بنەمای پەرەگراف متمانەیە

دوو هاوسەر خانووە بچوكەكەیان بە شێوازێكی مۆدێرن نوێدەكەنەوە

پەرەگراف

دوو هاوسەری ئوستورالی ماوەی چەند ساڵێكە لە خانوویەكی بچوكی شێوە كوخدا ژیان بەسەر دەبەن، ئەوان بڕیاریاندا بە دیزانێكی نوێی سەردەمیانەو بە بەكارهێنانی كەرەستەی جیاواز خانووەكەیان نوێبكەنەوە.

چێلسی گۆگان‌و سام پۆرتەر بە بەكارهێنانی كۆنتێنەر خانووە بچوكەكەیان نوێكردەوەو كردیان بە یەكێك لە سەرنجڕاكێشترین خانووەكانی ناوچەی بانیو لە كوینزلاندی ئوستورالیا، بێئەوەی دەستكاری دیزاینی سەرەكی خانووەكە بكەن.

ئەوان دوو كۆنتێنەریان بۆ نوێكردنەوەكە بەكارهێناوەو خانووەكەیان كردۆتەوە دوو نهۆم، نهۆمی یەكەم لە چێشتخانە و هۆڵی دانیشتن و نان خواردن و موشتەمەلات پێكهاتووە، نهۆمی دووەمیش دوو نوستنی گەورەی تێدایە كە هەریەكەیان موشتەمەلاتی خۆی لەگەڵدا دروستكراوە.

گۆگان و پۆرتەر ماوەی 18 مانگ سەرقاڵی نوێكردنەوەی خانووەكە بوون، بۆیە كۆنتێنەریشیان بەكارهێناوە، چونكە نرخێكی كەمی هەیە.

خانووەكە سیستمی تەكنەلۆژیای زیرەك و ڕووناكی و سیستمی گەرمی و ساردی سەردەمیانەی بۆ دانراوەو سەرجەم ئامێرەكانیش پەیوەستە بە مۆبایلی دوو هاوسەرەكەوە لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیكە.

2018-08-22 14:31:57