۆر مەخۆرەوە، دەرزی دژە هەڵامەت هەموو ساڵێک لەخۆت بدە. ئەمە ئەو شتانەن کە ئێمە هەمانن و بەڵگەی باوەڕپێکەرن بۆ ئەوەی کە زیاتر بژیت. من نازانم پێت بڵێم کە چەند بیبەری توون بخۆیت."

 

وەرگێڕانی:  نارین جەبار