بە ڤیدیۆ؛ سوپایەكی مێروولە پردێك لە خۆیان دروست دەكەن بۆ داگیركردنی پورەیەكی هەنگ

27-08-2018 05:57

 

پەرەگراف

 

سوپایەكی یەك ملیۆنیی مێروولە لە كارێكی سەرسوڕهێنەردا پێكەوە پردێكیان دروست كردووە بۆ هێرشكردنەسەر پورەیەكی هەنگ‌و تەواوی هەنگوینەكەیان بردووە.

 

گرتەی ڤیدیۆیی كاری مێروولەكان لەلایەن ئەندازیارێكی بەڕازیلییەوە تۆماركراوەو لە تویتەری خۆی بڵاویكردووەتەوەو سەدان هەزار جار بینراوە.

 

"ئەو كاتەی مێروولەكان هێرشیان كردووە، هەنگەكان پورەكەیان جێهێشتووەو لەبەرامبەردا مێروولەكان بە تەواوی شانە هەنگەكەو چەند هەنگێكیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە كە فریاری ڕۆیشتوون نەكەوتوون" فرانسیسكۆ بۆنی كە گرتە ڤیدیۆییەكەی تۆمار كردووە وادەڵێت.

 

بۆ مێروولەكان ئەو جۆرە پردە كاریگەرترو ئاسانترە كە بەشێوەی چەماوەبێت‌و بچنە خوارەوەو دواتر بێنەوە سەرەوە، ئەوانیش پردەكەیان بەوجۆرە دروستكردووە. مێروولە دەتوانێت هەمان جۆری پرد لەسەر ئاویش دروست بكات.